زەبەنگ بەهادین: چیلکەی لێ مەدەن با بۆگەنی خۆشتان تێکەلی نەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد چەند پەندێکی هەیە هەمیشە بەسەر خۆیدا باش چەسپیوە کاتێک دەڵێن: هەزار خۆزگەم بە کفن دزی پێشوو. یان دەڵێن: ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار. لە پاش نۆزدە سال حوکمرانی ئامۆزا برای گەورە دەبێتە سەرۆک و لغاوی دەسەلاتێک دەگرێتە دەست بە کۆمەڵێک بەڵێنی قەبەو گەوورەوە، سەرۆکی تازە چیکرد لە دوای ساڵێک لە حوکمرانی، ئەو ساڵێکی بە هێمنی بۆ بەرێنەکرا، قەیرانەکان گەورەتر و توندوتیژیەکان زۆرتر و گرتن و رفاندنیش هەر بەردەوامە، هەرچی لۆمەش هەیە دەخرێتەوە ملی بەغداد بۆ شاردنەوەی شکست و دۆرانەکان.
کێشەکە ئەوەیە بۆ پینەو پەرۆ کردن، ئەوانەی کەوتونەتە بەهانە هێنانەوە بۆ حکومەت کۆمەلێک دەم وچاون، ئەوندەی کە روخساری حیزب و حکومەت ناشرین دەکەن. کەسانێک زۆریان نوقمن لە خیانەت و کۆیلەی و بێفکری سیاسی، بۆیە دەبینین لە بری تیمار کردن، هێندەی کە جەستەی حوکمرانی بریندار دەکەن و رقی خەڵکیش زیاتر دەکەن. ئاخۆ کەسێک نەبێت بەمانە بڵێ چیلکەی لێ مەدەن با بۆنێ خۆشتان تێکەڵێ ئەو بۆنە ناخۆشە نەبێت و هێندەی کە ژەهر مەکەن بە گوێ و قورگی خەلکدا.
ئەگەر بە ووردی سەیر بکەن بەغدادێک لەو دوورەوە متمانەی پێتان نەماوە، دەبێت گەلی خۆتان چ متمانەیەکی پێتان هەبێت تا ئەمەندە ئەرێسن لەم میدیایانەی بە پارەی میللەت دەیبەن بەرێوە. گەر بەمشێوەیە بەردەوام بن دلنێاتان دەکەم تەنها یەک ئامانج دێتە دی ئەویش گواستنەوەی دۆخەکەیە بۆ ئالۆزتر و قورستر هەڵبەت بەردەوامیتان ئەوە دەگەیەنێت ئێوە ئەوەتان دەوێت تا شکستی زیاتر کۆ بکەنەوە هەڵیواسن بە ملی میللەتدا.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت