Macron 25- 10- 2020

ماکرۆن: مێشکی ناتۆ مردووە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین
بڵێی پاش چوارساڵ لە لەکارکەوتنی مێشکی ناتۆ، بەهەڵبژاردنی بایدن، مێشکی ناتۆ بکەوێتەوە کار، یان دەبێت ئەوروپیەکان خۆیان پشت بەخۆیان ببەستن و هیزێکی گەورەی ئەوروپی دروستبکەن، ئەمە ماوەیەک لەمەوپێش بەئاشکرا باسی لێوە دەکرا!
گەر هاتوو رۆژێک ئەمریکا پشتی نەگرتن خۆیان ئامادەبن، پارێزگاری لە خۆیان بکەن، ئەمە خواستی سەرۆکە گەنجەکەی فەرنسا، ئیمانۆئیل ماکرۆنی خاوەن چەکی ئەتۆمیە لە ئەوروپادا، کە داوای دروستکردنی هێزێکی ئەوروپی سەربەخۆو بەهێز دەکات.
لە بروکسلی مەقەڕی ناتۆ ماوەیەکە بەئاشکرا باس لە حوکمی زاتی ستراتیژی دەکرێت. بڵێی ئەم حوکمە زاتیەی ئەوروپا باسی دەکات لە ناو ناتۆدا، بۆ هێزێکی سەربازی بریاردەری حەقیقیبێت یان ئەمیش وەک حوکمەزاتیە حەقیقیەکەی لای ئێمە بێت؟
کارن باوەر وەزیری بەرگی ئەڵمانی دەڵێت: ئەوروپا پیویستی بە ئەمریکا هەیە بیپاریزێت، لەکاتێکدا زۆرترین رەخنەی ترەمپ لە ئەڵمانیا بوو، دەیوت ئەڵمانیا هاوکاریی و پارەیەکی زۆر نادات بە ناتۆ و دەشیەوێت ناتۆ بیپارێزیت، ئەمە تەنها رەخنەی ترەمپ نەبوو لە ئەڵمانیاو ئەوروپا، ئۆبامای پێش ترەمپیش هەمان داوای هەبوو، ترەمپ توڕەترو نەزانانە دەریدەبڕی.
شتولتسن بێرگ سکرتیری ناتۆ لەم دوایانەدا دەترسا رۆژێک ترەمپ بەسەریدابێت و بریار بدات کە ناتۆ هەڵوەشێنێتەوە، وەک چۆن بریاریدا کە سوپای ئەمریکا لە ئەڵمانیا بکشێتەوە ببرێتە پۆلۆنیا.
وتەکەی کارن باوەری وەزیری بەرگی ئەڵمانیا لە چەند هەفتەی پێشودا کە وتی: ( بەبێ ئەمریکا سەرکەوتوو نابین )، ئەم وتەیە ماکرۆنی توڕەکرد، بۆیە چەند هەفتەیەک لەمەوپێش، ماکرون لەوەڵامدا رایگەیاند: ئێمە لە ئەوروپا دەبێت پشت بەخۆمان ببەستین. ناوچەکەمان پیویستی بە تیروانینێکی کراوەی ئەوروپیانە و بەهێزێکی ئەوروپیانە هەیە، کێشەکان لەچوار دەوری ئێمەن و لەئیمەوە نزیکن. کێشەی یونان و قوبرس ،کیشەی لیبیا و سوریا و عیراق و تورکیای ئەندامی ناتۆش، دەبێت بڕوامان بەخۆمان هەبێت، ئێمە پێکەوە بەرەنگاری هەموو کارێکی دووژمنکارانە دەبینەوە.
ماکرۆنی فەرەنسا پێش چەند هەفتەیەک هەستا بە ناردنی کەشتی جەنگی فەرەنسی بۆ کەنارەکانی یونان و قوبرس، بەم کارەی ترسی تورکیای رەوانەوە لەو وڵاتانە.
ناتۆ لەژیردەسەلاتی بایدندا رەنگە کەمێک باشتربێت، بەڵام زۆریش نا. کۆمەڵێک لێکۆلەرەوەی ناتۆ بە دوای وتەکەی ماکرۆندا رۆشتوون و گەیشتون بەو برواویەی کەماکارۆن بەمەرامە، وە لە هەوڵی تورەکردندا لەکۆنگرەی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند کە( مێشکی ناتۆ مردووە ).

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت