كارۆخ عوسمان: چی لەپشت ھاوخەمیەكەی بارزانیدا ھەیە بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەركاتێ مەسعود بارزانی ھاتەقسەو بەو شێوەیە ھاوخەمی دەربڕی بۆ ھەر مردوویەك ئەوە دڵنیابن مردووەكە بەدەستیان خۆیان كوژراوە.

كاتێك شێخ سلێمان بارزانی ئامۆزای مەلا مستەفا بارزانی لەیەكێتی سۆڤیەت بەسەرلێكراوەیی دەدۆزرێتەوە، كەس ھێندەی مەلا مستەفا ناگریت و ھات و ھاوار ناكات.
دادوفیغانی مەلا مستەفا ھەموان توشی شۆك دەكات، وایلێدێت گومانێك دروست ببێت، بەدواداچوون دەست پێدەكات و لایەنگرانی شێخ سلێمان پیاوێكی مەلا مستەفا دەبەن، ئیعتڕاف دەكات كە ڕاسپێردراوی مەلا مستەفا بووە، ئیتر دەردەكەوێت كە مەلا مستەفا فەرمانی كردووە شێخ سلێمان بارزانی بكوژن، چونكە چەند ڕۆژێك پێشتر دەمەقاڵێیان بووەو شێخ سلێمان بەمەلا مستەفای گوتووە كە (تۆ شایەنی سەركردایەتیكردنی پارتی نیت، تۆ وەكو ئاغایەك وای كە جوتیارو وەرزێڕەكان دەچەوسێنێتەوە، ئاخر بۆچی پارە لەو پێشمەرگانە وەردەگری كە لەیەكێتی سۆڤیەت ئیش دەكەن، بۆچی )؟؟
مەلا مستەفا ئەوەی پێ قبوڵ ناكرێت و دەیكوژێت، بۆ ترساندنی ئەوانیتریش لەكۆبوونەوەیەكدا خۆی دانی پێدا دەنێت. دەڵێت ئەوەی دژایەتی سوڵتەی من بكات ئەوە بەدەردی ئامۆزاكەم دەیبەم.
دەربڕینی (ئامۆزاكەم) بەو واتایەی كە سڵ لەكوشتنی ئەوانیتر ناكەمەوە مادام ئامۆزای خۆمم سەربڕی.

مسعود بارزانی:
– بۆ ئیدریسی برای گریا
كەچی لەئەسڵدا تەسفیە بوو.
– بۆ حەمەداغاو فاخیر مێرگەسۆری ھاوخەمی دەربڕی كەچی بەدەستی خۆی یەكەم گوللەی پێوەناون.
– بۆ فڕەنسۆ حەریری (زڕبرای) گریا كەچی خۆیان تیرۆریان كرد تا خۆی وەك كوڕی مەلا مستەفا ئاشكرا نەكات.
– بۆ كوژراوانی یەكی شوببات گریا كەچی بۆسەكە بۆ لەكۆڵكردنەوەی ئەوانەبوو كەسەریان گەورە ببوو.
– بۆ فەرەیدوون جوانڕۆیی گریا كەچی لەبەرامبەر ڕاستكردنەوەی باڵانسی سیروان بارزانی دۆڕاودا تیرۆریان كرد.
– بۆ فەلەكەددین كاكەیی گریا كەچی دۆستانی شاھێدی لەسەر كوشتنی دەدەن.
– بۆ جەوھەرنامیق سالم گریا كەچی لەبەرامبەر قینی ساڵی 1996دا كوژرا كە گوتی ھێنانی سوپای عێڕاق ناڕەوایە.

مسعود بارزانی
ئەمڕۆ بۆ مردنی فرسەت سۆفی دڵتەنگی دەردەبڕێت و دەڵێت كوڕێكم لەدەستدا، حەقیقەتەن فرسەت لەكوڕەكانی خۆی دڵسۆزتربوو بۆ دیوەخانی بنەماڵەو دەزگای جاسوسی پاراستن.
ئاخر كەسێك لەشانزەساڵیەوە لەناو دەزگای پاراستندا گەورەبووبێت دەبێ چ دڵسۆزێك بێت بۆ مەولای سەری ڕەش و ڕەئیس عەشیرەتەكەی دۆرێ.
لێرەدا ئەوە بزانن كە من خەمی مردن یان كوشتنی فرسەت سۆفیم نیەو پێم وابووە خراپترین كادری پارتی و مەترسیدارترین ڕەقەمی دەزگای جاسوسی پاراستن بووە، چونكە لەژێر ماسكێكەوە ھەموو ئەوانەی دەرەوەی پارتیشی فریودان. بەڵام خەمی چەواشەكردنی ڕای گشتیم، كە خەریكە بەھۆی بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێ ڕاپۆرتی درۆیینەوە ڕاستی ڕوداوەكە بزر دەكرێت و گومانیش دەكەم كە ئەو ڕاپۆرتانە ھەرخودی دەزگای پاراستن بڵاویان بكاتەوە تا خەڵك بەدوای ئەسڵەكەیدا نەگەڕێن.
لەڕاستیدا، كۆڕۆنا ھیچ كەسێك ناكوژێت مەگەر یارمەتیدەری ھەبێت، یارمەتیدەرەكانی كۆڕۆنا ئەوانەن كە بەدوایاندا زۆر بەكەمی نیشانە جێدەمێنن، بۆیەش ئەوسوڵتە داسەپاوە لەو زەمەنەدا شەراكەتی باشترین وەسیلە دەكات بۆ ئیغتیالی كەسانی نزیك و دووری خۆی.
فرسەت سۆفی جگە لەباڵی نێچیرڤان بارزانی كێشەی لەگەڵ كۆڕۆنادا نەبووە، ئەو لەنێوان ھەردوو داشدا كرایە سوتەمەنی و جارێكیتر نێوانی خۆیانیان پێ گەرم كردەوە.
فرسەت سۆفی ھەڵگری زانیاری زۆری ناوپاراستن بوو، كە كرایە پارێزگاریش ھەرچی مەلەفی حكومی پارێزگای ھەولێر لەماوەی ئەو ١٥ ساڵەی كە نەوزاد ھادی پارێزگار بوو كەوتەلای، ھەموو مەلەفەكانیش برانە دەزگاو لەوێ ھەڵاوێركران، ئەوەش بەزیانی پێگەی نێچیروان بارزانی و تاقمەكەی بوو، سەیركەن نێچیروان بارزانی لەترسی دەزگا نەوزاد ھادی لەبن پاڵی خۆیناوەو بەناوی ڕاوێژكارەوە لەسەرۆكایەتی ھەرێم دایبەستووە.
مەسعودبارزانی بەباشی ئاگای لەدۆسیەكە ھەیە لۆیێ لەنزیكترین وەقتدا ھاتەخەت و یەكەمین لێدوانی سەرساخی ئەودای، بۆ ئەوەی ڕێ لەشپرزەیی بگرێت و فێنكاییەك بەدڵی كەس و كارەكەیدا بكات.
تبعا كەس و كارەكەشی بێخەبەر نین لەو یاریە بۆگەنەی ناو پارتی، كە چۆن بۆ كپ كردنەوەی ھەراو زەناو بەیەكداكێشانی جەمەسەرەكانی ناو بنەماڵە سۆرانیەك لەبەین دەبرێت.
لەبەین بردنی فرسەت سۆفی ئۆباڵەكەی دەكەوێتە سەر باڵی نێچیروان بارزانی و بێھەست كردنی دۆسیەكەش تاوانی مەسعودبارزانیە، وەلێ تەنھا بۆناوخۆیان ئەگینا لەدەرەوەی پارتیدا ھەموو دۆسیانە خراونەتە پاروە نانێكی گەرم و ھەرگیز ساردنابنەوە.
ئەمڕۆ مەسعودبارزانی بەڕۆڵەی جەرگ ناوی فرسەتی ھێناو سبەش ھەركەسێكیتر بمرێت و مسعود ئاوا ناوی بێنێت یان ھاوخەمی بێت ئەوە دڵنیابن كە لەبەین لابراوەو بەتیری باڵێكی ناو بنەماڵە جەرگی پێكرا..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت