ڕێباز حەسەن: کەس هەبووە بە ئۆتۆمبیلی گولە نەبر بچێت بۆ سەیران؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای ئەوەی بارزانی نێتی خۆی دەرخت و شەڕی ڕاگەیاند، بە هەموو شێوازێک پارتی دێموکراتی کوردستان خۆی ئامادە کرد بۆ جەنگێکی ڕووبەڕوو لەگەڵ پەکەکە. بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی سێ ڕۆژە چەکدارەکانی پارتی لە هەوڵداندان بۆ ئەوەی گەریلا کانی پەکەکە لە ناوچەی چامنكی سەر بە قەزای ئامێدی گەمارۆ بدەن. بەڵام پەکەکە داوای لێکردن کە کارێکی لەو شێوەیە نەکەن و ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروست نەکەن. پارتی هەوڵەکانی بەردەوام بوو، تا ئەمرۆ کاتژمێر 11 دەستی بە ئۆپراسێۆنێکی سەربازی کرد، سەرەتا بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش پێشڕەویان کرد بۆ ناو کەمپەکانی پەکەکە لە نزیک گوندی بەبادێ، لەگەڵ ئەوەی پەکەکە وشیاری پێدابوون، کە نەیەن. بەڵام لەسەر دژایتیەکانیان بەردەوام بوون و پێشرەویان بەردەوام بوو بۆ ناو کەمپەکانی پەکەکە. لە کاتی سەرکێشی بەردەوامیان بۆمبێکیان پێدا تەقیەوە کە گەریلا لە دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکە چاندبووی، لە ئەنجامدا چەند چەکدارێکی پارتی بوونە قوربانی سیاسەتی هەڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەپەگە لە دوای ئەو ڕوداوە ڕایگەیاند: وێرای ئەوەی هێزەکانی پارتی ویستویانە شەر دروست بکەن، بەڵام هێزەکانمان بە وشیاری و هەستیاربوون لە بەرامبەر ناسکی دۆخەکە و خۆیان لە شەر بە دوور گرتووە.
لە دوای ئەو ڕووداوە ڕەگەیاندەکانی پارتی وەک ئەوەی شانەی هەنگیان لە کونەداردا دۆزێبێتەوە، خێرا تەپڵی شەریان کوتا. لە ڕایانگەیاندنەکەیاندا گوایە پەکەکە هێرشی کردۆتە سەر چەکدارانی پارتی، بەڵام هەر زوو وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیندنەکەیاندا بەرپەرچی هاتووهاواری مێدیا و سەرکردەکانی پارتی دایەوەو ڕاستەوخۆ بە درۆیی خستنەوەو وتی: ( پەکەکە هێرشی نەکردۆتە سەر پێشمەرگە).
بەڵام پارتی بەوە ڕانەوستا دەستدرێژی کردە سەر داموو دەزگاکانی حکومەت بۆ ئەجێندای شەخسی حەزبی بەکاریی هێنان و چەواشەکاریان پێ ئەنجام دەدات. کەسێکی بەناوی فەریق جەماڵ ئیمنكی کە کادری پارتیە هێناویانەتە سەر تیڤیەکانی خۆیان بۆ ئەوەی لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەهەند وەرنەگیرێت و دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست و دەڵێت :هێزەکانی پارتی چون بۆ سەیران و، لەو کاتەدا هێزەکانی پەکەکە هێرشیان کردۆتە سەریان.
ئەوەی دەمینێتەوە وەک پرسیار ئەوەیە: ئایا کەستان دیوە بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و گولە نەبر بچێت بۆ ناو کەمپی پەکەکەو گوایا دەچن بۆ سەیران؟، ئەرێ پارتی خۆیان گێژن یان گەلی باشوری کوردستانیان پێ گێژە کە درۆی وا دەکەن دەیانەوێت خەڵکی کوردستانیش باوەریان پێ بکات؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت