چێنەر عەوڵا: لە واڵستریتی نیۆرک چی ڕویدا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای قەیرانی ئابوری ساڵی ٢٠٠٨ ئۆباما گوتی پێوستە دەوڵەت زوو زوو سیستەمی کاپیتالیستی (سەرمایەداری) عەیار بداتەوە، تا خۆی خۆی لەناو نەبا!

سیناتۆر بێرنی ساندرسش پێی وایە مۆدیلی بازاری سەهم و سەنەدات (پشکەکان)و واڵ ستریت تەنها هۆکارێکە بۆ فێڵ کردن و کوڵاو لەسەرنان و قۆڵبڕی بۆیە پێویستە هەڵوەشێتەوە کە بە کەمەری سەرمایەداری دادەنرێ !

لە ئێستا بۆڕسەی پشکەکانی وۆڵ ستریتی نیۆرک بە تەواوی شێواوە ئەویش دوای ئەوەی فێڵێکی وا زیرەکانە یان لێکرا کە بە فێڵی سەدە ناو دەبرێ، ملیاران دۆلار زەرەر بە سەرمایەی هەندێ کۆمپانیا کەوتوە.

سەرەتا کۆمەڵە کەسانێک هاتوون بە بەرنامە بە ملیۆنان لە پشکەکانی گۆمپانیای گەیم ستۆپیان کڕیوە (کۆمپانیای فرۆشتنی یاریە ڤیدیۆکانە) کە نزیکی ئیفلاس کردن بوو، سەهمی بە چەند سەنتێک.

ئەمەش وایکردوە جوڵەیەکی بێ وێنە لە بازاری پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە پەیدا بێ کە لە چەند سەعاتێکدا ٨٠٠٠ پۆینت هەڵکشاوە و سەرمایەی لە ٢ ملیارەوە بوو بە ٢٤ ملیار دۆلار.

ئەوەش بوەتە هۆی تەواوی ئەو بەرنامە و سایت و سۆفت وێردانەی کە ملیاردێرەکان بۆ کڕینی و فرۆشتنی پشکی کۆمپانیاکان بەکاری دەهینن کە سود لە شیکاری زیرەک و ئۆتۆماتیکی کۆمپیوتەر وەردەگرێ زۆرێک لە فەند و سەرمایەی ملیاردێرەکان بخاتە سەر نرخی فرۆشیارانی ئەو پشکانە بە کڕینی پشکەکانیان!

هەیە بایی ٣٠٠ دۆلار پشکی هەبوە بوە بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دواتر دەستیان بە فرۆشتنی پشکەکان کردۆتەوە پارەکانیان کێشاوەتەوە بۆیە تا ئێستا ٢٤ ملیار دۆلاری سەرمایەی چەندان ملیۆنێر و ملیاردێر بوەتە زەرەر.

ئەوەی سەیرە ئەو حالەتە (Market manipulation) یان هەلاوساندنی بازاری پێدەڵێن و هیچ یاسایەک نیە کە ئەو جموجولە بە نایاسایی بزانێ بۆیە ئەو ملیاردێرانەی کە لە ٢٠٠٨ بە تاکتیکێکی هاوشێوە بازاری عەقاراتی ئەمریکایان ڕوخاند و بە سەدان ملیار دۆلاریان لە خەلکی ئاسایی دزی و رێگەیان نەدا هیچ یاسایەک دەربچێ دژیان ئێستا لە کۆنگرێس دەپارێنەوە کە یاسایەک دەربکات و لێکۆلینەوە لەو مەسەلەیە بکات دوای ئەوەی خۆیان بونە ئامانج ئەمجارە!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت