زەبەنگ بەهادین: پارتی لە بەهارەوە بۆ پایز.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ پالپشتی پارتی نییە, بەڵکو پارتی دەخاتە دۆخێکی ئالۆزتر لەوەی ئێستا تێیدایە. پارتی بەهۆی دابەشنەکردنی دەسەلاتەکان لە هەرێم و قۆرخکردنی جومگە سەرەکییەکانی حوکمرانی لە ئێستادا زۆرترین بەرپرساێتی دۆخەکەی لەسەرە، لە هەمان کات هەمیشە پارتی دەیەوێت لە بەرامبەر بەغداد نیشانی بدات کە هەموو بریارەکانی هەرێم لەژێر دەستی پارتیدایە بەمەش قورسای بەرپرسیارێتی خۆی زیاتر کردوە.
بە پێی دواهەمین بریاری کۆمسێونی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە پایزی ئەمسالدا دەکرێت، بە واتا دەبێت پارتی خۆی ئامادە بکات بۆ بردنەوە زۆرترین دەنگ تا بتوانێت لە بەغداد ئەو پێگەیەی لە دەستی داوە لە بەر چاوی لایەنە شیعیەکان بە تایبەت دوای پەیدا بوونی گروپی پازدە کە پارتی لاواز کردوە، دەبێت ئەو پێگەیەی کە پێشتر هەیبوو بیگێرێتەوە. ئەمەش کارێکی ئاسان نییە لە ساتێکدا سیستمی هەڵبژاردنەکان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، وە لە ئێستادا پارتەکانی دی هەرێم هیچیان ئامادەی ئەوەیان نییە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی ببەستن لەبەر ئەوەی لە ماوەی پێشوو هێندە بەلێن درۆ و پەیمانی جێبەجێنەکراویان لە پارتی بینیوە، ئێستا هیچ متمانەیەکیان بە پارتی نەماوە و بە پێچەوانەوە ئێستا ئەوان خەریکی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشن بە مەبەستی گۆرینی هاوکێشەکانی کوردوستان.
رەنگە بلێین ئەمە باشترین هەل و دوا دەرفەتە بۆ پارتەکانی دەرەوەی پارتی تا بتوانن بە پێی ئەم سیستمە نوێیەی هەڵبژرادن پارتی لە قاڵب بدەن و ئەوان زۆرترین کورسی ببەن بەیەکگرتنیان لە بەرامبەر پارتی، بەشداریکردنی هەر یەک لە پارتەکانی دەرەوەی پارتی بە تەنیا دۆرانی خۆیان و بردنەوەی پارتی مسۆگەر دەکات.
بەپێی راپۆریی رۆژنامە تورکییەکان خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا داوای لە پارتی کردووە لە بەهاری ئەمسالدا هێرشی هاوبەش بۆ سەر پەکەکە دەستپێبکەن، ئەمەش دەبێت بە پەڵەیەک بە ناوچەوانی پارتیەوە کە شەری برا کوژی بکات لەم کاتەدا، بۆیە پارتی لە نێوان بەهار و پایزدا دەکەوێتە دۆخێکی دژوارەوە بەرەو پاشەکشەی زیاتر و دارمانی زیاتر دەروات، رەنگە تورکیا باشتر ئەو راستییە بزانێت کە پارتی دوای پایرز پارتی بەهار نابێت بۆیە لە ئێستادا بە پەلەیە بۆ ئەو شەرەی ماوەیەکی زۆرە چاوەرێی کردنییەتی لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردوستان، تورکەکان دەزانن لە دوای هەلبژاردنی ئەمجارەی عێراق سەرجەم هاوکێشەکان لە عێراق و لە هەرێم دەگۆرێن، هەر بۆیە دەیەوێت تا دەسەلاتی پارتی لەم ماوەیە بەم رەهایە ماوە کێشەی بونی پەکەکە لە قەندیل چارە بکات، هەرچەندە بنبرکردنی پەکەکە لە هەرێم و کۆتای پێهێنانیان ئەستەمە و هەرگیز شتی وا ڕوونادات، ئەو شەرەی ئەگەر پارتی بیکات لەگەل پەکەکە دۆراوە، کە هەر پارتییە لە هەمو دۆخەکان و براوەش تورکیایە لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەو شەرە کۆتایی بە پەکەکەش پێنەیەت ئەوا هەرێم تەواو لاواز دەکات و رەنگە قەوارەش بەرەو هەرەس بەرێت بە تەواوی و کۆتای بەم. ئەزمونە بێت لە کوردوستان دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت