کاوسێن بابەکر: لەڕوی قانونیەوە، دەتوانین پارە دزراوەکان بگێڕینەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەندەڵی و دزی و بەهەدەردان، ئەم ووڵاتەی وێرانکردووە، تا ئەو ڕادەیەی زۆر لە پسپۆرانی سیاسی و ئابوری، پێشبینی روخانی یەکجاری ئابوری عێراق دەکەن. هەرێمی ئێمەش ئەگەر فریای خۆی نەکەوێ بەدەرنابێ لەو چارەنوسە. لەڕوخانی ڕژێمەوە تائێشتا دزی و گەندەڵی و شوشتنەوەی پارەو پڕکردنی بانکەکانی جیهان لەو پارانەی عێراق بەهەرێمیشەوە بەردەوامەو هیچ ئیرادەیەکی جدیش بۆ چاکسازیەکی راستەقینەلە ئارادا نییە!
حکومەتی هەرێم دروشمی چاکسازی بەرزکردۆتەوە، بەڵام هەنگاوە کردەییەکان نیشانی دەدەن کە دەستەڵات هیچ بەتەمانییە جێبەجێی بکات!
پسپۆرێکی قانونی عێراقی دەڵی بەپشتبەستن بە ڕێکەوتنامەی قەڵاچۆکردنی گەندەڵی ئیداری و دارایی ساڵی 2005 کە عێراقیش ساڵی 2007 پەیوەست بووە پێوەی، دەرفەت دەڕەخسێنێ کە دەوڵەت داوای هاوکاری بکات بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانە بردراونەتە دەرەوە، کە بڕەکەی بە 500 ملیار دۆلار دەقەبڵێنرێ.
ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەسێ خاڵ کردووە کە لەڕێیەوە ئەو کارە بەقانوونی جێبەجیبکرێ؛
1- رێکەتنامەی ناودەوڵەتی دژی گەندەڵی ئیداری ودارایی ساڵی 2005 کەئاماژەمان پێداو عێراقیش تیایدا بووە بەئەندام لەساڵی 2007 ەوە.
2- مادەی 50 لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەرفەت بە عێراق دەدا داوای یارمەتی نێودەولەتی بکات هەروەک بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش 2170 ی ساڵی 2014 بەپێی بەندی حەوتەم.
3- هەروەها عێراق دەتوانێ داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات ئەو کەیسە حەواڵەی دادگای نێودەوڵەتی بکات بەوەی کە تاوانەکانی گەندەڵی بە تاوانی لەناوبردنی بەکۆمەڵ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دادەنرێ.
ئەوە ئەرکێکی بەپەلەی نیشتمانی و نەتەوەیی هەر هەموومانە، دەبێ کەسانی نیشتمانی خەمخۆر و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و شارەزایانی قانونی و ئەندامانی پەرلەمان بێنەسەرخەت، ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە، لەگەڵ شارەزایان و نوێنەرانی عێراق، قۆڵی لیهەڵماڵن، تا هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەخوێن و فرمێسک بەدیهاتوون بەسەر خەڵکی عێراق و کوردستاندا هاڕەیان نەکردووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت