بارام ئیبراهیم: هەولێر بەقەڵەمبازیش ناگاتەوە بەبەغداد.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وا بۆ ساڵێک دەچێت بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆڤید19 و دابەزینی نرخی نەوت تێکڕای وڵاتانی جیهان گرفتاری قەیرانی ئابوریی و تەندروستی سەخت بونەتەوەو، کوردستانیش بەدەر نیە لەو حاڵەتە. بەشێکی زۆری وڵاتان جوڵەیان کردوە بەئاراستەی دۆزینەوەی دەرچە بەتایبەت لە قەیرانی ئابوریدا، لانی کەم قورسایی قەیرانەکە ناخەنە سەرشانی هاووڵاتیانیان. بەشیکی زۆری وڵاتان موچەی مانگەکانی کەرەنتینیان داوە بەموچەخۆڕانیان، بەڵام بۆهەرێم بوە بەبیانویەکی نەبڕاوە. لەژێر دارهەنجیرێک لێی ڕاکشاوە هەنجیر بکەوێتە دەمیانەوە، لەپاڵ ئەوەشدا، بۆکەمکردنەوەی عارەقی نەوچەوانیان خەریکی کای کۆن بەباکردنن، گوایە سێ موچەی نەدراومیراتی کابینەی پێشوە کەبیانویەکی بەتاڵە. خۆئەم کابینەیە نەبەکودەتا هاتوە نەبەداگیرکاری وە نەڕزگار کەریشە، بەڵکو بەهەڵبژاردن و بەپلان و تەقەلایەکی زۆربوە بەمیراتگری شەرعی و یاسایی کابینەی پێشو، هەرکابینەیەک هات ئەوی پێشخۆی رەفزبکات ئیستقراری یاسای و سیاسی و کۆمەڵایەتی نامێنێت. خۆعێراقێش هەمان بارودۆخی هەیە بۆچی یەک مانگ موچە نەفەوتاوە بەبێ لێبرینیش؟ ئەمانە هەمو وردەبیانون بۆخۆدزینەوە لەمەهامە سەرەکیەکان.
لەڕاستیدا گرفتی هەرێم لەڕوی ئابوریەوە بریتیە لە بڕیاردانی ئابوری سەربەخۆ بەویستو ئیرادەی هەرێم خۆی، پاش شکستی ئەوبڕیارەش پابەند نەبونی هەرێم بەڕیککەوتنەکانی لەگەڵ ناوەند، ئەنجامدانی ڕیفراندم، فەسادی ئیداری و مالی بەهەدەردان و قۆرغکاری، نەگەڕانەوە بۆ یاسا، ئەنجام نەدانی چاکسازی ڕاستەقینە، ناشەفافی لە وەرگرتنی قەرز لەبەرانبەر سودێکی زۆر، بەکرێچی کردنی هەرێم لەسەر موڵکەکانی خۆی لەبری بەکرێدان، ناشەفافی لەداهات و خەرجی و گرێبەستی ژێربەژێر، هیچ بەهانەیەک ئەوڕاستیانە کاڵناکاتەوە، جگەلەوەستانی بەشێکی زۆری پرۆژەکان لەماوەی نۆمانگی ئەمساڵدا و لەدابەشکردنی موچەدا، هەولێر پێنچ مانگ دوای بەغداد کەوتوە بەلێبڕینی ڕێژی 21٪ و18٪ لەموچە.
لەناوەراستی ئەم مانگەدا وەزیری دارای هەرێم بەخەجاڵەت نامەیەکەوە خۆی کرد بەپەرلەمانداو ئاماژەی بەوەکردبوو بەغداد داوای قەڵەمبازی لیکردوین و دەبیت پابەندبین بەو داوایەوە، لەچاو داخستنێکدا پێنج موچەی موچەخۆرانیان لف لێدا بەبێ گەڕانەوە بۆیاساو بۆ پەڕلەمان، بەڵام کاتێک داوایان لێدەکرێت ماف و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن دەخالەتکردنە لەکارەکانی هەرێم!
بیهێنە پێشچاوی خۆت تاوەکو حکومەتی هەرێم یادی یوبیلی لوئلوئی خۆی دەکاتەوە چەند دوای عێراق ئەکەوین، ئابوری کەرۆحی بەڕیوەبردن و دەوڵەتداریە ئەوە حاڵمانەو بەقەڵەمبازیش بەغداد ناگرینەوە، لەچیدا بارو دۆخمان لەعێراق باشترە. رەنگە لەڕوی ئاسایشی ناوشارەکانەوە باشتربین کە هۆکارەکەی وشیاری هاووڵاتیانە نەک بەهێزی حکومەت. بەڵام ئاسایشی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی لەژیر هەڕەشەی ترکیاو ئیران و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکاندایەو، ئاسایشی گیرفانمان وێرانە، ئاسایشی خۆراک ودەرمانمان وێرانە، لەهەندێک بابەتی گرینگی وەک یاساو ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نیوان هاووڵاتیان خۆیان و هاووڵاتیان و دەوڵەت قەڵەمبازەکەمان بۆ دواوەیە بەساڵ نەک بامانگ. لەو پرۆژە یاسایەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەمانگی هەشت ناردویەتی بۆ پەرلەمان بەناوی (پرۆژیاسای فرۆشتنو بەکریدانی مایەکانی دەوڵەت )بۆ ئەوەی بیکەن بەیاسا،کەهەمان ئەو یاسایە کە بەژمارە 32 لەساڵی 1986 لەسەردەمی بەعس دەرچوە بەدەستکاریەکی کەمەوە،کەلەمادەی 35دەڵێت ( بۆسەرۆکی کۆمارهەیە بریاربدات لەکاتی پێویستدا موڵکەکانی دەوڵەت بفرۆشێت بەدەرلەوڕێکارانەی کەلەم یاسایەدا هاتوە)، بێگومان جەوهەری ئەم یاسایە مەیلێکی دیکتاتۆرانەی هەیە، بەوپێیەی یەکێک لە پڕانسیپەکانی دیموکراتیەت بە‌هێزکردنی دامەزراوە یاساییە دەوڵەتیەکانە لەڕێگای جێگیرکردن و فراوانکردن و بەیاسایکردنی دەسەڵاتی دامەزراوە نێشتیمانی و نەتەوەییەکانەوە،گەرانەوەی دەسەڵاتە لەتاکەوە بۆکۆ، ئەمەش لەخۆیدا بەرتەسککردنەوەو کاڵکردنەوەی مەیلی تاکڕەوی و دیکتاتۆریەت و خۆ سەپاندنە. بۆیە پەرلەمانی عێراق ئەم یاسایەی بەدەستکاریەکی زۆروە دەرچواند بەژمارە21 لەساڵی 2013 لەمادەی 40دا ئەم دەسەلاتەی بەم شێوەیە داڕشتوە: (ئەنجومەنی وەزیران بۆی هەیەبڕیار بدات لەکاتی پێویستدا موڵکەکانی دەوڵەت بفرۆشێت یان بەکرێی بدات بەدەر لەرێکارەکانی ئەم یاسایە)،کە بەتەواوی لەگەڵ پڕانسیپەکانی دیموکراسیدا گونجاوە کەلە مادەی 2 بڕگەی ج دەستوری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەیدا کە بۆ پەڕلەمانی ناردوە قەڵەمبازێکی داوە بۆ دواوە گەراوەتەوە بۆ یاساکەی سەردەمی سەدام لە مادەی 39 بەم شێوەی لێکردوە (سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆی هەیە لەکاتی پێویستدا بڕیار بدات بە فرۆشتنی مایە گوازراوەو نەگوازراوەکانی دەوڵەت بەدەر لەوڕێکارانەی لەم یاسایەدا هاتوە) لەڕاستیدا ئەمە لەلایەک دژە لەگەڵ م2 دەستور لەلایەکیش لەگەڵ گۆڕانگاریەکاندا نەیان گونجاندوە، بەڵکو لەگەڵ ویستی کەسێکدا گونجاندویانە. کێشەی گەورەش ئەوەیە پەڕلەمان ئیرادەی نیە لەڕەدکردنەوەی پرۆژەکەدا، بۆیە ئەمانە پاشەکشێ گەورەن لەبواری ئابوری و یاسای و سیاسی و دیموکراسیدا کەحکومەتی هەرێم کردویەتی و بنچینەی ئیدارەدان و ئاراستەکردنە لەدەوڵەتداریدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت