ئەحمەد بابان: یادی جار نامەی گەردوونی مافی مرۆڤ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جار نامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی 10- 12- 1948 لە پاریس لە كۆشكی شاییۆ بلاو كرایەوە لە جەنگی جیهانیدا دژ بە هیتلەرو هاورێكانی نزیكەی شەش ملیۆن كەس كوژران و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا زیانێكی زۆریان لێكەوت و وێران و خاپوور كران بۆ بەر گرتن بەو تاوانكاریە بۆ ئەوەی جارێكی تر روونەداتەوە پێویست بوو جیهانێكی نوێ لەسەر بناخەی ئازادی رێزگرتنی مافی مرۆڤ و یەكسانی لە نیوان دەوڵەتان دابمەزرێت دەبێت شەرو ئاشوبەكان بەڕێگای ووتو ووێژ چارەسەر بكرێن بۆیە لە ئاپرێلی 1945 لە كۆنفراسی سان فرانسیسكۆ نوێنەرانی 51 ووڵات و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پێناو پاراستنی مرۆڤ لە هەلگیرساندنی جەنگ كە ماڵوێرانیەكی زۆری بەسەر مرۆڤایەتیدا هێنابوو پێكهێنا بەر پرسیاری پاراستنی ئاشتی و پشگیری لە شەرێكی جیهانیی نوێ سپێردرا بەو سێ وولاتەی لە شەردا سەر كەوتبوون ئەوانەش . ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا. بریتانیا. یەكێتی سۆڤیەت لەگەڵ فەرەنساو چین بەوەش پسپۆرانی زۆر ووڵات بە سەرۆكایەتی زانای فەرەنسی(ڕێنێ كاسن ) پسپۆری ئەمریكایی ئێلیێونۆر رۆزفێلت لەسەر ئەو پرسە كاریان كردو ناوەرۆكی بەیانەكەیان ئامادە كرد ئەو راگەیاندنە گەردونیە لە راگەیاندنی فەرەنسی 26 ی. ئاو گوستی 1789 وە دێت ئەوەش بریتی بوو لە 30بەند
١- مرۆڤ هەموویان بەئازادی لەدایك دەبن و یەكسانیشن لە نرخ و پایەو مافدا
٢- هەموو مرۆڤێك بەبێ هیچ جیاوازیك وەك رەگەز. رەنگ.جنس.ئایەن. بیرورای سیاسی.یان هەر رایەكی تر بنەچەو بنەمای نیشتیمانی كۆمەڵایەتی و دارایی و لەدایك بوون. شیاوی سود وەرگرتنەلە تەواوی ئەو ماف و ئازادیانە لەو بانگەوازە هاتوون سەرەرای ئەوانەش نابێ پایەی سیاسی قانونی یان نیونەتەویی ئەو ووڵاتە یان ئەو ناوچەیە كە مرۆڤەكەی لێوە دێت بكرێتە بناعەی هیچ جیاوازییەك ئەگەر ئەو ووڵاتە یان ئەو ناوچەیە سەربەخۆ بوو یان لەسایە و لەژیر چاودێریدا بوو یان خاوەنی ئۆتۆنۆمی نەبوو یان سەروەری و سەربەخۆییەكی گرێدراوی هەرچەشنە مەرج و بەندێك بوو.
٣- هەموو كەسێك مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی خۆی هەیە
٤- نابێت هیچ كەسێك بكرێتە كۆیلە بە نۆكەر بگیرێت هەموو چەشنە كۆیلەیەتی و بازرگانیی بە كۆیلە قەدەغەیە
٥-هتچ مرۆڤێك ئەشكەنجەو ئازار نادرێت رفتاری توندو تیژو درندانەو حەیاچونی لەگەلدا ناكرێ
٦- هەركەسێك لە هەر شوێنك بێت مافی
دانپێدانانی كەسایەتی قانونی هەیە
٧- مرۆڤ هەموویان لەبەر دەم قانون یەكسانن مافی ئەوەشەیان هەیە كە بەبێ جیاوازی لە ڵایەن قانونەوە بپارێزرێن. دژ بەهەر جیاوازیك كە بە پێچەوانەی ئەم بانگەوازەیە
٨- هەموو كەسێك بۆ پاراستنی مافە بنەرەتیەكانی كە قانوون پێیداوە لەكاتی دەستدرێژیكردنە. سەری مافی مافی پەنابردنەبەر دادگە نیشتیمانیەكانی هەیە.
٩-هیچ مرۆڤێك نابێت بە شێوەی هەرەمەكی بگیرێت دەست بەسەر بكرێت یان دوور بخرێتەوە
١٠- هەموو مرۆڤێك یەكسانە لەگەل ئەوانی تردا بۆ جیا كردنەوەی ماف و ئەركەكانی و هەڕ جۆرە تاوانێك كە رووبەروی دەبێتەوە مافی ئەوەی هەیە كە كێشەكەی بەشێوەیەكی راست و رەوان لە لایەن دادگایەكی سەر بەخۆو بێلایەن ببینرێت.
١١-هەموو مرۆڤێك تاوانبار كرا بە تاوانێك .بێگوناهە تا ئەو كاتەی لەدادگایەكی ئاشكرادا هەموو هەڵومەرجێكی داكۆكی لەخۆ كردنی بۆ دابین دەكا بە پێ تاوانەكەی قانوون تاوانەكە دەسەلمێندرێت.
هیچ كەسێك سزا نادرێت لەبەر كردن یان نەكردنی كارێك كە بە گوێرەی قانوونی نەتەویی یان نێونەتەویی كاتی پێهەستانی تاوان نە بوبێت. وەنابێت سزایەكی توندتر لەو سزایە بدرێت كە لە كاتی كردنیدا دەدرا
١٢-نابێت ژیانی تایبەتی.خێزان.ماڵ،نامە گۆرینەوەی هیچ كەسێك بە هەرەمەكی دەستی تێوەربدرێت پەڵامار بدرێت هەموو كەسێكیش مافی خۆ پاراستنی قانونی لەو جۆرە دەستیوەردان و پەلاماردانە هەیە
١٣- هەموو كەسێك ئازادی هاتن و چون و هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێیبونی لە نێوان سنوری هەر دەولەتێكدا هەیە.
هەموو كەسێك مافی جێهێشتن و گەرانەوەی هەر وڵاتێكی تەنانەت وڵاتەكەی خۆشی هەیە
١٤- هەموو كەسێكی هەڵاتوو لە چەوساندنەوە مافی پەنابەرێتی لە وڵاتێكی دیكەی هەیە
١٥- هەموو كەسێك مافی هاونیشتمانیتی هەیە . نابێت بە زۆر هاونیشتمانیتی لەكەسێك بسەندرێتەوە یان مافی گۆرینی نە درێتێ
١٦-ژن و پیاو مافی ژن و مێردایەتی و دامەزراندنی خێزانیان هەیە. بێ گوێدانە رەگەزو نەتەوەو ئایین كاتێك دەبنە ژن و مێردو كاتی جیا بونەوەش مافی یەكسانیان هەیە. مارە بڕین بەرازی بوونی تەواوی ژن و مێردەوە دەكرێت. خێزان یەكەیەكی سروشتی و بنەرەتیی كۆمەلگایەو مافی ئەوەی هەیە كە لە ڵایەن كۆمەلگەو دەوڵەتەوە بپارێزرێ.
١٧- هەموو كەسێك چ بە تەنیا یان بەهاوبەشی لەگەڵ خەڵكی تر مافی موڵكداری هەیە نابێت بە هەرەمەكی مولك لەهیچ كەسێك بسێنرێتەوە.
١٨-هەموو كەسێك مافی ئازادی بیرو راو ویژدان و ئاینی هەیە ئەو مافە ئازادی گۆرینی ئایین و بڕوا دەگرێتەوە.
١٩- هەموو كەسێك مافی ئازادیی و رادەربرینی هەیە ئەو مافەش هەڵگرتنی بیرو ڕا بەبێ خۆتێكەڵكردنی كەسێكی ترو وەرگرتنی هەوال و باوەڕو بڵاوكردنەوەیان بە هەر شێوەیەك بێ خۆ بەستنەوە بە سنوری جوگرافی دەگرێتەوە.
٢٠-هەمو كەسێك مافی ئازادی و بەشدار بوونی كۆمەڵەو تاقمە ئاشتیخوازەكانی هەیە .نابێت هیچ كەسێك بۆ چونە هیچ كۆمەلەیەك ناچار بكرێت.
٢١- هەموو كەسێك مافی بەشدار بوونی هەیە لە بەرێوەبردنی كاروباری گشتی ولاتەكەیدا راستەو خۆ یا بەهۆی نوێنەرگەلێكەوە كە ئازادانە هەڵدەبژێردرێن. هەموو كەسێك چوونیەك مافی وەرگرتنی كارو فەرمانبەرییە گشتیەكانی لە ووڵاتەكەیدا هەیە. خواستی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتی حكومەتە ئەم خواستەش بەشێوەی هەڵبژاردنێكی دروست و دیاریكراوە لەسەر بناعەی دەنگدانی نهێنی و یەكسانی هەموان دەردەبڕدرێ
٢٢- هەموو كەسێك كە ئەندامی كۆملگەیە مافی بیمەی كۆمەڵایەتی هەیە و لە ڕێگەی داهاتی میللی و هەرەوزی نیونەتەویی و بە گۆێرەی قانوون و داهاتی هەر دەوڵەتێك دەبێ مافی ئابوری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی كە پێویستن بۆ نێو وئابڕوو گەشەكردنی ئازادانەی كەسێیتی دابین بكرێن .
٢٣- هەموو كەسێك مافی كاركردن و ئازادیی هەڵبژاردنی كاری هەیە هەروەها مافی لەپاراستنی بێكاری هەیە هەموو كەسێك كەكار دەكا مافی موچەیەكی رەواو قایلكەری هەیە موچەیەك كە ژیانێكی شایستە وەك مرۆڤ بۆ خۆیی و خێزانەكەی دابین بكات لەكاتی پێویستیشدا ئامرازی
دیكەی بخرێتە سەر بیمی كۆمەڵایەتی.
هەموو كەسێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی مافی دامەزراندن و بوون بە ئەندامی سەندیكای هەیە.
٢٤- هەموو كەسێك مافی پشودان و بەتایبەت مافی دیاریكردنێكی لەباری سەعاتەكانی كارو مافی پشودانی دەوریی هەیە.٢٥- هەموو كەسێك مافی ژیانێكی تێرو تەسەلی هەیە كە بەشی پاراستنی لەشساغی و خۆشگوزەرانی خۆی و خێزانی بكات ئەوەش خۆراك و پۆشاك و خانوو چاودێری پزیشك و خزمەتە كۆمەڵایەتیە پێویستیەكان دەگرێتەوە هەروەها مافی بیمەكردنی ژیانی لەكاتی بێكاری و نەخۆشی و پەككەوتویی و بیوەژنی و بیوە پیاوی و پیری. دایك و منداڵ مافی یارمەتی و چاودێری تایبەتیان هەیە هەموو ئەو منداڵانەش كە بەرێگەی شەرعی و ناشەرعی لەدایك بوون دەبێ هەمان پارێزگاریی كۆمەڵایەتیان هەبێت.
٢٦- هەموو كەسێ مافی خوێندنی بەخۆرایی هەیە دەبێت خوێندنی سەرەتایی بەزۆر بێت خوێندنی هونەریی و پیشەیش بڵاو بكرێتەوە وەرگرتن لە خوێندنی باڵاش بەیەكسانی تەواو بۆ هەمووان بە پێی توانا ئاسان بكرێت دەبێ ئامانجی پەروەردە پێگەیاندنێكی تەواوی كەسایەتیی مرۆڤ و ئازادیە بنەرەتیەكان. وگەشەپێدانی لەیەكتێگەشتن و چاوپۆشكردن و دۆستایەتی نیوان گەڵان. و كۆمەلە رەگەزیی و ئایینیەكان و زێدەكردنی كۆششی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاراستنی ئاشتی بێت دایكان و باوكان خاوەنی مافی یەكەمن لە هەڵبژاردنی شێوەی پەروردەكردنی مندالەكانیاندا
٢٧- هەموو كەسێك مافی ئەوەی هەیە بەئازادی هاوبەشی ژیانی فەرهەنگیی كۆمەلگا بكات و چێژ لە هونەر وەرگرێ و بەشداری پێشكەوتنی زانستی بكات و سود لە بەرهەمەكانی وەرگرێت وە هەموو كەسێك مافی پاراستنی بەرژەوەندییە مەعنەوی مادیانەی هەیە كە دەگەرێنەوە بۆ بەرهەمە زانستی یان ئەدەبی یان هونەرییەكانی خۆی
٢٨- هەموو كەسێك شایستەی سیستەمێكی كۆمەڵایەتی و نیونەتەوەییە كە لە سایەیدا هەموو ماف و ئازادییەكانی لەم بانگەوازەدا نوسراوە بەتەواوی بەدی بێنن
٢٩- هەموو كەسێك بەرپرسیارە بەرامبەر بەو كۆمەلگەیەی كە تەنیا لەوێ دەرفەت بە كەسایەتیی ئەو دەدرێت تا گەشەیەكی ئازادو تەواو بكات. بۆ مسۆگەر كردنی دانپێدانان و رێز گرتنی ماف و ئازادیەكانی
خەلك نابێت بە هیچ شێوەیەك ئەو ماف و ئازادیانە دژ بە ئامانج و پرنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بەكار بهێنرێت
٣٠- هیچ دەقێكی ئەو بانگەوازە نابێت والێكبدرێتەوە كە ڕێگە بدات دەولەتێك یان كۆمەلێك یان تاكە كەسێك كە مافی ئەوەی هەبێت چاڵاكی یان كارێك بكەن بە مەبەستی تێكدانی ماف و ئازادییەكانی نێو ئەم بانگەوازە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت