جەلال دەباغ: شیعرێکی مەحمود دەروێش لەسەر دایک.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەحمود دەروێش شاعیرێکی فەلەستینییەو ناوی بەشیعری نیشتیمانەوە هاوپەیوەندە، بە گرنگترین شاعیرێک دەژمێردرێ کە شیعری نوێی عەرەبییان پەرەپێداوەو هێماو سیمبولیان بۆ داهێناوە، لە شیعرەکانیدا خۆشەویستیی نیشتیمان لەگەڵ خۆشەویستیی یاروخۆشەویست ئاوێتەبوون، خاوەنی چەندان کاری شیعرییەو، جوانترینی ئەو شیعرانەی لەسەر دایک نووسیونی شیعرێکە بەسەردێڕی(بیری نانی دایکم دەکەم)، لەسەرەتای ژیانیدا دایکی لەدەستداوەو ژانی ئاوارەیی و هەروا ئازاری نەمانی دایکی چەشتووە…
بەناوبانگترین شیعری ئەمەیە کە تێیدا دەڵێ:
بیری نانی دایکم و
قاوەی دایکم و
دەستلێدانی دایکم دەکەم..
منداڵی لە مندا
ڕۆژ لەسەر سنگی رۆژ
گەورەدەبێ
بەخۆدادێ
ئاشقی تەمەنم دەبم
چونکە ئەگەر مردم
شەرم دەکەم لە فرمێسکەکانی دایکم..
ئەگەر رۆژێک گەڕایتەوە، دایە
بمبە، وەک شاڵی بان کراسە ڕازاوەکەت
ئێسکەکانم بەو گژوگیایە
داپۆشە، کە بە پاکیی پاژنەپێت
پاکژکراون و شۆردراونەوە
بەتاڵە قژێک بمبەستەوە..
بە داوێک بمبەستەوە..
لە دامێنی کراسەکەتەوە دەرکەوتبێ..
بەڵکو ببمە خوایەک
خوایەک ببم..
ئەگەر دەستلێدانم گەیشتە ناخی دڵت
بمکە ئامێز
ئەگەر گەڕایتەوە دامنێ
بە سووتەمەنی تەنووری ئاگرەکەت..
بە تەنافی جل وبەرگت
لەسەر سەربانی ماڵەکەت
چونکە وەستانم لەدەست دا
بەبێ نوێژی رۆژەکانت،
پیربووم و،
ئەستێرەی منداڵێم پێ بدەرەوە
تا لەگەڵ بێچووە چۆلەکەکاندا
لەڕێگەی گەڕانەوە
بۆ هێلانەی چاوەڕوانیت…. بەشدارببم..
دایەگیانم..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت