چینەر عەوڵا: نەخۆش کەوتنی بارزانی و چارەسەرکردنی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لەو بابەتانەی کە لای نوسەرانی دەسەلات زۆر گرنگی پێدەدرێ و بە چەندین شێوە و ئاست گەورە کراوە و خودی مەسعود بارزانی لە چەندین شوێن وەکو کتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، لاپەڕەی 247، بەرگی سێیەم وە لاپەڕەی 248ی “بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، بەشی دووەم، شۆڕشی ئەیلول، 1961- 1975”) دا با سکراوە, بەڵام چ باسکردنێک!
ئەویش بابەتی هاتنی مستەفا بارزانیە بۆ ئەمریکا بۆ چارەسەر دوای توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە. ‎بابەتەکە باس لەوە دەکا کە گوایە حکومەتی ئەمریکی لە حەفتاکان بارزانیان بە نهێنی هێناوەتە ئەمریکا و سی ئای ئەی هاتوچۆیان پێ کردوە کاتێک نەخۆش بوە چارەسەریان بۆ کردوە لە باشترین نەخۆشخانەکانی ئەمریکا، ستافی نەخۆشخانەکە بارزانیان لە وێنەکەی لەسەر گۆڤاری ناشنال جیۆگرفی ساڵی 1975 ناسیوەتەوە، و دواتر دیپلۆماتەکانی ئەمریکا بە تایبەت دیپلۆمات جۆزف جەی سیسکۆ هاتۆتە لای و داوای لێبوردنیان لێ کردوە کە وەک پێویست بە پیر داواکانی نەهاتوون.
ئەمە سەرنجی راکێشام و وایلێکردم بەدوای راستیەکاندا دەست بە هەندێک لێکۆلینەوەو گەران بکەم سەرەتا وتم بزانم ئەم زانیاریەیانە لە کوێ وەرگرتوون باسی گۆفاری ناشناڵ جیۆگرافی کراوە کە لە نوسینێکی تردا وەرم گێراوەتە کوردی دەرکەوت هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نیە، کەچی دنیایەک پیاهەڵدانیان دارشتبوو لەسەر بنەمای شتێک کە بە دێڕیکیش باسی ئەو بابەتەی نەکردوە.
دواتر لەسەر ناوەرۆکی ئەو باسانەی لەبارەی هاتنی بارزانیەوە بۆ چارەسەر بۆ ئەمریکا گەشتمە ئەو راستیانەی خوارەوە:

یەکەم/‏ DR. JAMES ROY گوایە سەرپەرشتیاری نەخۆشیەکەی بارزانی کردوە ئەم دکتۆرە لە دایک بووی شاری وینەپێگی کەنەدایە لە 2011 لە تەمەنی 80 ساڵی کۆچی دوای کرد لە رۆچستەر دەژیا (تا مردیش رۆژنامە نوسێکییان نەچوو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بکات) وە لە ساڵی 94 خانەنشین بوە ئیختساسی Gastroenterology بوە لە ساڵی 1960 وەکو ریسدێنت لەو نەخۆشخانەیە دەست بەکار بوە تا دوای ساڵی هەشتاکان کە ماستەری لەو بوارە بەدەست هێنا هیچ پۆستێکی باڵای لەو نەخۆشخانەیە نەبوە، دواتر بوو بە سەرپەرشتیاری بەشی نەخۆشیە گاسترۆنۆجیەکان و ئینجا بەرپرسی نەخۆشخانەکە. بۆیە تەئریخەکان تێکیان نەدەکردوە. ئەم دکتۆرە 17 ریسێرچی زانستی و یادەوەریەکانی خۆی چاپ و بلاوکردونەوە لە هیچیان بەدێرێکیش باس لە بارزانی ناکا. ئەمە سەرەرای ئەوەی کە ئەوکاتەی بارزانی لەو نەخۆشخانەیە نەخۆش بوە ئەم دکتۆرە یەکێک بوە لە دکتۆرە کەم ئەزمونەکان بۆیە سەیرە ئەگەر ئەو سەرپەرشتیاری پرۆسەی چارەسەرکردنی کردبێ. زانیاریەکان لە (داتای نەخۆشخانەکەدا بەردەستن)

دووەم/ باسی دیپلۆمات دکتۆر جۆزف جەی سیسکۆی کراوە کە هاتۆتە لای بارزانی و داوای لێبوردنی لێ کردوە جا خۆی دوو کتێبی نوسیوە لەسەر کێشەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست بەناوی ‏Middle East negotiations وە Middle East, progress or lost opportunity ? وە هەموو دۆکومێنتەکانی وەزارەتی دەرەوەش تایبەت بەو ساڵانە ئاشکران لە ناو هیچیاندا باسی دکتۆر و چارەسەر و نەخۆشخانە و سی ئای ئەی پشتراست ناکاتەوە. چ جای داوای لێبوردن.
(کتێبەکانی دپلۆمات سیسکۆ لە ئۆنلاین هەیە باسی عراقیش دەکا بۆ ئەوانەی ئارەزووی لێکۆلینەوەی مێژووی سیاسەتی ئەمریکی دەکەن).
بێینە سەر ئەسڵی بابەتەکە کە نەخۆشیەکەی بارزانیە لە لایحەی دانیشتنی کۆنگرێسی لە 29 ی نۆڤەمبەری 1979 لە دانیشتن لە بارەی خومەینی و ئێران باسی بارزانیش دەکرێ کە بۆ چارەسەر هاتوە بۆ ئەمریکا دواتر کۆچی دوایی کردوە و. ئیدارەی ئەمریکی گرینگی پێ نەداوە، وەکو رەخنە باسکراوە. لایحەکە لە کتێبخانەی ئەلکترۆنی کۆنگرێس بەردەستە (لای بەندە هەیە ).
تەنانەت لە یەکێک دۆکومێنتەکانی سی ئای ئەی کە لە لوبنانەوە نێردراوە ئەمریکا لە کۆتایی پەنجاکانەوە چاودێری بارزانی دەکا و بە کەسێکی داردەستی سۆڤیەت و بلۆکی شیوعیەتیان زانیوە لە کاتی هاتنی بۆ چارەسەریش سی ئای ئەی دژی هاتنەکەی بوە، چونکە پێیان وابوە داوای مافی مانەوە دەکات (لە ماستەر نامەی هاکان ئۆز ئۆڵو لە 2013 زانکۆی سەنترالی فلۆریدا) بەوردی باسکراوە.
جا ئازیزان من لام ئاسایە مرۆڤ بۆ پارە بەشان و باڵی کەسێک بڵێ ئەوەش جۆرێکە لە تیجارەت، بەڵام نەک چیرۆکی بۆ داتاشێ و بی قارەمێنیی. یاخود کۆمەڵی ناراستی داریژی لەدووتوێی کتێبیکدا بێ سەرچاوە و زانیاریی.
ئەسڵی بابەتەکە ئەوەیە بارزانی وەکو هەموو کەسێکی پارەداری رۆژهەلاتی ناوەراست کە ئەوکات رژێمی شا 8 ملیۆن دۆلاری داوەتێ مانگانە کە نەخۆش کەوتوە بۆ چارەسەر هاتۆتە نەخۆشخانە باشەکانی ئەمریکا و چارەسەری وەرگرتوە و، دواتر بە ناچاری رۆشتۆتەوە، چونکە رێگەیان نەداوە داوای مافی پەنابەری بکات. کەسیش لای گرینگ نەبوە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت