دەزگای هەواڵگری عێراق: فرسەت سۆفی بەكۆرۆنا کۆچی دوایی نەکردووە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەزگای هەواڵگری عێراق بەرەبەیانی ئەمرۆ راپۆرتێكی لەبارەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوە رەوانەی نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە كە فرسەت سۆفی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە کۆچی دوایی نەکردووە، بەڵكو بەجەڵدەی مێشك و خوینبەربوونی ناوەكی گیانی لەدەستداوە. راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كەمانگی رابردوو دکتۆر فرسەت سۆفی و وەیسی مسعود بارزانی سەرۆكی دژەتیرۆری پارتی لەسەر پێدانی پارچەیەك زەوی بوە بەناخۆشیان، وەیسی ویستویەتی لەهەولێردا زەویەكە داگیربكات كەدەكەویتە سەر شەقامی 150 مەتری هەولێرو لەبەرنامەیدا هەبووە لەسەر ئەو زەویە شاری یاری منداڵان دروست بكات، بەڵام فرسەت سۆفی ریگری لێكردوەو لەلای مسرور بارزانی برا گەورەی شكاتی كردوە، دواتر وەیسی بارزانی داوا لە فرسەت سۆفی دەكات لەئوتیل شیراتۆن لەشاری هەولێر یەكتر ببینن، لەكاتی یەكتر بینینەكەدا وەیسی بارزانی لە دکتۆر فرسەت دەدات و بێهۆشی دەكات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەو كاتەدا جەڵدەی مێشك لێی بدات.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە كە دوابەدوای رووداوەكە گرتەی ڤیدیۆیی سەرجەم كامێراكانی ئوتێل شیراتۆن بەفەرمانی وەیسی بارزانی دەسڕدرێنەوەو دواتریش بەبیانوی كاریی تایبەتی لەلایەن دژەتیرۆری پارتیەوە هاردی كامێراكانی ئوتێلەكە دەستیان بەسەردا دەگیرێت. راپۆرتەكەی دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ دڵنیاكردنەوەی حكومەتی عێراق لەتاوانەكە پێشنیاری ئەوەی كردوە كە مستەفا كازمی لیژنەیەكی لێكۆلینەوە لەسەر مردنی فرسەت سۆفی دروستبكات و توێكاری تەواو بۆ تەرمەكەی بكرێت و راپۆرتی ئەو نەخۆشخانەیەی ئەنكەرەش وەربگرێت كە فرسەت سۆفی تێدا کۆچی دوایی کردووە.
لەكۆتایی راپۆرتە هەواڵگریەكەدا سەرنج لەسەر ئەوە خراوەتە روو كە فرسەت سۆفی لەپڕدا وترا توشی كۆرۆنا بوە بێ ئەوەی بەوێنەیەكیش دەركەوێت بەرەو توركیا بەڕێكرا و ئەمەش زیاتر گومانی لەسەر چۆنیەتی مردنەكەی چرتر كردوەتەوە لەكاتێكدا كە زۆرینەی ئەو كاربەدەست و كەسایەتیانەی توشی كۆرۆنا دەبن توانای ئەوەیان هەیە بەوێنە یان ڤیدیۆ یان نوسین خەڵكی ئاگاداربكەنەوە لەتوشبونیان بە نەخۆشیەكە، بەڵام ئەمە لەفرسەت سۆفی دا بەدی نەكراوەو ئەو رۆژەی كەوتراوە توشی كۆرۆنا بوە تا مردن و بەخاكسپاردنیشی جگە لەتیمێكی هەواڵگری پارتی تەنانەت خێزانەكەی خۆشی رێگەی پێنەدراوە بیبینێت.

ئەم بابەتە لە بەشی فەیسبووکی خاتو (ئەسما خۆبی ) وەرگیردراوە.

تێبینی/ ئێمە ئەم بابەتەمان بەهۆکاری ئەوە بڵاوکردۆتەوە، لەمەوبەر دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە بەجەڵدەی دەماخ کۆچی دوایی کردووە، نەک بە کۆرۆنا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت