رەزا شوان: منداڵان لە گەورەکان ژیرترن” تۆڵستۆی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە روسیا وەرزی بـاران بـارین بـو. لە دێیـەکی روسـیادا، ئـاوی بـاران لە جـۆگـەیەکەوە سـەریکـرد و بەسـەر شەقـامەکـەدا دەڕۆیـی. بـاران لـێـیکـردەوە.
دو کچۆڵەی بچـوکی هـاوڕێی یەکـتری، لەناو ئاوی باراناوی شەقـامەکەدا یارییان دەکرد. کاتی گێڕانی ئاهەنگـێک بو کە لە دێیەکەدا دەکرا، دو کچۆڵە بچکوکەکە بۆ ئەم ئاهەنگە، کـراسی تازەیـان لەبەر کردبـون. (مالاشـا) بچـوکەکەیان بـو، (ئاکۆلـیا) لەو گەورەتر بو.
مالاشا پێیەکانی خستبونە ناو ئاوەکەوە. ئاوەکە کەمێک لێخن بو. یاری بە ئاوەکە دەکرد. کەمێک ئاو پرژانە سەر کراسەکەی ئاکۆلـیا. ئاکۆلیا خەریکی سڕینەوەی کراسەکەی بو. لـەم کاتـەدا دایـکی ئاکۆلـیا بـەم شەقـامـەدا هـات، سەیـری کـراسی کچـەکـەی کـرد.
دایـکی ئاکۆلـیا:”چـۆن کـراسە تـازەکـەت پیـس کـردوە ؟”
ئاکۆلـیا:”دایـکە، مالاشـا شەپـە شـەپی بە ئـاوەکە کـرد و ئاو پـرژایە سەر کراسەکەم”
دایـکی ئاکۆلـیا دو سێ چـەپـۆکی کێشا بـە پشـتی مالاشـادا. مالاشـا بەکـوڵ دەسـتی بـە گریـان کرد. دایـکی مالاشـا گـوێی لە گریـانی کچـەکەی بـو. یەکسەر لە مـاڵ دەرپـەڕی.
دایـکی مالاشـا:” کچـەکـەم بـۆ دەگـری؟”
مالاشـا:”دایـکی ئاکۆلـیا، بـە چـەپـۆک کـێشـای بـە پـشـتـم دا”
دایکی مالاشا بە توڕەییەوە، بەرەو دایکی ئاکۆلیا چـو. هەڵمەتی بۆ برد. تێک بەربون و دەستیان خستە قـژەکانی یەکـتری، بو بە هات و هاوار. گەلێ قسەی ناشیرین و سوکیان بە یەکـتری وت. لێکـنەبـونەوە.
هەندێ لە ژنانی خزمانی هەردولایان، بەدەم ئەم شەڕەوە هاتن و تێوەگلان. هەنـدێکیان لەسەر دایکی ئاکۆلیان دەکردەوە، هەندێکی کەشیان لەسەر دایکی مالاشایان دەکردەوە. شەڕ گەورە بۆوە. بون بە دو کۆمەڵەی شەڕکەرەوە، شەڕەکە گەورەتر و گەورەتر بۆە. پیـاوانیش هـاتـن و خـۆیـان تێهـەڵـقـورتـانـد. بـو بە شـەڕێکی گـەورە و لـێکـنابـونـەوە.
لەم کاتەدا داپیرەی ئاکۆلـیا، لە ماڵ هاتە دەرەوە بە پیاوان و بە ژنانی وت:” شەڕمەکەن کـاتی دەستـپـێکـردنی ئاهـەنـگەکـەیە، نابێـت خەڵـکی شـەڕبکـات”
کەسیان گوێیان لـێینەگرت و بە قسەیان نەکرد. لەم ساتەدا مالاشا و ئاکۆلیا شەڕەکەیان لەبیرکرد و دەستیان لە ملی یەکتری کرد، بونەوە بە هاوڕێ، لە شەڕکەران و لە شوێنی شەڕەکە دورکەوتنەوە. چـونە سەر جـۆگە ئاوەکە و بە بەلەمی کاغـەزی رەنگـاوڕەنگ، لەنـاو جـۆگـە ئاوەکـەدا، یـارییـان دەکـرد و قـاقـا پێـدەکـەنـین.
لەم ساتـەدا، داپیـرەی ئاکۆلیا، بە شەڕکەرانی وت:”شـەرم و شورەیی لە خۆتـان ناکەن، سەیـرکەن منداڵەکـان شەڕەکەیـان لەبیـر کرد. وا دیسان پێکەوە یـاری دەکـەن. دوبـارە بونـەوە بە هـاوڕێی یەکتری. بەڵام مەخـابین، ئێـوەی پیاوان و ژنـان، هـێشتا خـەریکی شـەڕکـردنـن وازتـان نەهـێـناوە”
پیاوەکان و ژنەکان کە سەیری هەردو كچۆڵە بچوکەکەیان کرد. کە پێکەوە یاری دەکەن و پێـدەکەنن، هـەستیان بە شەرمەزارییەکی زۆر کـرد و پەشـیمان بونەوە. بە هـێمنی و بە تەریقـیـیەوە گـەڕانـەوە بـۆ ماڵـەکـانیـان.
منـداڵان زۆر بـە ئاسـانی لـە یەکـتری دەبـورن و هـەمو شتـێک لەبـیر دەکـەن. چـونکە رق و بـوغـز و کـینە لـە دڵـە پـاک و قـنجـەکـانیـانـدا جـێگـایـان نـابـێـتەوە.
گـەورەکـان ئـەم وانـەیـە لـە کچـۆڵـە بچـوکـەکـانـەوە فـێربـون.

(*) ئەم چـیرۆکە لە نوسینی (لیـو تـۆڵستۆی) یە. لە زمـانی ئینگـلیزییەوە وەرمگـێـڕاوە بـۆ کـوردی.
(*) (لیو تۆڵستۆی: ١٨٢٨ـ١٩١٠) رۆماننوس و چیرۆکنوسێکی بە ناوبانگی روسی و جیهـانییە. نوسـەرێکی ئاشتـیخـواز بـو. لـە شـاکـارە رۆمـانەکـانی “شـەڕ و ئـاشـتی” و “ئەنـا کارنیـنا” یە. گەلێ کورتە چـیرۆکـیشی نوسیوە، کە پشـکی منـداڵانیشـیان تێـدان.
(*) چـیرۆکی “منـداڵان لە گەورەکـان ژیـرترن” ئەو مەبەسـتە دەردەخـات، کـە زۆر جار منـداڵان لە گەورەکـان ژیـرتـرن. منـداڵان دڵپاکـتر و لێـبوردەتـرن. ئەگـەرچی چـیرۆکەکە زادەی خەیاڵی تۆڵستۆی یە، دەشێ لە بیـنینی روداوێکی راستییەوە، بیرۆکە و ئیلهـامی بۆ نوسینی ئـەم چـیرۆکەی وەرگـرتـوبێـت.
(*) پێـم جـوان بو، کە ناوەکانی دو کچۆڵەکەی چیرۆکەکە ” مالاشـا ، ئاکۆلـیا”، نەگۆڕم و لە وەرگـێڕانەکەم بـۆ کوردی، هەمـان دو نـاو دابنـێن، کە لیـو تـۆڵسـتۆی داینـاون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت