عوسمان عومەر: تەونى جالجالۆکەى ئەشکەوتى ثور هى پەیامبەرە یا فیلیکس نولى؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

با سەرەتا بروانینە سورەتى تەوبە ئایەتى 40 لە قورئان دا هاتوە (إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا).
کاتێ پەیامبەر لەلایەن بێباوەرانەوە تەنگى پێهەڵچنرا بۆ خۆپارێزى بریاریان دا لەگەل ئەبوبکرى هاورێى بچنە شوێنێک و خۆیان پەنهان بدەن، هەڵبژارەکەیان ئەشکەوتى ثور بوو، بێباوەران کەوتنە دوایان تا بیان دۆزنەوە گومانیان بۆ ئەو ئەشکەوتەچوو، کاتی لێى نزیک بونەوە بینییان کە جالجالۆکەیەک تەونى چنیوە لەزارى ئەشکەوتەکە و کۆترێکیش هیلکەى کردوە لەوێ لەسەر هێلانەکەى. پاشان بێباوەڕان ئەوشوینەیان جیهێشت و پەیامبەرو هاورێکەى ڕزگاریان بوو لە چنگیان. دبێت ئاماژە بەوە بدەم ئەم بەسەر هاتە هەمان چیرۆکی فیلیکس نولى یە” بەڵام کۆتر و هێلکەکەی بۆ زیاد کراوە… بەلام وەک ڕاى خۆم زۆرجار ئەوەم نوسیوەو گوتوە نوسەر یا دانەرى قورئان نهینیەکى تێدا پەنهان دراوەو شاردراوەتەوە ئەوانەى نوسیویانەتەوە دەیزانن.
داستان یاچیرۆکى تەونى جاڵجاڵۆکە لەو داستانانەیە کە زۆر بەربلاوە و بەناوبانگە و تەنانەت فلیمى کارتونى لەسەر دروستکراوە…. زۆرلەبڕواداران نازانن ئەم چیرۆکە ئاڵۆزە ڕاست نییە، زۆرێک لەزانایان وەک ابن کثیرو و ابن حجر بەراستیان زانیوەو، بەلام هەندێکیان وەک ابن عساکر ابن معین ونسائى بە ڕاوبىتى بێهێز ناوى دەبەن، بەڵام ئەلبانى هەر ڕەتى کردۆتەوە … وەک سروشتێکى قورئان نە ڕوداوەکان نە ناویش لێک جیاناکاتەوە، بوارى تێفکرین و گەرانى بەخشیوە چۆن نازانرێ ئەسکەندەرى مەکەدۆنى و خضر کە لەبیبلۆگرافیا مێژوویەکان باسى لێوەکراوە ئایا ئاصف کورى بەرخیا بوە؟ لە قورئان دا باس لە چیرۆکى تەونى جالجاڵۆکەى نەکردوە، بەلکو تەنها باسى لەوە کردوە کە پەنایان بردۆتە بەر ئەشکەوتێ…

بابزانین ئەو چیرۆکە لەکوێوە تەڤلى ناوقورئان بوە؟
ئەو چیرۆکە لە فیلیکس نولى کە قەشەیەک لەخواروى ئیتالىا و لەسەدەى 3ى زاینى لە باوکێکى سورى بەناوى هرمیاس لەگەل سەد کەسى سریانى کۆچىان کردوە بۆ ئیتالیا, براکەى خەریکى بازرگانى چەک بووە، بەلام فیلیکس خەریکى کارى خێرخوازى و بەخشندەیی و قەشەیی بوە، واتە 3 سەدە پێش محەمەد و قورئانیش بوە.
فیلیکس یەکێک بووە لەخوا ترسەکان و سەروەت و سامانەکەى باوکى بەسەر هەژاران و نەداران دابەش کردوە. ئیمپراتۆرى رۆما بەناوى تریانۆس دکیۆس سالى 250 زاینى بریارى چەوساندنەوەى کریستیانەکانى داوە، یەکێ لەوانەى ڕاوەدوونراون وگێراوە فیلیکس بووە. سەربازە رۆمانەکان ئەشکەنجەیان داوەو بە زنجیر بەستویانەتەوە، بەلام(پەرچویەک- معجزە )ڕووى داوە، شەوێ لەشەوان فریشتەیەک دێت و زنجیرى دەست و پێوەندەکانى لەناو زیندان کە چالێک بوە دەکرێنەوەو ئازاد دەبێ.
کە سەربازە رۆمانەکان پێى دەزانن دووبارە ڕاوەدوى دەنێن و ئەمجارە خۆى لە ئەشکەوتێک دەشارێتەوە لەگەل مەکسیمۆس بۆ خۆپاراستن، سەربازە رۆمانەکان هەر بە شوێنیانەوەن تا دەگەنە ئەشکەوتەکە، دەبینن جاڵجالۆکەیەک تەونى چنیوە بە زارکى ئەشکەوتەکەدا، بۆیە گومانیان نامێنێ کەس لە ئەشکەوتەکەدا نین… قەشە فیلیکس هەر بەخێرخوازى و هاوکاریى هەژاران ناوبانگى دەرکردبوو تاخودا ئەمانەتەکەى لێوەرگرتەوەو گیانى کێشا… هەموو سالێکیش کلیسەى کاسۆلیکى بەو بونەیەوە شیرینى دەبەخشنەوە وەک یادى ئەو قەشە خێرخوازە.
لێرەدا گۆشەیەکمان لەو ئایەتەى سورەتى تەوبە بۆ ڕوون دەبیتەوە ئایا قورئان مەبەستى فیلیکس نولى و هاوڕیکەى بوە؟گۆرانکارى و دەستکارى و خستنەسەرى بۆکراوەو یان پەیامبەر ئەوەى بەسەرهاتوە؟ڕەنگیش بێ بەسەر پەیامبەردا هاتبێ، بەلام پرسیارە لۆژیکیەکە ئەوەیە خۆزارکى ئەشکەوتەکە 20 سم یا بابلێین 50 سم نەبوە، بەلکو وەک ئەشکەوتێ ڕەنگبی بەلاى کەمەوە یەک مەتر بوبێ ئایا جالجالۆکە لەڕووى زانستیەوە تواناى چەندى تەونکردن هەیە؟ فیلیکس و هاورێکەى کە خۆىان شاردۆتەوە هیچ ئەسپێ یا وەسیلەیەکىان پێ نەبووە؟ بەلام محەمەد و هاوڕییەکەى بە ووشتر ڕوییان لە ئەشکەوتەکە کردوە؟ ئەى ئەوانیان چۆن شاردۆتەوە؟ یا وەک پاسدارە ئیرانیەکان کە دەگیران بەسەربازە عیراقیەکانیان دەگوت ئیوە ئیمە دەبینن؟ چونکە ئیمە ئایەتى وجعلنا من بین ایدیهم سدا ومن خلفهم سدأ مان خویندوە بۆ ئەوەى ئیوە نەمان بینن؟
لەکۆتایی دا با بڕواداران متمانە بەوە بکەن کە ئاینى ئیسلام لە زۆر سەرچاوەوە وەرگیراوە زۆرداستانى ئاینەکانى دیکەى خزاندۆتە ناو قورئانەوە کەواتە بازویر نەبن لەوەى گومان دەخرێتە ڕوو، چونکە ئەم سەردەمە سەردەمى جەهالەت نییە هەر کەسێ هات و شتێکى گوت یەکسەر برواى پێبکرێ.
با ڕێگەش لە پینەچیەکان بگرین فیلیکس نلایەکى تر هەیە کە سەدەیەک دواى ئەو فیلیکس نولایە کۆچى دوایی کردوە. ئەم فیلیکس نولایە لەکات و سەردەمى ڕۆمانەکان لەگەل مەکسیمۆس کە لەچەوساندنەوەى دیسیۆس هەلاتن و خۆیان شاردەوە، کە طبرى رێوایەتى ئەو تەونە دەگێرێتەوە سالى 839 لە ئێران لەدایک بوە واتە 207 سال دوایی کۆچى دوایی محەمەد و ئەبوبکر، کە دەلێت: ئەو دو کەسایەتیە محەمەد و ئەبوبکر بون، منیش دەلێم: نەخێر! بەلکو فیلکس و مەکسیمۆس بوون لەو ئەشکەوتە. بەراى من جارێکى تر ئەوە دەسەلمێ کە هەندێ لە ئایەتەکانى قورئان لەدەقى سریانەوە تەعریب کراوە.

• the-defender-adnanibrahim.blogspot.com
• الحوار المتمدن/ اسعد ابراهیم الخزاعى

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت