دکتۆر ئیسماعیل نامیق: دەبێت بە ئەمری واقع رازی بن و بێدەنگ بن، ئەگەرنا دەتوانن بەجێی بھێڵن!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
تەنھا بۆ بەرچاو روونی
رۆژانەو لەڕێگەی جۆراو جۆرەوە، بەموناسەبە وبێ موناسەبە، پرسیاری ئەوەم لێدەکرێت، ئایا لەناو گۆڕاندا ماوم؟ ھەروەھا ھەندێک جار، لەسەر نوسین و قسەی من، رەخنە لەگۆڕان دەگیرێت، یان بەپێچەوانەوە، بەھۆی سیاسەتی گۆڕانەوە، جنێو بەمن دەدرێت، لەوەڵامی ھەموو ئەو خۆشەویستانەدا دەڵێم: من پاش راپەڕاندنی ئەرکەکانم، لە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2018، ھەروەھا پاش ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ھەڵسوڕاو، بەپلە و ناونیشانی جیاواز چەندین پرۆژە و پێشنیازی باشمان پێشکەشکرد، بۆ ھەستانەوە و خزمەتکردنی گۆڕان. دەیان کۆبونەوەمان لەگەڵ خانە و جڤاتەکان و خەڵکانی دڵسۆز و کاریگەری ناو بزوتنەوەکە ئەنجامدا، کەچی سەرەنجام بە تەخوینکردنی خۆمان کۆتایی ھات. بەئاشکراش لە راگەیاندنەکانەوە پێیانوتین: دەبێت بە ئەمری واقع رازی بن و بێدەنگ بن، ئەگەرنا دەتوانن بەجێی بھێڵن!! منیش لە دوای نائومێد بون لە 5- 7- دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشکرد، وتیان نابێ بڕۆی چونکە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی خانەمان لەپێشە و دواتر چاکسازیی ئەکرێت، بەڵام کە بینیم ھەڵبژاردنی خانە لە 14- 09- 2019 چۆن کراو و ئەنجامەکەی چی بوو، راستەوخۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیم راگەیاند ئەمە دوا رۆژی دەوامکردنی من بوو. بەنامەش لەگروپی جڤات ئەمەم پێوتن و خودا حافیزیم لێکردن. ئیتر لەو بەروارەوە من کەسێکی سەربەخۆم و نەقسە و ھەڵسوکەوتی من لەسەر گۆڕان حساب دەکرێت، نە منیش بەرپرسیارم لەھەمبەر سیاسەتی گۆڕان باش بێت یان خراپ. ھیوای سەرکەوتنییان بۆ ئەخوازم و رێز لەو کاتە خۆش و ناخۆشانەش دەگرم کە بەیەکەوە تیایاندا کارمان کردووە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- Latest Posts by وتاریکورد
-
دیار سعدی: فریودانی دیجیتاڵی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاتێک واقیع دەبێتە درۆ لە دونیای ئۆنلاین – مەترسی و چارەسەر.
- -
ڕزگار ئاکرێیی: چەپی عێراق و کوردستان پێش هەڵبژاردنەکانی 2025 : لەنێوان یەکڕیزی و نوێبوونەوەدا.
- -
ڕزگار ئاکرێی: Gen Z 212 و خۆپیشاندانەکانی گەنجان لە مەغریب، لە بواری دیجیتاڵەوە بۆ شەقام.
- All Posts