چێنەر عەوڵا: نیگەران بین لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو رۆژانە زۆرێک لە کورد نیگەرانە لەوەی فەیسبوک و ئینستاگرام و سناپ چات یان وەتس ئاپ زانیاری بەکارهێنەرانیان دەفرۆشێ بە کۆمپانیاکانی تر یان دەستی سێیەم! ئەوەی هەستیان پێ نەکردوە ئەوەیە کە کۆمپانیاکان زانیاری بە کارهێنەری کوردیان بۆ چیە؟
ئەو کۆمپانیایانە کە زانیاری کەسەکان دەکرن بۆ ئەوەیە ریکلامێکی زۆری بۆ بنێرن لەسەر بنەمای ئەو داتایانەی لەسەر کەسەکە هەیانە تا کاریگەری لەسەر دروست بکەن و وایلێ بکەن شتەکانیا بکڕن. جا کوردستان نە سیستەمی بانکی هەیە نە پۆستەو گەیاندنی بە جیهانەوە بەستراوەتەوە تا وا لە بەکارهێنەر بکا بچێ ئۆنلاین دەست بە پارە سەرفکردن بکات.
ئەوە جیا لەوەی کە زانیاری کۆکردنەوە بە شێوەیەکی ئۆتوماتیکی سیستەمە کۆمپیوتەرە زیرەکەکانی گوگل و فەیسبووک کە پێی دەوترێ Intelligence artificial پێی هەلدەستێ و کۆی دەکاتەوە. بە گشتی زمانی کوردی لەو سیستەمانەدا لە زمانە فەقیرەکانە بۆیە ئەوەی بە کوردی دەینوسی سەلامەتە و بە ئەژداد و ئابادی گوگڵ و فەیسبووک لێک نادرێتەوە تا بدزرێ و بفرۆشرێ تەنها مەگەر بە هۆی ریپۆرتی زۆرەوە هەست بکەن بەوەی نوسیوتە خراپە!
دەتوانم بڵێم زمانی کوردی لە زمانی قەبیلەی ناڤاهۆی هیندە سورەکانی ئەمریکا سەلامەتترە! بۆ ئەوانەی نازانن زمانی ناڤاهۆ چیە دەبێ بگەرێینەوە مێژووی جەنگی دووەمی جیهانی…
لە جەنگی دووەمی جیهانی تەکنەلۆجیای ئەلمانی زۆر لە پێش هی هاوپەیمانان بوو بۆیە هەر برقیەیەک کە هاوپەیمانان دەیاننارد ئەلمانەکان دەیاتوانی کۆدەکەی بشکێنن هەست بە جوڵەی هاوپەیمانان بکەن.
ئەمەش تەنگاوی کردبوون چونکە شوێنی هەموو کەشتیە سەربازیەکان و فرۆکەکانیان ئاشکرا دەبوو بۆیە ئەمریکیەکان بریاریاندا زمانی قەبیلەی ناڤاهۆ کە قەبیلەیەکی ئەمریکیە رەسەنەکانە و چەند هەزارێکیان لە بیابانەکانی ئەریزۆنا دەژیان بەکۆد بکەن و بیکەن بە سیستەمی رادار و گفتوگۆی سەربازی تا ئەمرۆش تەواوی سیستەمی پەیوەندیەکانی سوپای ئەمریکی لەسەر بنەمای زمانێک کە بەرەو لە ناوچون بوو بنیاد نراوە. هەر بۆیە جار جار دەبیستین کە سیستەمە حکومیەکانی حکومەتی ئەمیریکا لە لایەن چینیەکان یان روسەکان هاک کراوە دەکرێ بەڵام تا ئێستا هی پەنتاگۆن و سوپا سەلامەتە!
لە کۆتایدا دەتوانم بڵێم زمانی کوردیش لە ئۆنلاین لە زمانە سەلامەتەکانە و ترسی ناوێ ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە سۆشیال میدیا دوور بخەنەوە یان لە نەشارەزاییانە یا بە مەبەست ئەو کارە دەکەن ترسیان هەیە لە گەورەبوونی هۆشیاری و دروست بونی کۆدەنگیەکی گشتی بەرامبەر دیاردە ناپەسندە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت