بوڵنت مومای: نامەیەک لە ئەستەمبوڵەوە! ترکیا وڵاتی باڵاترین پلە و ژمارەی پێوانەی شکێنەر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەکوردیکردنی/ پشکۆ ئەمین
گەنجە خوێندکارەکانی دانێشگای بسفۆر، تاوانبارکران بە ئیرهابی. لە شەڕو خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی سەرەتای مانگی یەکدا لە ئەستەمبووڵ،، ئێمە غەدر لەتورکیا دەکەین،کاتێک دەڵێین لەدوای دواوەی هەموو پێشبرکێ جیهانیەکانەوەیە. رەنگە راستبێت کە دەجار گەراوینەتە دواوە لە سەروەری یاسادا، بۆیە لە ریزبەندیەکەیدا ئێستا لە پلەی 60 داین.
راستە بۆ گەیشتن بە شارەزابوون، لە ریزی فیربوون و پێشکەوتندا لە پلەی 118داین. هەندێک بیردەکەنەوە دەپرسن ئێمە لەپلەی 154 داین لە ئازادی رۆژنامەگەری جیهانیدا، بەڵام هەندێک لیستەش هەیە کە تیایدا رێگە نادەن، ئێمە پلەی یەکەمی داگیرکەین! وەک لە( G20وە، EU-, OECD ) واتە لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپادا و ریکخراوی هاوکاری و ئابوری، هەروەها ولاتانی 20 پیشەسازی، ئێمە گەورەترین قەیرانی ئابوریمان هەیە، لەمەشدا هەر یەکەمین.
لەنێوان دەسکەت و هاوتاکردنی موچەدا بەداخەوە مەکسیک و شیلی پێشمان کەوتن، بۆیە پیویستە رازیبین بە پلەی سیهەم. هەروەها زۆرباشین لە هەژاریدا، ژمارەی پێوانەیمان هەیە. بە راستی زۆریش تەواوە کە لە پلەی چوارهەمی جیهانیداین. هەروەها لە شتێکی تریشدا لە پێشی پێشەوەین و کەسیش ناتوانێت گفت و گۆمان لەگەڵدا بکات، ئێمە بە چوارجار سەرکەوتین بەسەر بەهێزترین پێشبرکێ کەرماندا، بەو فرۆکە تایبەتانەی سەرۆکەکەمان هەیەتی. ئێمە بەهیزترین ئابوری جیهانمان نیە، بەڵام کاتێک باس لە فرۆکەی تایبەت دەکرێت، ئێمە توانیومانە گەورەترین وڵاتی ئابوری جیهان کە وڵاتە یەکگرتوەکانە بەجێبهێڵین، ئاخر سەرۆکەکەی ئێمە هەشت فرۆکەی تایبەتی هەیە.
لەوانەیە ئەردۆگان مەبەستی لەوە نەبوبوێت، کەوتبووی ئابوریەکەمان بەرەو پێش دەروات، چوونکە تاکە شتێک کە لە تورکیادا بەرەوپێش دەروات بێکاریی و هەژاریە .
بێگومان 8 فرۆکە تایبەتەکەی سەرۆک ئەردۆگانیش، کە ئەمیری قەتەر دانەیەکی داوەتی 7 کەی تری بە پارەی ئەو خەڵکانە کڕراوە کە باج دەدەن، هەر باجدەرەکانیش پارەی خستنە ئیشی هەر هەشتیان دەدەن، بەوەی کە ئەمیری قەتەریش پێی بەخشیوە.
لیستێکینتر هەیە کەتیایدا کەس ناتوانێت منافسەمان بکات، کە پێنج کۆمپانیاکەی خانوو دروستکردنی تورکین،کە گەیشتونەتە دەهەمی یەکەمەکان لە جیهاندا، ئەوانەی پلەکانی یەک و سێ و چوارو حەوت و، هەروەها هەشت بە وتەی ئەرۆدگان، کۆمپانیای تورکی و نیشتیمانین.
بە پێی راپۆرتی بانقی جیهانی ئەم پێنج کۆمپانیای خانوو دروستکردنە تورکیە، لە 2002وە تا ئێستا نزیکەی 120 ملیار یورۆی لە حوکمەتی تورکیا وەرگرتوە،
واتە لەو کاتەوە کە ئەردۆگان بوەتە سەرۆک وەزیران، شەقامی تازە، پرد، بەنداو، فرۆکەخانە، هەرچی کارێکی گەورەی تریش هەیە کە بە بیرتا دێت، هەر هەمووی دەستکردی ئەم کۆمپانیا گەورانەی خۆمانە، بە وتەی ئەردۆگانە.
باشە ئەم کۆمپانیایانە تێریان نەخوارد بەم هەموو پارە زۆرەی بۆیان چووە، دەبێت هەر هیتریش بدەین و تاکوڕاو کوڕیشمان، قەرزیان بدەینەوە، بچین بۆ خەستەخانە یان نەچین دەبێت پارەبدەین لە هەقی ئەو خەستەخانانەی ئەمانە دروستیان کردوە.
دەبیت پارە بنێرینە سەر ژمارەی بانکی ئەو شەریکانەی پردەکانیان دروست کردووە کە رەنگبێت هەرگیز تا لەژیانیشداین بەسەریدا نە پەڕێینەوە،

لە فرانکفۆرتە ئەلگماینەوە وەرگێراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت