شاخەوان سەنگاوى: بۆ؟؟؟ چەمکى جاشایەتى بۆ ئێمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو مێژووەییە کە لە بەردەستداییە دەربارەیى کورد و شۆڕشەکانى بخوێنیتەوە دەگەینە ئەو ویسگەییەى کە لە کۆى ئەو سەردەمانە، جاشاییەتى بە ناو و چەمکى جیاوازەوە بوونى هەبووە، ئێدى بە بێ ئەوەى ڕۆژێ لە ڕۆژان لە خۆمان پرسیبێت هۆکار و پاڵنەرەکانى ئەم جاشاییەتى کە لە سەرجەم سەردەمە جیاوازەکاندا هەبووە چێ بووە؟ یان ئەمە هۆکارێکى زاتیە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خو رەوشتەى تاکى کورد لە زەمەنى لە دایک بوونیەوە لە ناو خوێنیدایە، لە گەڵ گەورە بونیدا خوی جاشایەتیش لە گەڵیدا گەورە دەبێت، کەواتە ئەگەر ئەمە خو ڕەوشتى خۆڕسکى تاکى کوردی بێت هیچ بەرنامە و میتۆدێک ناتوانێت ئەم خووە لە هەگبەى ڕەوشتەکاندا دەربکات، بەڵام ئەوەى من مەبەستمە پاڵنەرەکانى ئەو دیوو مرۆڤى کوردەوە چیە کە هۆکارێکن بۆ بە جاش ناساندنى ئەوانەى لە خۆمان نین یان ئەوانەى ئاڕاستەى بیرکردنەوەییە هاو ئاڕاستەى ئێمە نەبن لە سەر چى بنەما و ڕێسایەکى کۆمەلایەتى و ئاینى و نەتەوایەتیە؟ یان ئەم کالاى جاشاییەتیە لە هەگبەى تاکى کوردى دا هەرزانترین جۆرى کاڵاییە هەرکات ویستمان خۆمان مەبەستمان بوو بە باڵای هاوزمانەکەمانیدا دابدورین و بەبێ ئەوەى لێکدانەوەییەک بۆ دەرئەنجامەکانى بەرئەنجامەکانى ئەو چەمکى جاشاییەتى بکەین.
هەر بۆیە دەبینین لە سەرتاى سەدەى بیست و یەکدا لە لایەن پاڵەوانەکانى سۆشیاڵمیدیاوە وە بە ئاڕاستە کردنى پارتە کوردییەکان ڕۆژ نیە جاشایەتى و جاشگەرایەتى بە گوێى هاولاتیانى ئەم هەرێمەدا نەدرێت ئیدى نازانین بە چى پێوەرێکى خۆیان جیاوازى بکەین لە نێوان پاڵەوانەکان و جەشەکاندا، چونکە هەر دوو چەمکەکە دوو ڕوویى یەک دراوێکن.
کەواتە پاڵەوانەکان ئەمڕۆ جاشەکانى سبەینێ کەن و جاشەکانى ئەمڕۆش پاڵەوانى سبینێ کەن.
هەر بۆیە دەبینین لە لایەن پاڵەوانەکانى سۆشیاڵمیدیای حزبەوە بەبێ گوێدانە هەست و نەستى سەرجەم چین و تۆێژەکانى کارمەندانى هەرێم لە بەرامبەر دڵخۆشیان بە هەوڵى چەند ئەندام پەرلەمانێکى عیراق سەربارەت بە گواستنەوەى مووچەى کارمەندان بۆ سەر سیستەمى مووچەى بغداد بە جاش و خۆفرۆشى نیشتمان ناوزەند دەکرێن بە بێ ئەوەى لە خۆیان و پارتەکانیان پرسیبێت هۆکارەکانى دڵخۆشیان بەو ئەندازەییە جۆرى حکومڕانى سی ساڵەى پارتەکانیان نیە کەتاکى کورد لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا خۆزگە بە جاشاییەتیەکەى بغداد بخوازێت نەک پاشاییەتى حکومڕانى کوردى.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت