شنیار ئەنوەر: ئەمەیە شۆڕش، لەگەڵ تۆمە بەرزانی دۆڕاو.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھیلاری کلینتۆن و چێڵسی کچی بڕیاریانداوە کە زنجیرە فلمێک لەسەر کچانی کۆبانی بەرھەم بھێنن. ھیلاری لە وەسفی کچانی کۆبانێ سەرسامی خۆی دەرئەبڕێت پاش ئەوەی نوسخەیەکی بڵاونەکراوەی کتێبی ” کچانی کۆبانێ” بەردەستکەوتوە لە ڕێگەی نوسەرەکەیەوە بڕیاریانداوە یەکەمین کاری ھونەریان لە ڕێگەی کۆمپانیا تازەکەیانەوە بەناوی ” ھیدن ڵای” بەرھەمھێنانی زنجیرە فلمی کچانی کۆبانی بێ تا چیرۆکی ئەم پاڵەوانانە بە بینەرەکانی ئەمەریکاو جیھان بناسێنن.
ئەم چیرۆکە لەبەرئەوەی ڕەسەنە، نوسەرو سیاسی و ڕۆژنامەنوسانی بیانی سەرسام کردوەو بە ملوێنان دۆلار خەرج ئەکەن تا ئەم چیرۆکە بۆ ھەمو جیھان بگێڕنەوە، کە دڵنیام نە ئیدارەی ڕۆژئاڤا وە نە پەکەکە خاوەنی ھیچ لۆبیەک نین تا ئەمانە کاریان بۆ بکەن، بەڵکو بۆخۆیان لەسەر بنەمای باوەڕێکی پتەو خەبات ئەکەن کە ئەکرێت من و تۆش لە زۆر شتدا ھاوڕایان نەبین.
لەبەرامبەر ئەمەدا زیاتر لە حەفتا ساڵە بنەماڵەی بارزانی بەحسابی خۆیان خەباتیان کردوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەوان کۆمەڵێک مرۆڤی بێفکرو بەکرێگیراوی وڵاتانن خاوەنی ھیچ چیرۆکێکی رەسەن نین. ھەرچەندە لە ڕێگەی لۆبیەکانیانەوە لە دروستکردنی کارەکتەری ساختە بۆ مەلا مستەفاو بۆ مەسعود، بەلام لە کەناڵە درۆزنەکانی خۆیانەوە کە کەس چیرۆکەکانیان لێناکڕێت و وەکو کۆمەڵێک دزو تاڵانچی کە پارەی میللەتەکەیان ئەبەنە بانقەکانی دەرەوە ئەناسرێن، ماڵی بارزانی بە ملوێنان دۆلار لە سەماکەرو مۆدڵە ساختەکانیان خەرج کردوە، بەڵام ج گە لە شەوێکی سور بۆخۆیان ھیچ دەنگدانەوەیەکی جیھانیان نەبو.
مێژو سەلماندوێتی ئەم ھێزە بێفکرو پۆخڵانەی وەک بارزانی ھاوشێوەی سەرکردە بەکرێگیراوەکانی عەرەبی بە ڕسوای سەرئەنێنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت