‎دکتۆر دیلمان ئازاد حسن: وەرگرتنی نمونە لە لەش، دوای دەست درێژی سیکسی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

‎ئەم بابەتە زانستییە زۆر گرنگە لە ڕووی پزیشکی دادوەری و دادگا و پاریزەر و دادوەرەکان زۆر سوودی لێوەردەگرن.
‎لە حالەتی دەست درێژی سیکسی زۆر جار ئیمەی پزیشکی دادوەر توشی کێشە دەبین چونکە حالاتی دەست درێژی سیکسی جگە لە پشکنینی قوربانییەکە کۆمەڵێک نمونە هەیە لەڕووی زانستییەوە دەبی وەربگیریت تاکو بەڵگەکان بەهێزتر بن و ئاسەوار لەسەر جەستە بزر نەبیت. بەڵام لیرە زۆر کاتی پێ دەچی تاکو دەچێتە دادگا پاشان دەنیردریتە پزیشکی دادوەری زۆر شت وون دەبیت. بۆیە داوا دەکەم بە زووترین کات ئەو حالەتانە بگەنە پزیشکی دادوەری..
‎هەندی لەو نمونانەی کە پێویستن وەربگیرین لەکاتی ڕوودانی دەست درێژی سێکسی و تاوانی تر:
1- وەرگرتنی نمونەی خوێن و میز: مانەوی کحول و دەرمان لە هەر یەک لە خوێن و میز پشت دەبەستیت بە جۆر و ڕێژەکەی. هەریەک لە کحول و دەرمان تاکو 72 کاتژمێر لەخوێن وەردەگیریت لەدوای 72- 96 کاتژمیر تەنها سوود لە میز وەردەگیریت.
2- مووی جەستە بەگشتی: مادەی وشکبۆوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک دەمینێتەوە هەرکە تیبینی کرا دەبێ وەک سامپل وەربگیریت، بەڵام بۆ پشکنینی دەرمان سوودی نیە تاکو 4 رۆژ تێپەر نەبیت لەسەر خواردنی دەرمانەکە.
3- وەرگرتنی سامپل لە پێست لە شوینی بەریەککەوتن:
‎ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو 48 کاتژمێر دەمێنێتەوە هەرچەندە هەندێ تاقیککردنەوە دەڵێن تاکو 1 هەفتە دەمینی، بەڵام ئیمە تاقیگەکانمان زۆر پێشکەوتوو نییە بۆیە تاکو 48 کاتژمیر.
4- نمونەی ناو دەم پاش غەرغەرەکردن: سپێرم بەگشتی تاکو 48 کاتژمیر لەناو دەم دەمێنی پاش روودانی دەست درێژییەکە.
5- بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎هەمان شێوەی پێست بۆ ماوەی 48 کاتژمێر سوودی هەیە بۆ سامپل وەرگرتن.
6- بەشی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دەتوانریت سوودی لێوەرگیریت بۆ سامپل وەرگرتن.
7- پشکنینی ژێر نینۆک: کاتی دیاریکراوی نییە زۆر ماددەی جیاوازی تیدا دەدۆزرێتەوە.
‎لێرە بۆمان دەردەکەویت کە تاوان و دەست درێژی سێکسی نابیت دوابکەویت لە هاتنیان بۆ پزیشکی دادوەری، بەڵام بە داخەوە لەم وڵاتە ڕووداوی وا هەبووە دوای دوو سێ مانگ هاتوون بگرە زیاتریش زۆر جار داوامان کردووە کە ئەو دواکەوتنە چارەسەر بکریت بۆ ئەوەی مافی قوربانی نەخوریت، بەڵام چارە نەکراوە.
‎بۆیە کاتەکانم لەم بابەتە دانا تاکو خەلک هوشیاری هەبیت و خۆی تاخیر نەکات و بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسە جلی نەگۆریت و خۆی نەشوات و دەمی نەشوات بەگوێرەی ئەو حالەتەی تووشی دەبیت.
‎*سەرچاوەی داتاکان: oxford hand book of forensic medicine.

‎پسپۆری پزیشکی دادوەری
‎مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت