زەبەنگ بەهادین: بێدەنگبوون و پارانەوە یان شۆڕش و راپەرین؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەبێ بپرسین کێن ێەوانەی دوخی هەرێمی کوردوستانیان بەم رۆژە تاریکە برد? هەموو حیزبەکانی کوردوستان بەشێک بوون لەم سیستمە داروخاوە، رەنگە پشکی گەورە بەر پارتی دیموکراتی کوردوستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان بکەوێ، بەڵام ئەوانی دیش هەریەکەو لای خۆیەوە بێ بەری نییە لە هێشتنەوەی دەسەڵاتە گەندەڵەکان.
کێشە لە بێئومێد بوونی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، یان لە دروستکردنی ئەو بێئومدییە لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە لای خەڵک، لە هەمان کات تەسلیم بوونی پارتەکانی دی بە ویست و خواستەکانی دەسەڵات و بێدەنگ بوونیان، دەسەڵاتە گەندەلەکان هەمیشە کار لەسەر بێئومێد بوونی تاک و تەسلیم بوونی دەکەن لە پێناوەی مانەوەی دزی و گەندەڵی و بە قاچاخبردنی ووڵات لە لایەن خۆیانەوە.
ئێستا هەرچی هەلدەستێت دەڵێت میللەت بۆ بێدەنگە بۆ را ناپەرێ؟، میللەت کێیە؟ بەشێکی ئەوانەن لە ناوە ئەم حیزبانەن کە خۆێان دەستیان هەیە لە بە تەڵانبردنی سەروەت سامانی کوردوستان، بەشەکەی دی ئەوانەن کە متمانەیان بە کەس نەماوە، چەندەها ساڵە خەڵکە فەقیر و رەش و رووتەکە قوربانی ئەدات لە پاش ئەوە کۆیلە و ماستاو چی و کاسە لێسەکان بەرەکەی دەچننەوە و دەیخۆن، ئێستاش دەیانەوێ دووبارە میللەت بێ بەرنامە ببێتەوە بە سوتەمەنی و قوربانی بۆ بەدیهێنانی مەرامی چەند کەسانێک، کێشەی ئێستای خەڵک نەبوونی میکانیزمە بۆ گۆرینی ئەم دەسەڵاتە، کە گۆرین لابردنی دەسەڵاتێکی گەندەڵ بە ئەستەم دەبینن، لە راستیدا وا نییە گۆرینی هەموو دەسەڵاتەکان کارێکی ئاساییە تەنها وەک نەخۆشی جۆرە دەرما نی تایبەتی خۆی دەوێت.
چی بکەین باشە بپارێینەوە تەسلیم بین یا شۆرش بکەین?، هەڵبەت وەڵامی زانستی شۆرشە، بەڵام چ جۆرە شۆرشێک، دەبێت بەرەی گەل و بەرەی گەندەڵکار جیا بکرێتەوە ئەوەی پێویستە هەستێت بەو کارە رۆشنبیرانن، دروستکردنی بەرەیەک بە شێوەیەک متمانە و کارەکانی لە رێگەی سیستم و یاساوە رێک بخرێت، دووبارە دروستکردنەوەی متمانە لە نێوان خەلک و ئەو پارتانەی دژی گەندەڵی و ویرانکردنن، هەڵبەت ئەمە کارکردنی هەمووانی دەوێت راستە کەمێ گرانە بەڵام ئەستەم نییە و باشترین رێگایە لەم ساتەدا بۆ رزگا بوون لە بئێومێدی، بۆ ئەم کارە پێویستمان بە پرۆژەیەکە تا بتوانین لایەنە نەیارەکانی دەسەڵات یەکبخەین و لە پاشان ئاشتییان بکەینەوە لەگەل خەڵکدا، دەبێت بێئومێد نەبین چونکە رێگا تەندروستەکە ئەمەیە، مەرج نییە هەر چاومان لە هەلەکانی رابردوی ئەو حیزب و کەسانە بێت کە دەبێت یەکیان بخەین بۆ زامنکردنی دووبارە نەبوونەوەی هەڵەکانی پێشوو دەتوانین یاسا و سیستم بەکار بێنێن تا پرۆبەیەکی سەرکەوتو بنیات بنێیی بۆ گۆرینی دەسەلاتە گەندەڵەکان بۆ پابەندکردنی هەموو ێەوانەی دێنە ئەو بەرەیەوە ، هەڵبەت ئەو کات پێویستمان بە پارانەو ە تەسلیم بوون نابێت کە هەمیشە دەسەڵات کار بۆ ئەوە دەکات تاک بێئومێد بێت تەسلیم بە هەموو خواست و ئێرادەکانی دەسەلاتی بێت.
هەنگاوی یەکەمی ئەم کارە لە لایەن رۆشنبیران و یاسا ناس و خەڵکە نارازیەکەوە دەست پێدەکات لە پاش ئەوە دانانی بەرنامە و جێبەجێکردنی کارێکی ئاسان دەبێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت