پەیامێک لە” کەژاڵ نوری” یەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سڵاو لە هەموولایەک.
من کەژاڵ نوریم و ئەمەوێ ئەم پەیامە لەرێگەی هاوڕێیانمەوە لە فەیسبوک بە هەموو لایەک بگەیەنم، زۆر بەداخەوە من لە رۆژی شەمە 9 ژێنوەی 2021 وە فەیسبوکی فاشیست بۆ ماوەی سێ رۆژ سەرجەم هەموو چالاکیەکی لە فەیسبوک سڕکردووم و ناتوانم جۆرەچالاکیەک بکەم بەهۆکاری بڵاوکردنەوەی دەقی شعری ئەگەر لەپاریس ئەژیام بەژێرنوسی ئینگلیزییەوە کە لە یوتووبەوە وەرم گرتبوو ، وەهەروەها لینکی بەرنامەیەک کە لە پێگەی ژن تیڤی لە یوتوبەوە وەرم گرتبوو لە سەر هەرسێ ژنە چالاکوانە تیرۆرکراوەکەی پاریس، شەهید ساکینە و هەڤاڵەکانی. ئەو لینکانەی وەرمگرتبوون لە دوانیدا وەرکێڕان بۆ دەقە شعرییەکە بۆ زمانی ئینگلیزی کراوەو ژێرنووس کراوە و ناوی بەڕێز ئۆجەلانی تیاداهاتووە و فەیسبوک لە ئاگادارکردنەوەکەی خۆیاندا بۆیان نوسیووم گوایە من لینکم بڵاوکردۆتەوە کە لە شوێنی مەترسیدارەوە وەرگرتووە. هەرچەندە ئەوەی مەترسیدارە ئەوە دەوڵەتانی داکیرکەر نەک ئێمەی گەلی کوردی جێنۆسایدکراو، وە خودی ئەوەشی کە مەترسی جینۆسایدی بۆ سەرگەلی کورد دروستکردووە فاشیزمی نێودەوڵەتیی و دەوڵەتانی زلهێزی بەرژەوەندیخواز و ئاژاوەگێڕی چەک فرۆشی خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چەک فرۆشیی و ئینسان کوشتن و ئاشوب و فیتنەنانەوەو ئاژاوە نانەوەیە نەک ئێمەی کوردی ژێردەستە، بەڵام وەک چۆن پەندێکی عەرەبی هەیە کە ئەڵێ ضربني وبکی، سبقني واشتکی، هێشتا ئەوان ئێمە بە تیرۆریست لە قەڵەم ئەدەن و خۆیان بە مرۆڤدۆست، هێشتا ئێمەی گەلێکی پاکتاوکراو بە مەترسی دەزانن نەک خۆیانی بەرهەمهێنی چەکی کۆکوژی قەدەغەکراو، هێشتا چالاکیە کەڵتوریی و ئەدەبییەکانی ئێمە قەدەغەدەکەن، نەک داکیرکارییەکانی ئەو دەوڵەتانەی کە بە هاوکاری و هاوەبەشی و کۆمپلۆی نێوان دەوڵەتانی زلهێز و دەوڵەتانی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەوان تا ئێستاش بەردەوامن لە دەستدرێژیکاری و جینۆسایدی گەلی ستەمدیدەی کورد.
لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە هەزارەها پەیج و ئەکاونتی کورد لە سۆشیال میدیادا داخراون و سڕکراون لەسەرهۆکاری زۆر نالۆژیکی کە هەندێکجار تەنیا وێنەیەکی رێبەری زیندانیی کراوی گەلی کورد بووە کە بڵاومان کردۆتەوە. داگیرکەران و فاشیزمی نێونەتەوەیی تەنانەت لە زیندانیشدا لە ئازادیخوازترین مرۆڤی سەرزەوەی دەترسێت، بەڵێ بێگومان دەترسێت، چونکە ئەو پەیامەی سەرۆک ئۆجەلان بۆ ئاشتی و ئازادیی گەلان لەسەرتاسەری دنیادا هەڵیگرتووە و خەباتی بۆ ئەکات، زیانی توند بە بەرژەوەندییە مادییەکانی دنیای سەرمایەگوزاری و فرۆشتنی چەکە قەدەغەکراوەکانی ئەوان دەگەیەنێت، چونکە ئەگەر ئاشتیی لەرۆژهەڵاتی ناوین کە پەیامی ئۆجەلان و شوێنکەوتووانی رێبازەکەیەتی، بەرقەراربێت، ئەوە ئیدی شوێنێک نامێنێتەوە بۆ شەڕ و جەنگەکاولکارییەکان و ئەوانیش ناتوانن ئیدی چەکە کۆمەڵکوژییە قەدەغەکراوەکانیان کە هەر بە یاساکانی خۆیان قەدەغەیانکردوون، بفرۆشن. چونکە ئەگەر جەنگ نەمێنێت ئیدی ئەوان بازاڕێکیان دەست ناکەوێ بۆ ئەوەی چەکەکانیان بفروشن، هەر بەم پێودانگە ئەوەی داوای ئاشتی بکات مەترسی بۆ پێگەی جیهانە سەرمایەگوزارییە شەڕانگێزییەکەی ئەوان دروست ئەکات. بەڵێ سەرۆک ئۆجەلان مەترسییە، وە مەترسییەکی ئێجگار گەورەشە، چونکە ئەو رێبەرە لە زیندانەوە داوای ئاشتی دەکات، وە بەرقەراربوونی ئاشتیش واتە نەمانی بازاڕی فرۆشتنی چەکە قورس و کۆمەڵکوژییەکانی ئەوان.
بەڵێ ئۆجەلان و رێبازەکەی مەترسییە بۆ سەر دنیا دیموکراسییە درۆزنانەکەی ئەوان، چونکە ئۆجەلان داوای ئازادی گەلانی بندەست دەکات و بە بەدیهاتنی ئەو ئازادییەش. ئۆجەلان دەبێت بە رێبەر و فرادڕەسی گەلانی ژێردەستە و بۆ ئەوانی دەسەڵاتخواز مەترسییە، چونکە دەسەڵاتە شەڕانگێزییەکانیان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە. دەوڵەتەزلهێزەکانی بەرهەمهێنی چەکی کۆکوژ، کە هەرخۆیان بەهۆی هەژموونی بەرژەوەندیخوازییان لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمیی و داگیرکەرانی خاکی کوردستانەوە، هەموو جۆرە جموجوڵ و چالاکیەکی کوردانی ئازادیخواز بە بیانووی قێزەونی تیرۆرەوە بە بەردەوامی لە سۆشیال میدیا رادەگرن و ناوی رادیکاڵترین پارتی ئازادیخوازی گەلی کورد دەخاتە لیستی رەشی تیرۆرەوە، هەرخودی خۆیان هەڵگیرسێنەری دوو جەنگی جیهانی کاولکاربوون کە بە ملیۆنەها مرۆڤی بێچەک و بێ گوناهی تیادا کۆمەڵکوژ کراوە، هەرخودی خۆیان دەوڵەتانی دنیایان کۆڵۆنیزە و داکیرکردووە، ئەوە ئەوانن مەترسین بۆ سەر ئازادی گەلان، ئەوە ئەوانن تا ئێستاش درێژە بە تیرۆریزمی جیهانی دەدەن و یەک لەدوای یەک گروپی چەکداری فێندەمێنالیستی نێودەوڵەتی دروست ئەکەن بۆ ئەوەی نائارامی هەمیشە لە رۆژهەڵاتی ناویندا درێژەی هەبێت و وەکو روونیشمانکردەوە بۆ ئەوەی بازاڕێکیان هەبێت بۆ فرۆشتنی چەکە کۆمەڵکوژە قەدەغەکراوەکانی خۆیان. بەڵێ منیش تیرۆریستم، ئەگەر ئۆجەلانی ئاشتیخواز تیرۆریست بێت، بەڵێ منیش مەترسیم ئەگەر شەهید ساکینەی ئازادیخواز و هاوڕێکانی کە بەبێ چەک لەنێو جەرگەی پاریسی لانکەی رێنیسانس و بەناو مافی مرۆڤدا کۆمەڵکوژ کران تیروریست بن، ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە هەرچەندە خاکمان داگیرکراوەو کۆکوژمان دەکەن. هەرچەندە زیندانی و ئەشکەنجەمان دەدەن، هەرچەندە ئێمە خاکی کەسمان داگیرنەکردووە، وە بۆ مانەوەی خۆمان وەکوو مرۆڤێکی ئازاد و سەربەست کە ئەمە مافی ڕەوای هەموو گەلێکی سەر ئەم سەرزەوییەیە خەبات دەکەین، بەڵام هێشتاش ئێمە بە ترۆریست و بە مەترسی لەقەڵەم دەدرێین و تانانەت ئەو کاتەش کە خەباتمان کەڵتوریی و رۆشنگەرییە و بە قەڵەم ئەیکەین هەر بەتیرۆریستمان دەزانن، وەکچۆن ئێستا فەیسبوک لەسەر ناوهێنانی ئۆجەلان منی سڕکردووە و سزای داوم، تەنانەت خەباتی هاوڕێیانیشی کە خەباتی سڤیل بووە لەسەر شەقامەکانی پاریسیی لانکەی رێنیسانس، بەهەمان شێوە سزایەکی ناعادیلانە بەتیرۆر و پاکتاوکردنی جەستەیی سزادران. ئەرێ گەلۆ کێ تیرۆریستە؟

لەگەڵ رێزی کەژاڵ نوری
9-1-2021
هۆڵەندا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت