محەمەدی حاجی تۆفیق: تێڕامان!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیگۆ مارادۆنا
ئەوکاتەی مارادۆنا نازناوی کالچیۆی بۆیانەی ناپۆلی ئیتالی بەدەست هێنا.
خەڵکی ئەو شارە دەچوونە گۆڕستانەکانیان و بە مردووەکانیان دەوت “هەستنەوە وببینن چی کەسێکمان بۆ هاتووە!”
هەروەها بە مردووەکانیان دەوت “بەداخەوە کەوا بەختان نەبوو لە سەردەمی مارادۆنادا بژین”…
یاری زان و ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ دیگۆ مارادۆنا ماوەیەک دوای واز هێنانی لە مادە هۆشبەرەکان لەبەر خەمۆکی وئالودەبوونی بــەمادەی هۆشبەرەوە،
لەیەکێک لە نەخۆشخانەکاندا لەژێرچاودێری پزیشکیدا مایـەوە.
کاتێک لە نەخۆشــخـانە دێــتە دەرەوە بەســەرهاتێکی عەجیب دەگێڕێتەوە و ئێژێــت”
لەبەندیخانــە شێتی زۆری لێ بوو
یەکێک دەیوت”من گیڤارام ”
هەموان باوەڕیان دەکرد.
یەکێک دەیوت”غاندی”م
هەموان قەبوڵیان بوو.
بــەڵام کاتێک وتم”مارادۆنام
هەموان دەستــیان کرد بــە پێکەنین و وتیان”
هیچ کەسێک نابێت بـە مارادۆنا!”
کاتێک ئەو قسانەم بیست شەرمەزار بوم،کەواچیم بەسەر خۆم هێناوە…!
غرورو لە خۆ بایی بوون چارەنوسـی مـرۆڤ وێران دەکات،دەیکاتە پــەندو عیبرەتـی ئێستا وداهاتو…

فیرعەون و قــــــارون.
گومڕای ستەمکاری فیرعەون گەشتبوە ئاستێک دەی وت” أنا ربكم الأعلى”
خودا کردی بــــــەو عیبرەتەی هەتـــاوەکو ئــــــەمڕۆش لاشەکەی ماوەتەوە،بێ دەستەڵات لەوەی ڕۆحێک،نەبەری خەڵکدا،بەڵکو بەبەرخۆیدابکاتەوە،ڕۆژانە سەدان کەس وێنە لەگەڵ جەستەیدا دەگرن.
قارون هێندە خاوەنی دەستەڵات و سامانی دارایی زانستی و چەندەها کۆشک خشڵ و زێڕی هەبوو،خودا زانستێکی وای پێدابوو مس بگۆڕێت بۆ زێڕ،کاتێک کەوتە گومڕای ونافەرمانی خودا،خوداماڵ وسامانەکەی بەناخی زەویدا بردە خوارێ…
لەپاش جەنگی جیهانی دووەم ڕەزاشای پەهلەوی دوورخرایەوە،بۆ باشوری ئەفەریقا، لەشانشاهیەوە لەهیچ شونێکی ئەم دونیایەدا جێگای نەدەبویەوە، بەدەم ئازارو نەخۆشیەوە لەئاوارەیداساڵی 1944ز دا سەری نایەوە.
لەوڵاتی مصر بەشێوەیەکی کاتی نێژرا، پاشان لەساڵی 1950ز محەمەد ڕەزاشای کوڕی هێنایەوە وڵات.
محمد ڕەزای کوڕی ویستی لەمەشهەد لەگۆڕستانی ئیمام ڕەزا بەخاک بسپێردرێت، زانایانی ئێران ڕێگریان لێ کردەوە،پاشان ویستیان لەقوم بینێژن ڕێگریان لێ کردەوە،ناچار ڕەزای ڕەزا قورس لەباشوری شاری تهران بەخاک سپێردرا.
لەپاش شۆڕشی گەلانی ئێران بەفەرمانی دادگای شۆڕش بیناو تەلاری گۆڕەکەی خاپورکرا.
لەساڵی 2018بــەهۆی کار کردنەوە جەستەی مۆمیا کراوی ڕەزاشا کەوتە دەر.
لەکاتێکدا ڕەزاشا لەعەزمی دەستەڵاتدا وگومڕایدا دەی وت”ئــاسمان بڕوخێت بەنوکی ڕومەکانمان ڕای دەگریــن!”
محمدڕەزای کوڕی بەهەمان شێوە لەپاش شۆڕشی گەلانی ئێران لەئاوارەی ودوورە وڵات،بەبێ مەراسیمی شاهانە لە وڵاتی مصر سەری نایەوە لەگۆڕستانی ڕەفاعی ئەسپەردەی خاک کرا.

قەزافی و صدام و هاوشێوەکانیان.
قەزافی و صدام دوان بوون لەو دیکتاتۆرانەی بەرهەمی کۆدەتاو هوتافی قەومی، پاڵپشتی کراوی ململانیەی سەردەمی جەنگی سارد وکۆدەتا بوون.
هەر یەکەیان نزیکەی چل ساڵ بکوژو ببڕو حاکمی ڕەها وڵاتی خۆیان بوون.
صدام خۆی بەپێشەوای ئومەی عەرەبی و ئیسلامی دەزانی….
قەزافی خۆی بە مەلیک و ملوکی کیشوەرە ڕەشەکە دادەنا.
گومـڕای وتاوانەکانیان هێندە زۆر و دڕندانەبوون،کۆمەڵێــک ڕاوێژکاری هەلپەرست لەسەر ئەو ڕیتمەیان بەردەوام دەست خۆشی و دنەیان دەدان، هــەتاوەکو بەوپەڕی زەلیلی بەبێ هیچ پاسەوان و تیمی ڕاوێژکاری ماستاوچی و “فیدایەکانیان”بەسەر شۆڕیەوە لە کونێکی تەسک وتاریکدا قۆڵ بەست کران سزای خۆیان چەشت..
خۆلاسەی کەلام ئەم دونیا تاسەر بۆ هیچ کەس وهێزێک نامێنێتەوە، ئێمەی کورد سەدان ساڵە دەکوژرێن ئاوارەو دەربەدەر دەکرێن، لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتاندا ئەنواع بازرگانی و گۆڕینەوە بەخاک و خەڵکمانەوە کراوە، چەک و تۆپ و دەرمانی کوشندەنەماوە لەسەرماندا تاقی نەکرێتەوە…..
هێشتا لەبەرامبەر دووژمنەدیارەکاندا گیانی بەرگری و بەرخۆدانمان تیادا زیندو ئامادەگی چەک هەڵگرتن و یاخی بوون تەسلیم نەبوون بووین و ئامادەی چۆک دادان نەبووین
کەچی سی ساڵە لەباشوری کوردوستان حاکمی ڕەها کورد خۆیەتی حەڤدە ساڵیشە بەشدار و شەریکی نیوەی حکومڕانی وڵاتی عێراقن.
ئەمێستا زۆرینەی خەڵکی باشور لەساییەی دەستەڵاتی کوردیدا بێزارو نەدار، پەشیمان لەو ڕۆژانەی ماڵ و گیانی بۆ کوردو کوردوستان بەخشی،کەچی ئێستا ئەوە بەرهەم وپاداشتەکەی بێت بۆهاوڵاتیانی!
ناکرێت حکومەتێک لەپاش سی ساڵ فەرمان ڕەوایەتی نۆ کابینەو زیاتر لە هەزار ئەندام پەڕلەمان بێ باکی غوری و بێ باکی کاربەدەستانی گەیشتۆتە ئاستێک خەڵک سەری خۆی هەدەگرێ و کۆچ دەکات خۆدەداتە دەست مافیا وشەپۆلی دەریاخۆی دەخنکێنێت، خێزان لەبەریەک هەڵدەوەشێتەوە، خوێندن پەکی کەوتوە، هەزاران کچ و کوڕی دەرچووی زانکۆ بێ کار و نەدار لەگۆشەی ماڵەوە لەمەراقدا پرچیان چەرمووبوو،کەچی بەو هەموو وەزیر گزیرو شالیارەوە هێندەی وردەواڵە فرۆشێکی نەخوێنەوار بــەخۆی زەمبیلەکەی شانیەوە نەزانێ، بۆ ئـەو دەزانێ ئەو گوندانەی پیادا دەڕوات چی و چۆن شتێکیان پێویستە.
بۆچی سی ساڵە حکومەت نەزانی و نەتوانی پێویستیەکانی خەڵکی چیە ئیترمانەوەی وەها ئەقڵیەت و حکوم ڕانیە بــــۆچی بــاشە؟
چاوەڕوانی چی باش بونێــکی لێ دەکرێــت ؟
مامۆستا هێمن چەندە ئێژێت”
چ ناپیاون ئەوانەی سوود پەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن
چ سپڵەن ئەو سەگانــەی گورگــەمێشن
کـــەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکــێشن
ئەگەر خوێـڕی نەکا میللەت فــرۆشی
لە خـۆی نابینێ زاڵـم خێر و خــۆشی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت