ڕێباز حسین: پارتی چەکداری خۆی دەکوژێت بۆ ئەوەی شەر دەست پێبکات.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕاستی ڕووداوەکەی نەحیەی چامنکێ
ماوەی چەند ڕۆژێکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو شێوەیک شەڕ بە پەکەکە دەفرۆشیت، پەکەکە تەحریک دەکات بۆ ئەوەی پەکەکە ئەو شەرە دەست پێبکات، بەڵام پەکەکە زۆر بە وریای و هەستیاریەوە هەنگاو دنێت بە هیچ شێوازێک بیانو ناداتە دەست پارتی بۆ ئەوەی شەر دەستپێبکات.
دوای ئەوەی پارتی لەوە بێ هێوا بوو کە پەکەکە شەر دەست پێبکات، وا پێشانی بدات کە پەکەکە هێرش دەکاتە سەریان، ئیستا دەستی کردوە بە دروستکرنی سینارێیۆ، بۆ ئەوەی وا پێشانی بدات کە پەکەکە هێرش دەکاتە سەریان.
بەرەبەیانی ئەمرۆ پارتی هێزێکی ناردۆتە ناوچەی گەریلا بۆ ئەوەی پێشرەوی بکەن بۆ سوپای تورکیاو ناوچەکە خاوێنبکەنەوە لەو بۆمبانەی کە گەریلا لە دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکە دایناون، بەڵام لە کاتی خاوێنکردنەوەی ڕێگای تورکیای داگیرکەر، چەکدارانی پارتی دەستکاری بۆمبیان کردوە و پیاندا تەقیەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی پارتی کوژراوەو سێ چەکداری تریش بریندار بوونە.
ئەگەر ئەوەش هەیە ئەو بۆمبە ئەسڵەن هی پەکەکە نەبێت و پارتی خۆی لە دژی چەکدارەکانی خۆی داناوە بۆ ئەوەی پێاندا بتقەێنێتەوەو، وا پێشانی بدات کە پەکەکە هێڕش دەکاتە سەریان.
دەبی هەموو چەکدارەکانی حیزب ئاگاداربن کە پارتی دەتانکاتە سوتەمنی بۆ بەرژەوەندی تورکیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت