پشتیوان جەمال: پارتی لەنێوان پاراستن و مەترسی لەسەر”قەوارە”ی هەرێمدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەعلومە ساڵانێکە دەسەڵاتی ڕاهایی هەرێم بەپێوەرە پەرلەمانیەکە، بەگزی کردن لەدەفری هەڵبژاردن، زۆرینەکەی لای پارتی یە. بەم زۆرینەوە توانیویەتی سێکتەرە گرنگەکانی ئەم هەرێمە بۆخۆی مسۆگەربکات، لەکوێدا حزبەکەی لەبەرژەوەندی دابوو بێت خراوەتە خزمەتی و لە هیچ کاتێکدا نە بەرژەوەندی میللەت و نە قەوارەی هەرێم لەبەرچاو نەگیراوە. ڕەنگە شکستی ڕیفراندۆم و، بیرۆکەی ئابوری سەربەخۆ هێندە مێژویەکی دوریان نەبێت کەبەخوێندنەوە یان گێڕانەوەیەکی دەماودەم و لایەنگرانەوە بیستبێتمان، بەڵکو بەدیار چاوی خۆمانەوە سەرکێشیەکان کراون بە مافی نەتەوە و، باری ئابوری و سیاسی ئەم هەرێمەوە ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو بەرجەستەکردنی راستییەکان بۆ خەڵک لەوە تێپەڕیوە بە دروشمی سەربەخۆیی و چاکسازی بێ بنەماو مەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم موزایەدەی ئێکسپایەرن بەقەد پاراستیمۆڵێکیش لە ئازارەکان دەروون و جەستەی پڕبرین و گیرفانی خەڵک کەم ناکەنەوە. دەرخستەی ئەم جۆرە لەحوکمڕانی وایان کردووە کە قەوارەی هەرێم بکەوێتە بەرمەترسی کە دەتوانین لە ئاستی ناوخۆیی ونیشتیمانیدا ئەو مەترسیانە بخەینە ڕوو:
ئاستی ناوخۆ/ بوون بەعەڕابی ئابوری سەربەخۆ بۆ هەرێمی كوردستان، پێیان وابوو، كاتێ‌ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی ئابورییەكی سەربەخۆ زیاتر دەتوانێ‌ پارێزگاری لە خۆی بكات و پێشبكەوێت، زیاتر لە حەوت ساڵە كوردستانی بردۆتە تونێلێكی پڕ لە قەیران و كێشە و ئەوسەری دیارنیە.خراپی ئاستی بەڕێوەبردن و گەشتنە بن بەستی چاکسازی بەتایبەتی لە کابینەکەی مەسروربارزانی کە مانەوەی ئاسایشی ھەرێمی خستۆتە مەترسی ھەرەسەوە، هێندەی سەرقاڵی دژایەتی کردنی هێزەکوردیەکان و تەشهیر پێکردنیانە ئەوەندە لەخەمی دروستکردنی کۆمیتەیەکی لایەنەکوردیەکان نین تایبەت کردن بەکێشە ناوخۆیی و دژایەتی کردنی دوژمنە هاوبەشەکان. بەڵکو لەڕێگای ڕاگەیاندنە ئاشکراوسێبەرەکانیانەوە سەرقاڵی تۆمەت بەخشینەوەن پێیان. هەرڕۆژەو لەژێر پاساوێکدا…
ئاستی نیشتیمانی – عیراق/ بەباچوونی پرسی ریفراندۆم و شكستی وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆككماری عێراق، لەبەرئەوەی هەردوو ململانێكەش، بارزانی خۆی لەپشەوەی بووە، بەتایبەتی لەوەی سەرۆككۆمار، فواد حسین وەك كاندید و نوێنەری بارزانی بەشداری پێكرا، نەك كاندیدی پارتی دیموكرات، ئەمەبۆتە گرێی دەرونی پارتی لەبەرامبەر بەغداد، بەدرێژای ئەم ساڵانە وەڤدەکوردیەکان پێ یەکیان لەهەولێر وپێ یە کیان لەبەغدادبووە، بەڵام تاحاڵی حازر نەیان توانیوە بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی و لەسەروەرقەیەک ئیمزا بکرێت،بەم هۆکارەوە میللەتی کوردناچارکراوە باجی گرێی دەرونی بارزانی بدات.

ئەوەی لێرەداماوەتەوە بیڵین:
ئەوەی بۆتە هۆمەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم وئافرێنەری ئەم دۆخە ، خالقی ئەم جەنگەڵە سەرانی پارتین وئەوانەن کە کەللەیان گەرم بوو بە فەنتازیایی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی نەتەوەیی ، لە مەکینە ئیعلامی و مێدیا چەوەشەکاریەکانیانەوە بانگەشەو بەڵێنی داهاتوویەکی باشتریان دەدا، بەرگی دەوڵەت بوونیان دەکردە بەر ئەم جەنگەڵەوە ، کە لە ئەساسدا پوچ و بێ ناوەڕۆکەو لۆژیکی تێدا نەبوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت