لــــە 2020 بێزاریت؟ وادایبنێ لەدایکبووی 1900.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ سەرکۆ یونس

نوسەری ئەم وتارە (ستیفن هودگسون) بۆ کەمکردنەوەی ترس و بیمی کۆرۆناڤایرۆس کەلەئێستادا جیهان بەقۆناغێکی سەختی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا تێدەپەڕێت،گوزەرێکی خێرای بەناو مێژووی نزیکی مرۆڤایەتی دا کردووە و بەگوێماندا دەچرپێنێ و دەڵێت:
لەوانەیە بارودۆخمان بەوشێوەیەش خراپ نەبێت.. ڕاستە ڕەوشەکە ئاڵۆزە و تاڕادەیەک مەترسیدارە، بەڵام زۆر گرانە جیاکاری بکەین لەنێوان ئەوەی کە ڕاستی یە و ئەوەی کەترسێکی سادەیە. بۆزانینی ڕاستی وادابنێ تۆ لەساڵی (1900) لەدایک بوویت.
لەجەژنی لەدایکبوونی (14) ساڵیتدا جەنگی جیهانی یەکەم سەری هەڵداو لە جەژنی لەدایکبوونی (18) ساڵیتدا کۆتایی هات و (22)ملیۆن مرۆڤ لەو جەنگەدا مردن!
لەماوەیەکی تری هەمان ساڵدا پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بەجیهاندا بڵاوبوویەوە و، بەردەوام بوو هەتا جەژنی لەدایکبوونی (20) ساڵیت تەنها لەو دوو ساڵەدا (50) ملیۆن کەس مردن. بەڵێ! پەنجـــــــا ملیۆن مرۆڤ.!
لەجەژنی لەدایکبوونی (27) ساڵیتدا، بێ بازاڕی و داکشانەوەی گەورە سەری هەڵدا و ڕێژەی بێکاری گەشتە (25%) و بەرهەمی گشتی جیهانی بەڕێژەی (27%) دابەزی. ئەم قەیرانە بەردەوام بوو هەتا تەمەنت گەیشتە (38) ساڵی، ئابوری ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەداڕمان نزیک بوویەوە و لەگەڵیشیدا ئابوری جیهان لەمەترسیدا بوو.
هەروەها کاتێک تەمەنت گەیشتە (39) ساڵی جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێ کرد و لەجەژنی لەدایکبوونی(41) ساڵیتدا ئەمەریکا هاتە ناو جەنگەکەوە لەنێوان جەژنی لەدایکبوونی( 39 بۆ 45) ساڵی (75) ملیۆن کەس مردن لەشەڕدا.
هەر لەم ماوەیەدا لەتەمەنی (40) ساڵیتدا پەتای گەڕی (300) ملیۆن کەسی تری کوشت!
لەتەمەنی (50) ساڵیتدا شەڕی هەردوو کۆریا دەستی پێ کرد و (5) ملیۆن مرۆڤ تیاچوون، لەماوەی لەدایکبوونتەوە تا تەمەنی (55) ساڵیت تۆ بەدەست ترس و نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان و گرانەتاو مەلاریا لەهەموو وەرزێکی هاویندا ناڵاندووتە و بەبەرچاوتەوە هاوڕێکانت و ناسراوەکانتان تووشی ئیفلیجی دەبوون یان بەهۆیەوە دەمردن!
لەتەمەنی (55) ساڵیتدا شەڕی ڤێتنام دەستی پێ کرد و بیست ساڵی خایاند و کارەساتی هەردوو شاری هێرۆشیماو ناکازاکی ڕوویدا و (4)ملیۆن مرۆڤ مردن.
لەماوەی شەڕی ساردی هەردوو جەمسەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا هەموو ڕۆژێک مرۆڤایەتی لەترس و بیمی لەناوچوونی ناوکیدا دەژیان.
لەجەژنی لەدایکبوونی(62) ساڵیتدا قەیرانی مووشەکەناوکیەکانی کوبا سەری هەڵدا کە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخان لەشەری ساردا.
لەبەرئەوە بیر لەهەموو ئەو کەسانە بکەرەوە کەلەساڵی (1900) لەدایکبوون چۆن بەرگەی ئەم هەموو ڕووداو و جەنگ ونەخۆشیان گرتووە؟! ….
هەربۆیە باشترین هۆی مانەوە لەژیانتدا ئەوەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە زۆر تێکەڵ مەبە و هەر کاتێکیش بۆ دابینکردنی پێویستییەکانت چوویتە دەرەوە ماسک ببەستە و زوو زوو دەستەکانت بەئاوو سابون بشۆ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت