بارزان محەمەد سوورە: وەزیری بەرگری تورکیاو مەترسیەکانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا، بۆعیراق و هەرێمی کوردستان، خاڵی گرنگ و یەکەمی دەربارەی پەکەکەیە، چونکە لەمپەرەکانی بەردەم تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەند و باکوریی ئەفریکا و یۆنان، ڕووەو شکست و گۆشەگیریی و ناڕەزایی توند دەڕوات. هەروەها کارتی بەردەم بەکارهێنانی هێز لە دژی پەکەکە، دەگەرێتەوە بۆ ئەو خاڵەی تا ئێستا پەکەکە لە بازنەی ناشرینکراوی تیرۆرە لەسەر ئاستی جیهان، جگە لەوەی تورکیا ماوەپێدراوەو بەبێ هیچ بەربەستێک ڕێگریی لێ ناکرێت دەست وەردەداتە سەروەری هەرێم و عێراق.
جگە لەمەش هاتنی وەزیریی بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێم بۆ دەست وەردانە لەو شکەستە گەورەیەی هەرێم لەبواری نەوتدا کردوویەتی، تافشار بخاتە سەر عێراق بە داخوازییەکانی هەرێم ڕازیی ببێت، چونکە تورکیا سوودمەندی سەرەکییە لەناردنی نەوتی هەرێم. بونی پەکەکە کارتێکی بەهێزە بۆ تورکیا تا بتوانێت بەو بیانووەوە گوشارەکانی بۆ سەر هەریم و عێراق بەردەوام بێت و، پەکەکەش بە ترس دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

لە بواری سنوور و پێشێلی سەروەری وڵاتان:
تورکیا وەک گەورە ئەکتەری سەرەکی و خۆ داپڵۆسێنەر سەیری ڕۆژهەڵات دەکات، هەوڵ دەدات دەسەڵاتی پۆپۆلیزمی خۆی لەناوچەکە بەگشتی بەکاربێنێت و بتوانێت گەورەترین داش بێت لە ڕۆژهەڵات، چونکە هیچ سنوورێک ناناسێت و بەئارەزووی خۆی سنووربڕی کردووەو دەیکات. ئەمەش ڕێگەپێدانیەتی لەلایەن یەکێتی ئەورووپاو ئەمریکای ئازادکەری عیراق.
تاکە هێز کەبۆتە بەربەستی تورکیا پەکەکەیە کەتوانیوەتی ڕێگری لێبکات…،پێشێلی سنووری وڵاتان لە لوبنان و سوریا و عیراق.
لەعیراقدا چەندین کیلۆمەتر هاتۆتە ناوخاک و بە ئارەزووی خۆی یاری دەکات، ئەمەش گەڕانەوەیەتی بۆ ڕێکەوتنێکی کۆن لەگەڵ سەدام حسێن، کەمەترسی لەسەر وڵات هەبێت 5کم سنوور بڕی بکەن، بەڵام ئەم سنووربڕیە چەندین کیلۆمەتری بڕیوەو تائێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێی بێدەنگە، چەندین جار پەرلەمانی هەرێم و عیراق یاداشتیان داوەتە تورکیا، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە، دوای ڕووخانی ڕژێمی عیراق سنورەکانی لەبەردەم وڵاتان کراونەتەوە…،
ئەم سنوور بەزاندنەی تورکیا دوورە لە هەموو پەرەنسیپ و یاساو پڕۆتۆکۆڵەکانی سنوور و پێشێلکردنی هەموو یاسانێودەوڵەتیەکان، ئایدیای ئێستای تورکیا هەمان بیرو ئایدیای سەردەمی عوسمانیەکانە، وەک هێزێک مامەڵەدەکات، کەهیچ هێزێک نییە لەبەردەمیداو خۆی خاوەن پێگەوهێزی ڕۆژهەڵاتە، بەڵام ئەگەر بەدیوێکی تردا بڕوانین تورکیا لەشکەستەکانی نزیک بۆتوە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا!!؟ تورکیا بیرکردنەوەو بەکارهێنانی هەمان بیرگەی سەردەمی عوسمانلی بەکاردێنێت، وەک ئەوکات مامەڵەدەکات و بەچاوی هەرێم و ویلایەت و والی و … سەیری وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەکات.
لەبواری ئاویش دا خاڵێکی گرنگی ئەم سەردانەی خلوسی ئاکار لەگەڵ عیراق بێت بەرامبەر بە نەوت، چونکە سەرچاوەی سەرەکی بەکارهێنەری عیراق لەبواری پێدایستیەکانی ماڵ، پیشەسازی، کشتوکاڵ ڕووباری دیجلەیە، تورکیا هەستاوە کۆمەڵێک پڕۆژەو بەنداوی لەسەر درووستکردووەو ئێستا دەیەوێت لەبەرامبەر نەوت، پاراستنی سنوور، نەوتی هەرێم لەبەرامبەرعیراقدا بەکار بێنێت؟
هەڵەکانی تورکیا و سەرپەلۆکانی بەرەو کەوتن نزیک بوونەوە دەبەن، ئەگەر تورکیا واز لەو سەرەڕۆیانە نەهێنێت ئەوە دەبێتە مێژوویەک لەنووسینەوەو خوێندنەوە دەبێتە مەنهەج و لە دواڕۆژدا دەخوێندرێت، هیچ بێنویەک نییە، کەبوونی قەبووڵ بکرێت و سەردەمی ئینتیداب و والی و ویلایەت …تاد، بەسەرچووەو جارێکی ترئەستەمە گڵۆبالیزم بگەڕێتەوە ئەوسەردەم، کەتورکیا بۆ عوسمانلی دەیخوازێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت