ژیروان دەرگەڵەیی: هاوڵاتی دەرەجە یەڪ لە نشتیمانی بێ دایڪ دا منی برسی و تۆی تێر.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاوڵاتی ئەو مرۆڤەیە لە وڵاتێك یان هەرێمیك نیشتەجێیەو ئەژیت. کۆمەڵێک مافی هەمەچەشنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کلتوری هەیە. لە ڕەوانگەی دەسەڵاتیش ەوە هاوڵاتی دەرەجە یەک پەیوەندی نێوان تاک و دەسەڵاتە بە بەرژەوەندی دەوڵەت. لەڕوی ڕەهەندی سیاسیشەوە هاوڵاتی بە شێوازی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی ماف خۆی بەرجەستە ئەکات لە وڵاتە دیموکراتیکەکان دا پێچەوانەی خۆمان، هاوڵاتی بوون کاتێڪ بەدی دێت کە سیستەمی دیموکراسی لە کۆمەڵگا دا کارا بێت. بە بەژداریەکی سیاسیانە لە چوار چێوەی پڕەنسیپی دەسەڵات و دەوڵەت دا. ئەگەر لە سەر ئاستی واقیعیەتیش دا دەسەڵات ببێتە پردێڪی پارێزەر بۆبیرو باوەرو قەناعەت و ئایدۆلۆژی تاڪ ڪە هەموو مافەکانی تاک دابین بڪات بەلۆژیکێکی دیموکراسی ئەوا مرۆڤ ئەتوانێت بێ جیاکاریەکی ژیرانە پێناسەی ڕەهەندی دەسەڵاتگەری بکات.
لەو ڕۆژگارە سەختەی نشتیمانی بێ دایکمان دا هەموو جۆرە هاوڵاتی بونێڪمان لێ سەنراوەتەوە بە چەشنێڪ ئەژین ڪە خۆزگە ئەخوازین بڵێین کە سەگ بوینایە و ڪورد نەبوینایە، لە وڵاتێکی بێ دایڪ دا دەژین کە بڵێن ئاخ کورد چی بەسەر براکەیەوە دێنێت. هاوڵاتی دەرەجەیەڪ ئەوانەن کە کچە مۆدێل و فاعیشەو کورە مەسول و جۆرەکانیان بە پارەی قورگی خەڵڪ کچە سەماڪارەڪان ئەگرنە باوەش.
لە نشتیمانێڪ ئەژین ڪە نە یاسا نە ماف نە کلتور نە ئەخلاق و نە ویژدان نە پڕەنسیپ و نە ئازادی تیاداماوە. هەمووی هەڕاجی کچە سەماکارو کورە مەسولە دەوڵەمەندەکان کراوە. ئەگەر دەسەڵاتی مەدەنی ڕێز لە چەمڪی هاوڵاتی ناگرێت لەکوردستان و بە شەق و زەلەو بە هەموو جورە چەڪێڪ وەڵامی خۆپیشاندەران ئەداتەوە ئەوا ئەدای دیکتاتۆریەت و چەتەو مافیا گەرێ لەو پەڕی لووتکە دا ئەخولێتەوە. چەتەو کورە مەسول و مافیا گەڕەکان هاوڵاتی پلە یەکن لە کوردستان کورە هەژارو دایکی شەهێدیکیش نانی نیە بخوات هاوڵاتی دەرەجە هەشتیش حیسابی بۆ ناکرێت، هەموو مناڵێڪی کوچەو ڪۆڵانەکانیش خەبەردارە ڪە لە ووڵاتمان دا گەندەڵی هەیە نا یەکسانی هەیە نا شەفافیەت هەیە ڪاولە ویژدان نیە دەسەڵات قۆرغ کراوە هەرچی سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی هەیە هەمووی بۆ مەسولەکان و خێزان و مناڵەکانیانە ئەوانەن ڪە هاوڵاتی دەرەجە یەڪن ڪەچی خاوەنی یەڪ بست تێکۆشان نین، لە زەڵگاوی دەسەڵات دا پەروەردە ڪراون.شایەنی گۆتنە ڪە چارەنوسی هەر زەلڪاوێکی دیکتاتۆریەت دەسەڵات و فافیاگەرەکان ڕوخان و تەسفیە بوونە، بە ئیرادەی گەل.
بەرەو بەهاری ڪوردی هەنگاوەڪان خێران لوتڪەی دەسەڵات لە لێواری مەرگ دا ئەخولێتەوە. من لەو بڕوایەدام ڪە قەناعەتێڪ دروست بووە ڪە چارەنوسی سیاسی و جوگرافیایی باشور بەرەو داڕمانێڪی قوڵ بچێت ، خۆپێشاندەران بە دروشمێڪی بەهاری ڪوردی پەرە بە شۆڕشێڪی گەلەری دەدەن لە پێناوی دابین ڪردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان ئیتر بەسە بێ عەدالەتی نا بۆ دزو جەردەو مافیاو چەتە گەرەکان ڪە چەندین ساڵە خۆێنی لاوانی ووڵاتەکەمان پێشڪەشی داگیر ڪاروو خوێن مژەڪانمان دەدەن، لێرەو لە نشتیمانی بێ دایڪ دا مافی هاوڵاتی بوونی دەرەجە سفرمان ڕەت دەڪرێتەوە ئەمە سینیاڵێڪی زۆر ڪاری گەرە بۆ ئەم مافیاو چەتە دەسەڵات گەڕانە. کە چی تر تەحمولی ئەم وەزعە ناکرێت، منی برسی و تۆی تێر، ئەم شەپۆلە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەی ئەم ڕۆژانەی کوردستان بەهاری عەرەبی گەلانی ناوچەکەمان بە بیر دێنێتەوە ڪە چۆن بە ڪوشتنی گەنجێڪی تونسی بەهاری ڕزگاری گەڵی عەرەب دەستی پێ ڪرد لە دژی دیڪتاتۆرە خوێن مژەڪانی ئەو سەردەم دا.
گەلی کوردی قارەمانیش بە هەڵگیرساندنی یەکەم فیشەڪی ڪڕۆنۆلۆژیڪ کە دای لە و چەتەو مافیا گەڕەڪان دەستی ڪردوە به شۆڕشی بەهاری ڪوردی دور لە پێوانەی تێڪدەرانە و بە شێوازێڪی لۆژیڪ ئاسا لە ژێر دروشمی من برسم و تۆی تێری کورە مەسول دەبێت ڕەهەندی خۆ پێشاندان و دروشمی شۆڕش نان و شۆڕشی برسی فراوان بڪرێت گەندەڵ ڪاران دزو جەردەڪان بە دەردی قەزافی و بەشیری سودانی لێ بڪرێن و جەزای گەل وەربگرن ئیدی بەسە بۆ ئەم تاریڪ پەرستانە، دڵنیام ئەگەر حکومەت و دەسەڵات پەرستانی هەرێمی ڪوردستان ئەگەر خۆی دەرەتانی ڕزگار بوون لە و گەندەڵی و قەیرانە دارایەیی ڪە بەسەر هاوڵاتیانی داهێناوە ڕزگار نەڪات ئەوا نشتیمان پەل دەهاوێژێت بۆ نێو شەڕێڪی چەڪداری نەگریس شۆڕشی برسیەتی دەگاتە ئەو پەڕی لووتڪە.
لموزی ڪابینەکە بەرەو هەرەس و دارمانی یەڪجارەکی ئەچێت.لێرەدا سەرڪەوتن هی گەلە دور لە پێوانەی توندو تیژی و کوشتن و هەڕەشە.لە کۆتای دا دەبێت دەسەڵات بیرێڪ لە ڕابردووی دیفاڪتۆی مێژووی ڕابردوی بەهاری گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەهاری عەرەبی بڪاتەوە ڪە خەریڪە تەنگ بە دەسەڵات هەڵەبڕێت ڕوخان بەرەو لووتڪەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت