سەلاحەدین دەمرتاش: بەردەوام دەبم لە سەر خەباتی سیاسیانەم لەهەر کوێبم.

پرسیارەکان Bülent Mumay بۆڵنت مۆمای کردویەتی
وەرگێڕانی/ پشکۆ ئەمین
گفتو گۆیەکەی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاشی سەرۆکی پارتی گەلانی دیموکراسی (هادەپ ) کە سەر بەکوردەکانەو وا بۆ چوارساڵ زیاترە لە زیندانی تورکیادایە.
رادویی ئەڵمانیا دۆیچە ڤیلە ئەم گفت و گۆیەی لەگەڵدا کردوە و رادێۆکەش ئەم پێشەکەیەشی لەسەری نوسیووە: سەلاحەدین دەمیرتاش،کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی سەر بە کورد بوو، لە نۆڤەمبەری 2016 وەلە زیندانی تورکەکاندایە و لە ژێر چاودیریەکی چڕو پرودا لەشاری ئەدیرنە لە نزیک سنوری یونان ژیان بەسەر دەبات.
ئەنقەرە ئەم چالاکوانە پارێزەرە سیاسیە تاوانبار دەکات، بە پرۆپاگەندە بۆ ئیرهاب و پەیوەندی بە گروپی تیرۆرستیەوە. تاوانباری دەکات بەوەی هەول بۆ توندوتیژی دەدات. سەرۆک ئەردوگان، پارتی دیموکراتی گەلان تاوانبار دەکات بەباڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان پێکەکە.
دەمیرتاش، تا ئێستاش بەناوبانگترین کەسایەتی سیاسیە لەتورکیادا، لەم ماوەیەدا هەندێک کەسی ناسراوی ناو پارتی دادو گەشەپێدان داوای ئازادکردنیان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک رەجەب ئەردوگان و هاوپەیمانەکەی سەرۆکی حیزبی نەتەوە پەرستی تورکیا مەهەپە دەولەت باخچەلی رەفزی تەواوی ئەم داوایەیان کرد. دەمیرتاش ئێستا تەنها لەرێگەی پاریزەرەکەیەوە پەیوەندی بە دەرەوەی زیندانەوە هەیە، هەر لەرێگەی ئەو پارێزەرەوە وەڵام پرسیارەکانی رادێویی ئەڵمانیای دایەوە.
دویتچە ڤیلە دەپرسێت: چوارساڵ زیاترە لە زینداندایت، ئایا بروات بە ئازادکردنت هەیە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: ئەمە پەیوەندی هەیە با باریی سیاسیەوە، ئێمە خەبات ناکەین لەپێناو ئازادکردنی خۆماندا، بەڵکوو لەپێناو ئازاد کردنی کۆمەلگەدا خەبات دەکەین. بیگومان ئازادکردنی زیندانیە سیاسیەکانیش بەشێکەو لەو خەباتە.
دویتچە ڤیلە: ژیانت چۆنە لەزینداندا؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: زۆر دەخوێنمەوە، زۆر دەنوسم، ئێستا کار لەسەر پەرتووکێکی تازەدەکەم.
دویتچە ڤیلە: چی دەتوانیت بکەیت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا لەزینداندا؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: دەبێت بڵێم کە زۆر قورسەو ناتوانرێت کە خۆت بپارێزیت لەڤایرۆسی COVID-19، لەم ژوری زیندانەدا ئێمە دووکەسین، بۆیە رێگریەکان قورستر دەکات بۆخۆ پاراستن.
دویتچە ڤیلە: رێگەی سەردانیکردنی کەس و کار و پارێزەرەکان کەمکراونەتەوە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: هەرچی وەرزش و تیکەڵ بوونێکی ناو زیندان هەبوو ئێستا ریگەی پێنادرێت، بۆیە هەموو کاتەکە لەژووری زینداندا بە سەردەبەین.
دویتچە ڤیلە: بۆچوونت چیە دەربارەی باری سیاسی تورکیا؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: ئێستا بارێکی زۆر خراپی ئابووری سیاسی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدایە، بەداخەوە هیچ رۆشنایەک بۆ چاک بوون نابینرێت، هەموو شتیک لە توکیادا خراپتربووە، کۆمەڵگا تووشی نائومیدیەکی زۆر هاتووە.
دویتچە ڤیلە: بریارەکان لای ئۆپۆزسێۆنین کە هەوڵبدەن هیوایەک و چارەسەرێک بدۆزنەوە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: بڕوای تەواوم هەیەکە ئۆپۆزسێۆن دەبێت پێکەوە دانیشن، تادەبنە جێگرەوەیەکی بەهێزی دەسەڵات، بۆیە ئەوانەی بروایان بە دیموکراسیەت هەیە، دەبێت یەکبگرن تا پێکەوە بەسەر ئەم ناهەمواریەدا سەرکەون.
دویتچە ڤیلە: بەهۆی هاوکاریکردنت لەگەڵ ئۆپۆزسێۆندا، سەرۆک کۆمار ئەردوگان هەردوو پارتی گەلی کۆماری (CHP) و پارتی نەتەوەی IYI تاوانبارکرد بەوەی لەگەڵ پارتی کریکارانی کوردستانی قەدەغەکراودا یەکیان گرتوە، تۆ بۆچوونت بۆ ئەمە چیە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: هیچ کەسێک لەتورکیادا بروا بەم پرۆپاگەندە پیسەی دەسەڵات ناکات، بە بڕوای من پێکەوە کارکردن، کارێکی دیموکراسیانە و مافیکی رەوایە.
دویتچە ڤیلە: زۆرجار دەبیسترێت کە هەندێک ناو لەناو پارتی دیموکراتی گەلاندا هەن کە خۆیان دوورناخەنەوە لە شەرو پێکدادانی پارتی کریکاران بۆچوونی تۆ دەربارەی ئەمە چیە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: بەهیچ جۆرێک پەیوەندی نیە لە نێوان پارتی دیموکراسی گەلان و شەردا ، تەنانەت لەگەڵ چەکیشدا پەیوەندیان نیە ،هەرگیز ناشبێت هەبێت، لە راستیدا ئێمە بۆچوونی سیاسیشمان جیاوازە لەگەڵ هەندیک حیزبی سیاسی تردا دەربارەی پاشە رۆژی کورد، بۆیە هەرگیز هادەپ ئامادەی شەر کردن نابێت و نیە، هەرکەسێک لە هادەپدابێت دەبێت پێرەوی بۆچوونی هادەپ بکات و سیاسەتی هادەپ پێرەو بکات کە هەوڵدانە بۆ ئاشتی نەک بۆ شەڕ .
دویتچە ڤیلە: سەدان لەئەندامانی هادەپ لەزیندانەکاندان، ئایا هادەپ دەتوانێت بەردەوامیی بەخەباتی سیاسیانەی خۆی بدات لەم بارە ناهەموارەدا؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: بۆ نەهامەتی سەدان نیە، بەڵکوو هەزاران لە ئەندام و لایەنگرانمان لە زینداندان، ئەمە رێگرێکی گەورەیە. بەڵام بە هاوکاری ئەو خەڵکە خۆ بەخشانەی هاتوون کە هەریەکە لایەکی گرتوە هاوکاریمان دەکات، بەردەوامدەبین لەخەباتدا. خەڵکەکە دەزانین کەهادەپ بۆ ئاشتی کار دەکات، ئەوان کارەکانمان بۆ بەڕیدەکەن و ئێشەکانمان بۆ بەڕێوە دەبەن.
دویتچە ڤیلە: پێوانەو ژمارەکان پارتی داد وگەشەپێدان لە دابەزیندان پێتوایە کە بۆ ئەردۆگان قورسبێت پارێزگاری لەدەسەڵاتەکەی بکات؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: بەڕێوەبردنی وڵات زۆر زۆر قورستربووە بۆ ئەردوگان، ئەستەمە کە بتوانێت دەسەڵات بگرێتەوە دەسەتی، کێشەکەی ئەمڕۆ کێشەیەک نیە تیپەڕێت کێشەکە ئێستا لە چوارچیوەو قالبێکی زۆر قورستردایە کێشە سیستەمەکەیە، بۆیە زۆر قورسە تێپەڕاندنی کاتێک تەماشای ناوخۆی وڵاتدەکەیت لەچ فەوزایەکدا ژیان بەرێدەکرێت، تێدەگەیت کە ئەردوگان ناتوانێت بۆ ماوەیەکی دریژتر پارێزگاری لەدەسەڵاتەکەی بکات باشترین کار بۆدەرچوون لەم بارەناهەموارە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.
دویتچە ڤیلە: دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ بڕیاری بەزوترینکات ئازادکردنتی دەرکرد ، پیتوایە بۆچی تۆ تا ئێستا لەزینداندایت؟
سەلاحەدین دەمیرتاش: لە باری مندا دوورە لەبڕیاری دادگا، من بریاری سیاسیم بەسەردادراوە، تەنها سەرۆک نا، بەڵکوو هەموو ئەوانەی بە ناوی حوکمەتەوە دەدوێن بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێن کەمن بە بریاری سیاسی زیندانیم، جیا لەوەی کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی و دادگای دەستوری تورکیا داندەنین بە پێشیلکردنێکی ناڕەوای مافمدا لە گەڵ ئەوەشدا هێشتا لە زینداندام، بەهۆی دژایەتی سیاسی بەردەوام.
دویتچە ڤیلە: هەندێک کەسی ناسراوی ناو پارتی دادوگەشەپێدان داوای ئازاد کردنی تۆیان کرد کە یەکێکیان یەکێکە لە دروستکەرانی پارتی دادوگەشەپێدان، ئەم داوایە هۆکەی چیبێت؟
لەراستیدا ناتوانم بڵێم هۆی چیە بوڵنت ئارێک داوای ئازادکردنم دەکات، منیش سەرم سورماوە،گەرچی زۆر درەنگە. بەڵام ئاکارو رەوشتێکی جوانە، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم و ناکرێت کە باس لە مەسەلەی دیموکراسی و چارەسەر بکرێت لە داواو بەیاناتی تاکەکەسیدا، ئازادی و مافی مرۆڤ هەرە پێویستیەکانی کۆمەڵگەن بەگشتی، چارەسەری ئەو کێشانە پیویستی بە یەکیەتی وراستگۆیە، باببینین و بزانین ئایا حوکمەت توانای کارێکی وەهای هەیە.

ئەگەر رۆژی ئازادبوویت، دەبێتەوە بە چالاکێکی سیاسی؟
لە زینداندابم یان ئازاد، بەردەوام دەبم لە خەباتی سیاسیانەم،
نازانم چ کاتێک و لەچ پلەیەک و لەچ سەردەمێکدا دەتوانم بڕیار بدەم

پرسیارەکان Bülent Mumay بۆڵنت مۆمای کردویەتی
پشکۆ ئەمین

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies