چێنەر عەوڵا: دۆستایەتی و پیرۆزبایی سەرکردەکانی کورد بۆ بایدن لە نێوان راستی و خەیاڵدا.

راگەیاندن و سایت و پەیجەکانی سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بە شاگەشکەیەوە باس لە بەیاننامەو تویتەکانی پیرۆزباییان دەکەن کە بۆ بایدنیان ناردوە (بایدنی دۆست هاوڕێیان بە قەولی خۆیان)! بەڵام پیرۆزبایی و تویتەکانیان تا چەند بەهەند وەرگیراوە یان دەگیرێ؟
دوای چاوخشاندێکم بە سایت و راگەیاندنە فەرمیەکانی ئەمریکا دوای سێ هەفتە لە هاتنی بایدن بینیم پیرۆزبایەکەی بەرهەم سالح لە چەند شوێنێک بڵاو کراوەتەوە هی وڵاتانی عەرەبی و هی ئێران هەمویان ئاماژەی پێکراوە جگە لە سەرانی هەرێم نەبێ کە تەنها تێڤێکانی ڕووداو و کەی 24 باسیان کردووە.
دڵنیام کە ئەو پیرۆزباییانەیان بۆ بایدنیان ناردوە نە جێگەی بایەخن نە بەهەند وەرگیراون هەر وەکو چۆن لە حەفتاکان چەندین جار بارزانی باوک برقیەی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆشکی سپی کردبوو، بەڵام بە هەند وەرنەگیراوە لە دۆکومێنتێکی وەزیری دەرەوە کە بروسکەی پیرۆزبایی بارزانیە لەسەری نوسراوە (پشتگوێی خەن پێویست بە جوابدانەوە ناکا) دەترسم ئەو جارەشیان بە هەمان دەرد بردرابن!