بەختیار نامیق: بزوتنەوەی گۆڕان و باجی پڕۆژەی نیشتمانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرێمی کوردستانی باشور هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە بە پێی ڕێککەوتنە مێژوییەکان دابەش بو بەسەر دوو زۆن و دوو وڵاتی زلهێزی ناوچە (ئێران و تورکیا)، ئەمەش ڕەگێکی مێژووی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە کۆنەکانی نێوان ( سەفەویی و عوسمانی ) و هەمان مێژو دوبارە دەبێتەوە لە ڕێککەوتنی ستراتیژی و پەنجا بە پەنجا، پارتی وەک نمایندەی تورکیا و یەکێتی وەک نمایندەی ئێران، ئەوەی لەم نێوەندەدا کاری لەسەر پڕۆژەی نیشتمانی کرد و ویستی ئەم دابەشکاریە بە پاڵپشتی ئیرادەی ناوخۆیی کۆتایی پێ بهێنێت، ئالێرەوە ئەم دوو وڵاتە بە هەمو کارتەکانیەوە کەوتنە دژایەتی نەوشیروان مستەفا و سەدان سیناریۆیان داڕشت تا بەر بەو پڕۆژە نیشتمانیە بگرن و نەهێڵن سەر بگرێت ئەگەر چی لە ئاستی کرداریدا وەک پێویست گۆڕان و کاک نەوشیروان نەیان توانی ڕوبەڕوی ئێران و تورکیا ببنەوە، بەڵام کاری زۆر باشی وەک سەرەتا لەسەر کرا ، دوای نەوشیروان مستەفا ئەم بزوتنەوەیە نەخۆش کەوت و بوە چەند پارچەیەکەوە و لیدەرێکیش دوای کاک نەوشیروان نەیتوانی ببێت بە خاڵی کۆکەرەوەی ناکۆکیەکانی ئەم بزوتنەوەیە و هێزێکی دەرەکیشی لە پشت نەبو تا ئەگەر لە ناوخۆدا توشی لێکترازان بێت هێزێکی ناوچەیی لە دەرەوەی بازنەی ئەم بزوتنەوەیە نەهێڵێت بکەوێت، وا ئێستا ئەم بزوتنەوەیە نەخۆشە و دەبێت بخڕێتە ژوری نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بۆ بکرێت. بەڵام هەمو ئەوانەی بەدەوری ئەم لاشە ئیفیلجەدا دەگڕێن هەمویان باسی چۆنیەتی نەخۆشیەکەی دەکات و هیچ یەکێ لە لیدەرەکانی ناتوانن ببن بە دکتۆر و چارەسەری بکەن، یان با بڵێین هیچ یەکێ لە سیاسیەکانی سەر ستەیجی ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانی مەتبەخێکی سیاسی دروست بکات بۆ چالاک کردنەوەی ڕۆڵی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە.
هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە یەکیتی و پارتی نمایندەی دو دەوڵەت دەکەن و ئەم دوو دەوڵەتەش بەردەوام ڕێککەوتون لەسەر دابەشکاری ئەم هەرێمە و لە ڕێگەی ساختە و هێزەوە ناهێڵن هیچیان بکەوێت و، کاتێک باڵانسی هێزێکیان کەم دەبێت هێزەکەی کە چاوپۆشی دەکات تا باڵانس ڕێک بێتەوە. بۆ نمونە یەکێتی دوای مام جەلال بو بە دەیان ئاراستەوە و ناکۆکی قوڵ کەوتە نێوانیان و ئێران نەیهێشت بکەوێت و پاڵپشتی بنەماڵەی تاڵەبانیان کرد، کاتێک باڵی کۆسرەت دەچێتە ژێر سێبەری پارتی و زۆنی تورکی لە کۆنفرانس و کۆنگرەدا باڵی ئاراسی شێخ جەنگی و ستافەکەی ( لاهور، قوباد ،ڤپافڵ ) تەواوی جەستەی یەکێتی دەبنەوە بە پاڵپشتی ئێران و باڵی کۆسرەت دەکەوێ و تورکیا هیچ هەڵوێستێکی نابێ و گڵۆپی سەوزی بۆ ئێران و نمایندەکانی هەڵکردوە، بە کورتی ئێران ناهێڵیت یەکێتی بکەوێت و بە دەستەڵاتی زۆنی خۆی دەزانێ، بە هەمان شێوە لە زۆنی زەرد دو باڵ (نێچیر و مەسرور) دنیایەک ناکۆکی لە نێوانیادا هەیە، بەڵام تورکیا ناهێڵیت ئەم پارتە بکەوێت و کار بۆ بەردەوامی دەکات لە دەستەڵاتدا، ئەگەر چی ئێمە بەناو حکومەتمان هەیە و پارتی پشکی شێری تێدا هەیە، بەڵام لەم دیو دێگەڵەوە دەستەڵاتی دانانی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی نیە، لەسەر ئاستی ئابوریش ئێران بەردەوامی دەدا بە قازانجی خۆی لە سنورەکانەوە لە ڕێگەی یەکێتیەوە و تورکیاش بە هەمان شێوە. ئەمریکاش هیچ کات کورد ناگۆڕیتەوە بە دو وڵاتی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها وەک کارتێک بەکاری دێنێت، ناوەندیش بەهەمان شێوە دابەشکاری تێدا هەیە لەسەر ئاستی ناوەند و خواروی عێراق تورکیا و ئێران لە بەرامبەر سوریادا ڕۆڵیان دابەشکردوە.
بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی نیشتمانی بو بۆ کۆتای هێنان بەم دابەشکاریە و بە نیشتمانی کردنی دەستەڵاتەکان کۆتایی هێنان بە دابەشکاری و ڕێککەوتنی ستراتیژی، ئەگەرچی لە قۆناغی کاک نەوشیرواندا کاری زۆر باش کرا، وەک گوشاری شەقام بۆ سەر ئەم دابەشکاریە کە پڕە لە گەندەڵی و ئیفلیج کردنی ڕۆڵی حوکمەتی نیشتمانی، بەڵام دوای کاک نەوشیروان ئەم بزوتنەوەیە وەک لاشەیەکی نەخۆش کەوتە بەردەم سیناریۆ و پلانی دابەشکاری بەسەر ئەم دوو زۆنەدا ( وەک چۆن پێشتر یەکگرتو دابەش بو بو بەسەر هەردوکیاندا پێنج بە پێنج ) وا ئێستا کە لەبەردەم هەڵبژاردن و قۆناغێکی ترداین لە دەستەڵاتەکانی عێراق بە هەرێمیشەوە، ئەم دابەشکاریە دەستی پێ کردوە و بەتەواوەتی بەدەر لە ناڕازیەکانی گۆڕان کە پێشتر دەرچون و بەدیلێکی پتەویان نەبو وە لیدەرەکەیان کۆچی دوای کرد، پارتی و یەکێتی کار لەسەر داهاتوی ئەم بزوتنەوەیە دەکەن کە وەک یەکگرتوی لێ بکەن یان بیکەن بەدو بەشەوە هەر بەشەی بخەنە سەر زۆنێک بە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان بەر لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوخۆی خۆشیدا لەبەردەم کۆنفرانس و کۆنگرەدایە، کارکردن لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە لیدەر و کێ دەچێتە خانەی ڕاپەڕاندن لە دەرەوەی ئەم بزوتنەوەیە کاریگەری زۆر خراپی کردوەتە سەریەکێتی ناوەکی ئەم بزوتنەوەیە، ئەگەر چی پڕۆژەی کاک نەوشیروان پڕۆژەیەکی نیشتمانی و دورمەودایە، بەڵام لە گشتدا کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆژەکانی کاک نەوشیروانیش.
لە ئێستادا دو ئاراستە لەناو گۆڕاندا لە ئارادایە بە تەواوەتی یەکێتی ناوەکی لێکترازاوە، ئەم دو ئاراستەیە لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی خۆیدا دەبێت بە دو حیزب، ئاراستەیەکیان لە زۆنی سەوز و ئێران کاری لەسەر دەکات کە بە هاوپەیمانێتی هیوا ناسراوە و لە ڕێی یەکێتیەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئاراستەیەکی تر پارتی و تورکیا کاری لەسەر دەکەن تا بتوانن ڕێکخەر بە دڵی ئەوان بێت و خانەی ڕاپەڕاندن بە خواستی ئەوان دابڕژرێت، ئەم دوو ئاراستەیە هەر یەکێکیان کاریگەری زۆر خراپ دەکەنە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و پڕۆژەکانی کاک نەوشیروان، لە ئێستادا لە ململانێیەکی قورسدان و دوا جار دەبێتە دو حیزبی جیاواز.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت