عوسمان عومەر: وولاتى کوێران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ووڵاتى کوێران یەکێکە لە چیرۆکەکانى ئەدەبى جیهانى لە سیەکانى سەدەى ڕابوردوو، رێک ساڵى 1936 لەلایەن هێربرت. ج. وێلزى ئینگلیزەوە نوسراوە و چاپکراوە و ئیستاش هەر چاپ دەکرێتەوە.
چیرۆکێکى خەیالىە, نوسەر باس لەنەخۆشیەکى سەیروسەمەرە دەکات لە گوندێکى دورەدەست و دابڕاو لەجیهانى دەرەوە لەشاخەکانى ئەندێز… هەموو خەلکى ئەوگوندە توشى کوێر بون ببون، لەوکاتەشەوە پەیوەندییان بە دەوروبەر نەماوە، هەرگیز لەو گوندە نەدەچونە دەر، لەگەل کوێربون خۆیان ڕاهێنا بوو، مناڵى کوێریشیان دەخستەوە, نەوە دواى نەوە تاکو وایلێهات هەموو خەلکى گوندەکە کوێرببون، یەک چاوساغت نەدەبینى.
رۆژێ لە رۆژان نیونز سەرمەستى ئارەزەوەکانى خوى خۆی بوو لەشاخەوانى، قاچى ترازاو هەڵخلیسکا لە لوتکەى شاخەکەوە تا ناوگوند تلبۆوە، هیچ ئازاریشى پێنەگەیشت، چونکە بەسەرگەلا و بەفردا تلببۆوە.
تێبنى یەکەمى ئەوەبوو خانوى گوندەکە پەنجەرەى تیانییە, دیوارەکانى بەڕەنگى تێرو و بەنارێکى سواخ و بۆیاخ کراون.
لەبەرخۆیەوە گوتى ئەوەى ئەوخانوانەى دروستکردوە دیارە کوێر بووە ؟ کاتێ چووە ناوگوندەکە و بانگى خەلکى دێیەکەى کرد تێبینى ئەوەى کرد بەلاى دا تێپەردەبن، بەلام کەس ئاوڕى لێناداتەوە… بەوەدا نیونز زانى ئەوە ووڵاتى کوێرانە… دەچوە لاى خەڵکى گوندەکەو خۆى پێ دەناساندن…کەکێیە؟ چ بارودۆخێ ئەوى گەیاندۆتە ئێرە؟ چون خەڵک شت دەبینن؟ خەلکى دێیەکە هەموو گالتەیان پێدەهات و پێى پێدەکەنین… لەوەش خراپتر تەنانەت وەک شێت سەیریان دەکرد و هەندێکیان بڕیاریان دا چاوەکانى نیونز دەربهێنن، چونکە سەرچاوەى شێتیەکەى و هەڵەوەڕیەکانى و قەسەکانیەتى.
نیونزى پالەوانى چیرۆکەکە نەیدەتوانى چۆن واتاى بینین یان تێبگەیەنێ؟ چون نابینایەک تێ بگەیەنێ؟ بۆیە ڕایکرد پێش ئەوەى چاوەکانى دەربێنن و دەشى پرسى چۆن نابینا ڕاست بێ و بینین هەڵەبێ؟
وولاتى کوێران هەر کۆمەڵگایەک نەزانى و نەخوێندەوارى و گەندەلى و دواکەوتویی و هەژارى و پشێوى و دەمارگیرى خێلەکى و هەندێ جار توندوتیژى تێدا بلاوبێتەوە و کەس بەکەس نەبێ و فەرمانڕەوا تەنها گیرفانى خۆى مەبەست بێ و گەل پشتگوێ بخات بۆ بەرژەوەندى خۆیان و بنەمالەکەیان و نۆکەرایەتى هۆکارەکەش نەشارەزایی لە بەرێوەبردن و دژى هەر ئاراستەو داخوازیەکى رەوا دەبن و توندو تیژى دژ بەکار دەهێنن.
وولاتى کوێران ئەو وولاتەیە کە کۆمەلگا تایەفەگەریى, رق ئەستورى و حساب نەکردن بۆ هیچ شتێ و بەڵگە هینانەوە بۆ ئێش و ئازار گەیاندن بەهەرکەسێ کە دژیان بنوسێ و بەرەنگاریان ببیتەوە.
وولاتى کویران ئەو کۆمەڵگایەیە کەسى تێدا نییە مشور و خەمخۆر بێ تەنها خەمیان ئەوەبێ چی بۆ خۆیان بەدەست بهێنن لە پێناو مانەوەش سڵ لە زەبرو زەنگ ناکەنەوە.
ئایا هەریمەکەى ئێمەش وولاتى کوێرانە و هەموشمان دەبینین، بەلام کوێرین لە ئاست زۆر شت بێدەنگیمان وایکردوە هەموو بریارێکمان بەسەردا بسەپێنن, دەنا کە کابینەیەکى وەزارى فاشل بێت و نەتوانێ موچەى فەرمانبەرانى دابین بکات، بۆچى سەرۆکى حکومەت بێ؟ کە سەرۆک وەزیرانێک لەدەسەلات نەبوبێ چۆن یەیمان و گرێبەستى نەوتى 50 سالەى لەگەل وولاتێ واژوو کردوە؟ تا ساڵى 2014 مانگانە 17% بودجەو موچە وەرگیراوە ئەى عەقلیەتى سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان لەکوێ نوستبو تا هەندێ پاشەکەوت بکەن ئەى چۆن ڕیفراندۆمتان کرد؟
ئەى وولاتى کوێران چۆنە گلەیی لەعیراق دەکرێ کە موچەى فەرمانبەران لەبەغداوە نانێردرێ؟ خۆشمان نەوت دەفرۆشین و ناشهێلدرێ نەوت ڕادەست بکرێ ؟ بۆ موچەى پێشمەرگەش داوا لە هاوپەیمانان دەکرێ؟ ئەوەى سەیریشە بە ئاشکرا پێمان دەلێن داواى 4 موچەمان لەبەغدا کردووە، بەلام ژێر بەژێریش خواخوایانە بەغدا 320 ملیارەکە بنێرێ و ئەوەش پەیامێکە کە مانگى 12 موچە دەدری ئەوانى تریش فت کەوتە قورگى ئەوانەى دەستیان ناوەتە بینەقاقاى گەل ودەیانەوێ زیاتر چۆکى پێ دابدەن، ئەوەش کوێریەکى دیکەیە پێشانى گەلەکەمانى دەدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت