بۆچی بایدن دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ ئەردۆگان؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڤێلت/ ڕۆژنامەی WELT
نووسەر / Daniel-Dylan Böhmer
بە کوردی کردن/ پشکۆ ئەمین
کاتێک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێو رۆژی سێ شەمە بەسەردانێک گەیشتە تورکیا، نیشانیدا کە کۆتای بەپەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان و دۆناڵد ترەمپ هات.
پۆمپێۆ لە ئەستەمبوڵ چاویکەوت بە قەشەی گەورە Patriarch Bartholomäus I پاتریک بەرتسلۆموس سەرۆکی کرستیانە ئەرسۆ دۆکسە رۆمەکانەو پێیانوایە لەلایەن دەسەڵاتەکەی ئەردوگانەوە پەلامار دەدرێن و لە ژێر هەڕەشەدان. پۆمپێۆ هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەل ئەردۆگان و هاوتا وەزیرەکەشی” چاوش ئۆغلو نەکرد، لە کاتێکدا کە چاوش ئۆغڵو بانگهێشتی کردبوو بۆیەک بینین.
لە وتویژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ڤیاگارۆی فەرەنسی، پۆمپێۆ رەخنە لە ئەنقەرە دەگرێت بە خۆهەڵقورتاندنە ناو کێشەی لیبیاو کێشەو شەری ناگۆڕنۆ و کێشەی ناو دەریای سپی ناوەراست و دەڵێت: ئێمە پێمان ناخۆشە و بە پەرۆشین هێزی سەربازی تورکی لە هەموو شوێنێک لەکاردان و بەکار دەهێنرێن، ئەم پێناخۆشی و دڵە راوکێیەشمان بە ئاشکراو بە نهێنی پێڕاگەیاندوون. گەرچی پۆمپیو وشەی ئێمەی(کۆ ) ی بەکارهێنا، بەڵام سەرۆک ترەمپ بە شێوەیەکی جیاوازتر دەیروانیە تورکیا.
لە کۆتایی ساڵی پێشوودا ترەمپ لە کاتی میوانداری کردنی ئەردوگاندا لە واشنتۆن، ستایشی ئەردۆگان دەکات و دەڵێت: ئەمە هاوڕێمە، من دڵخۆشم کە ئێمە هیچ کێشەیەکمان نیە، چوونکە بە روونی دەڵێم کە سەرۆکی تاونبارە بکوژەکانە، پیاوێکی رەق و بەهێزە، پیاوێکی ئازایەو کاری راستدەکات، من ئەمە هەڵدەسەنگینم و لەپاشەڕۆژیشدا هەڵیدەسەنگێنمەوە. لە راستیدا، لەکاتی هەندێک بەریەککەوتندا، بۆ نمونە لە کاتی دەستگیر کردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسندا کە لە تورکیا دەستگیرکرابوو، ترەمپ دوور دەکەوتەوە لە ئەردۆگان.
لە پایزی 2019دا ترەمپ رێگەیدا بە ئەردوگان سوپاکەی بەرێتە ناو سوریا بۆ لێدانی سوپای کوردەکان YPG ی هاوپەیمانە، کە لە گەڵ ئەمریکادا هاوپەیمان بوون لە باکورو رۆژئاوای سوریادا پێکەوە شەری داعشیان دەکرد و، داعشیان تێکشکاند.
کاتێک کۆنگریسی ئەمریکی ویستی سزا بسەپێنێت بەسەر تورکیادا لە تۆڵەی کرینی موشەکی S-400 رووسی، ترەمپ وەستانی و نەیهێشت جێبەجێبکرێت.

شت هەبوو کە هەردوو سەرۆک لێکجیاکاتەوە
ئەردوگان زۆر جار دژایەتی خۆی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل دەردەبڕی، لە کاتێکدا ترەمپ خۆی وا پیشاندەدات کە دڵسۆزترین سەرۆکی ناو کۆشکی سپیە کە دۆستی ئیسرائیلی بووبێت، لە نیوان هەموو هاوڕێ پیاوە دەوڵەتیەکانی ترەمپدا، رەنگبێت تەنها ئەردۆگان بووبێت،کە زۆر لە یەکیشەوە جیاوازبوون، بەڵام رێکبوون. رەنگبێت بەهۆی ئەوەوەبێت ترەمپ کاری بازرگانی لە تورکیادا دەکرد. ئەردوگان بەشدار بوو لە کردنەوەی بورجەکانی ترەمپدا لە ئەستەمبول سالی 2015، زاواکانی سەرۆکەکان بیرات بەیراق و جارید کۆشنەر Berat Albayrak und Jared Kushner پێکەوە رێکبوون.

راگەیاندنی ئاشکرا لەبایدنەوە
دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان لە ژێر سەرۆکایەتی بایدندا هەڕەشەی لێدەکرێت، بردنەوەی بایدن لە تێروانینی ئەنکەردا بەکارەساتێکی گەورە دادەنرێت، لەوانەشە ئەردۆگان خۆی روو بەرۆیبێتەوە پێش هەڵبژاردن. بایدن لەباسی سیاسەتی دەرەوەدا شاراوانە دەدوا، بەڵام کاتێک باسی تورکیای دەکرد بەئاشکرا دەریدەبری. بۆ نموونە،کاتێک باسی رۆژ هەڵاتی ناوراست و دەریای سپی ناوەراستی دەکرد،کە ئەردوگان هێزی دەریای و ئاسمانی بەکاردەهێنێت دژی یونان و کوبرس، لە کێشەی نەوت و گازدا.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەیان نامەیەک لە لایەن تیمی هەڵبژاردنی بایدنەوە بڵاوکرایەوە،کە پێچەوانەی ترەمپ دەڵێن: دژی سیاسەتی تورکیاین کە یاسا نیودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات، تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ کار ناکات، رۆژانە ئاسمانی یونان دەبەزێنێت، بۆیە بایدن لەگەڵ یوناندا کاردەکات بۆ هێنانەدی ئاشتی لە دەریای سپیدا. هەمیشەش دژی داگیرکردنی کوبرس بووە لەلایەن تورکیاوە، هەروەها دژی گۆرینی کەنیسەی ئایاسۆفیای ئەستەمبوڵ بوو بە مزگەوت، خۆشەویستی بایدن بۆ دژەکەی تورکیا کە یۆنانە لەوە زیاترە، لەکاتی هەڵبژاردنی 2012دا بایدن خۆی بە خەڵکی یونان دایە ناسین، لای یونانیەکانی ئەمریکا وتی؛ من جۆ بایدن و لوسم.

تاقیکردنەوە قورسەکان، ئەرمینیاو دادگایکردنیHalkbank هەڵک بانک
مێژووی بایدن پرە لەکێشە بۆ ئەردوگان، تەنها مەسەلەی ئەرمینیاو هەڵک بانک نیە، بیرمانە کاتێک بایدن راوێژکارێکی نزیکی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە گەڵ کوردا هاوپەیمانیەتی بەست، سەرۆکی تورکیا ئەردوگان دەیانجار نارەزایەتی دەردەبڕی و شکاتی لە پڕچەک کردنی YPG کە سوپای کوردەکان بوو دەکرد.کوردەکان شەری داعشیان دەکرد و هاوپەیمانی ئەمریکا بوون، ئەردوگان دژیان بوو، دەیوت ئەمریکا چەک بە رێکخراوێکی تیرۆرستی دەدات، تا دژ بەتیرۆرستێکی تر شەر بکات.
ئەوکاتە بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکابوو، ئەردۆگانی بەوە تۆمەتبار دەکرد، کە هاوکارو دروستکەریی داعشە، رێگای کردۆتەوە لە ژمارەیەکی زۆریی شەرکەرانی ئیسلامی لە تورکیاوە بپەڕێنەوە بۆ شەریی سوریا و عیراق.لە گەڵ ئەوانەشدا دوو کێشەی تر لەنێوان ئەنقەرەو واشنتۆندا هەیە، لە رۆژمیری هەردوولادا خۆیان مەڵاس داوە بۆ تەقینەوە، کە 4/24/ 2021 رۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانەو چاوەرێ دەکرێت لەو رۆژەدا بتەقیتەوە و رەشەکوژی ئەرمەنیەکان، بەکۆمەڵ کوژ(جینوساید ) بناسێنڕیت.
بایدن لە مانگی ئەپریلی ئەمسالدا بەڵێنیدا گەربێت و لەهەڵبژاردندا سەرکەوێت، ئەوا ئەو کۆمەڵکوژیە بەجینوساید دەناسێنێت، تورکیا هەوڵدەدات کە رێگری لەمە بکات،گەر بایدن کردی ئەوا کێشەی تورکیا زۆر قوڵتردەبێتەوە.
تاقی کردنەوەیەکی تری بایدن گەر بتوانێت خۆی راگرێت لە دژی تورکیا، بایدن دیسانەوە بەڵێنیدا گەر بێتو لە هەڵبژاردندا دەرپچێت، ئەوا لەیەکی مانگی مای 1921 وە لە رۆژانی داواتردا، دادگایکردنی بانکی خەڵکە ( Halkbank ) کە تورکیا دژی سزاکانی ئەمریکا وەستایەوەو لەگەل ئێراندا بازرگانی دەکرد، هەلک بانکی تورکی بە ئاگاداری ئەردوگان و زاواکەی بەیراق کە وەزیری ئابووریە لەگەل ئیراندا بازرگانی کردوە، بازرگانێکی ئێرانی بەناوی رەزا زەراب کە زیندانیە لەئەمریکا لەدادگادا، شایەتیداوە کە ئەردوگان و زاواکەی بەیراق ئاگاداری ئەم بازرگانیەن، لەگەڵ ئێراندا وە رەزامەندبوون.
دەوترێت کە ئەردوگان زۆر قەرزاری ترەمپە کە نەیهێشت سزا بەسەر بانکی خەڵکی تورکیادا بسەپێنرێت کە بانکێکی دەوڵەتیە. پارێزەر رودوڵف جولیانی پارێزەری هاکان ئەتیلای مدیری ( Halkbank) بوو،کە سزای 32 مانگ درابوو، لەهاوینی 2019 دا تووانی کە پاش دوو ساڵ لە زیندانیکردن لە ئەمریکادا ئازادی بکات. پێناچیت کە بایدن وەک ترەمپ سۆزی بۆ ئەردوگان هەبێت و رێگە نەدات دادگا سزا بەسەر بانکی خەڵکدا بسەپێنێت، ئەمەش لە کێشەیەکی بانکیەوە دەبێتە کێشەیەکی سیاسی و ناوی ئەردوگان و زاواکەی دێتە ناو ناوان.
بایدن دەیەوێت هەنگاو دژی رووسیا هەڵبگرێت، هەروەها سزاکانی کۆنگریس بسەپێنرێت بەسەر تورکیادا لە تۆڵەی کرینی مووشەکی دژە فرۆکەی S- 400. لە پەنتاگووندا دەوترێت کە بەکارهێنانی جیهازی رووسی دەبێتە هۆی کێشە بۆ رادارو فرۆکەی ئەمریکی و ناتۆ وەکێشە بۆ دۆستەکانیان دروست دەبێت لە ئەوروپادا. بایدن پێچەوانەی ترەمپ دژی دەسەڵاتی رووسیە لە جیهاندا، لەهیچ شوێنیکیشدا دەسەڵاتی رووسی جێگەی نیە، وەک لە رۆژ هەڵاتی ناوەراستدا هەیەتی.
تورکیا دۆستێک و هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت، ئەردۆگان وردە وردە دەیەوێت بەلای مۆسکۆدا بروات، بێگومان دەبێت بایدن پێچەوانەی ئەمە کار بکات و نەهێڵێت. بایدن و ئەردوگان روو بەڕوو یەک دەناسن، سالی 2016 بایدن و ئەردوگان یەکتریان بینی، کاتێک ئوبامای سەرۆکی ئەمریکا، بایدنی جێگری نارد بۆ ئاشتکردنەوە و نەهێشتنی نیگەرانیەکانی ئەردوگان، چوونکە واشنتون درەنگ دژایەتی خۆی دژ بە کودەتا چیەکان دەربڕی، تورکیا لەمە نێگەران بوو.
هەندێک لە چاودێران لە تورکیا دەڵێن بەیراک زاواکەی ئەردوگان خۆی وازی نەهێناوە، بەڵکوو وازی پێهێنراوە. بۆ رازیکردنی دەسەڵاتی تازەی ئەمریکا، هیوایەکیش هەیە کە ئەردوگان هەندێک لەگیراوە سیاسیەکان ئازاد بکات، بۆ هەمان مەبەست واتە دڵ نەرمکردنی ئەمریکا.

ئامانج بەزاندنی ئەردۆگانە
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەنقەرە بەداخە بۆ بردنەوەی بایدن، نوێنەرێکی نە ناسراوی حوکمەتی تورکیا بە کەناڵی جزیرەی راگەیاند، هەمووان لە تورکیا لە دڵە راوکێ و بێزاریدان لەترسی سزاکانی ئەمریکای تازە. دەڵێت لە راستیدا هەڵبژاردنی بایدنمان پێخۆشنیە، ئەردوگان پیرۆزبای لە بایدن کرد پاش ئەوەی هەموو سەرۆکی وڵاتان و حوکمەتەکانی تر لێیانکرد. دەڵێت کە سەرکەوتن بەسەر هەموو جیاوازیەکانی نێوان ئەردوگان و بایدندا زۆر قورسە.
کۆمپانیای هەڵبژاردنی بایدن دژی ترەمپ لەڤیدیوکەدا دەڵێن: ترەمپ باوەش بەدیکتاتورەکاندا دەکات و ناوی ئەردۆگان دەهێنین. ئەم ڤیدیویە رۆژنامەی نێورک تایمز لەدیسەمبری 2019دا بڵاویکردەوە. بایدن لەدژی ئەردوگان دەڵێت: پێویستە واشنتۆن هاوکاریی ئۆپۆزسێونی تورکیا بکات تا ئەردۆگان ببەزێنین و سەرکەون.
بایدن دەڵێت: دەبێت لەگەڵ ئۆپۆزسیون و هەندێک لە سەرکردەکانی تورکیا گڤتوگۆ بکەین تا بتوانین ئەردوگان ببەزینێن، بەزاندن لەرێگەیهەڵبژاردنەوە، نەک بە کودەتا. ئەم وتەیەی بایدن وا دەکات هەندێک کەس لە تورکیادا لەگەڵ بایدن لەسەر ئەم رێگە چارەیە گفت و گۆ بکەن. بێگومان ئەو بۆچوونە بناغەیەک نابێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک ئەردۆگاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت