عەزیز نەسین: مەیموون.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە کوردیکردنی/ هەژار نامیق

لە ناو قەفەسەکەدا، زیاتر لە دە مەیمونم بینى، بینیم کە وەک ئەوانەى یارى تەناف بازى ئەکەن خۆیان هەڵواسیوە بە ئاسنى قەفەسەکەدا، لە نێوان ئەوانەدا مەیمونێک ڕێک وەکو مرۆڤ لە گۆشەیەکەوە ئارام و بێدەنگ دانیشتبوو، بیرى ئەکردەوە! بۆ ماوەیەک نیگامان تێکەڵ بە یەک بوو!
کەمێک چاوەڕێ کردن؟ لە بەردەم قەفەسەکەدا تێپەڕیم کە گوێم لەم دەنگە بوو، سەرم وەرگەڕاندو گەڕامەوە، کاکى بەڕێز لەگەڵ تۆمە، ئەتوانم چەند خولەکێک لە کاتی بەڕێزتان بگرم؟ ئەمە دەنگى ئەو مەیمونە بوو کە پێشتر نیگامان تێکەڵ بە یەک بووبوو! ئێوە بوون قسەتان دەکرد؟ بەڵێ، بەڵام ئەگەر ڕاهێنەرى مەیمونەکان بەمە بزانێت ئازارم ئەدات! بەڵێ چوون من مرۆڤم!
بەڵێ؟مرۆڤیت؟ ئەگەر وایە بۆچی ڕۆشتویتەتە ئەوێ؟ من تەنها مرۆڤێک نیم کە لە ناو قەفەسدام، هەر کەسێک کە هاوسەرگیرى ئەکات بە جۆرێک ئەڕواتە ناوى قەفەسەوە، هەندێکیش بۆ هەتا هەتایە لە ناو قەفەسدا سزا ئەدرێن. تۆ تا ئێستا نەڕۆشتویتەتە ناو قەفەسەوە؟ بۆ؟ من نوسەرم و، لە هەمووى خراپتر ئەوەیە کە شتی گاڵتە ئامێز ئەنوسم. کاتێک کە شێرەکان ئەخەنە قەفەسەوە ئێتر بۆ من ڕێگەى ڕاکردن نییە. کاکى کۆمیدى نوس داواکاریەکم لە بەڕێزتان هەیە، فەرموون کاکى مەیمون؟
من پیاو نیم، ژنم. باشە وا گوێم گرتووە خاتونى مەیمون، ووتم کە من مەیمون نیم مرۆڤم!
من هەر تێناگەم، ئەى کەواتە لێرە چى دەکەن؟ منیش هەر ئەمەم ئەوێت کە پێتان بڵێم، من عاشقى سینەمام، زەمەنێک بوو کە حەزم لە (کرتا کار ) بووم، وەک ئەو ژیانێکى زۆر سیحراویم دروست کرد، مووەکانم وەک کرتا ئەمخستە سەر شانمەوە، دواتر ( مارلنە دیتریش) بووە ڕوخسار، برۆکانم بە مووکێش لابرد تا وەک ئەوم لێ بێت، ڕەنگى جۆربەجۆرم ئەدا لە ڕووخسارم، هەردوولاى ڕوخسارم وەک دیتریش برد بە ناودا، دواتریش (زارا لاندر) هات، منیش دەستم کرد بە لاسایى کردنەوە، وەک ئەو ئارایشتم ئەکرد و هەوڵم ئەدا ڕێک وەک زارا بە دەنگێکى خەماویى و گڕەوە گۆرانى بڵێم.
ببورن خاتوون ئێوە بۆ هاتونەتە ئێرەوە؟! ئەگەر ڕێگەم بدەن وا خەریکە پێتان ئەڵێم، دواى زارا لاندرا، کەسى نمونەیى لای من (کلارا) بوو، ڕەنگى پرچەکانم گۆڕى بە ڕەشێکى قەترانى، خەپ و خڕبوو، ژنێکى خۆشحاڵ و تەندروست بووم. بەڵام دواى بینینى (جین هارلۆ) دووبارە شەیداى ئەم ئەستێرەیە بووم، برۆکانم باریک کردەوە، بۆ باریک کردنەوەى کەمەرم کۆڵێک ماندوو بووم، بەڵام بە داخەوە کاتێک کە جین هارلۆ لە ڕووداوێکدا گیانى لە دەست دا مۆدیلى من بوو بە ( ورونیکا لیک )یەکێک لە چاوەکانم لە ژێر پرچە شاردمەوە، لێوم ئەستورو و سور ئەکرد.
کاتێک کەسێک کە بیەوێت ببێتە ئەم هەموو مرۆڤە ئەبێتە گیاندارێک بە ناوى مەیمونەوە! لەڕاستەوە بۆ چەپ ( ئیدرى هپیرین، کلارا باو، ئیلیزابیت تیلۆر، جینا لولوبریجیدا، کرتا کاربو، جین هارلو، مارلین مورو، مارلنە دیتریش، ریتا هایورپ، سوفیا لورن، ورونیکا لیک و زارا لاندر ). تکاتان لێ ئەکەم خاتوون چێتان لە من ئەوێت؟ ئەگەر بۆ ماوەی پێنج دەقەیەک گوێم لێ بگریت تێدەگەیت، سەردەمى ورونیکا بە سەرچوو و تەواو بوو، ئیلیزابیت تیلۆر درەوشایەوە، تیلۆر درەوشایەوە و منیش هەوڵم دا وەک ئەو بم، برۆکانم وەک برۆکاى ئەو لێ کرد، هەرکەس منى ئەبینی پێمى ئەوت ئیلیزابیتى خۆماڵى، دواتر وەک ریتا هایورسم لێ کرد پرچەکانم ئاڵتونى کرد، تەنانەت ڕوخساریشم وەک ئەو لێ کرد، کاتێکیش کە مرلین مونرو بوو بە ئەستێرەم ڕوخسارم وەک ئەو لێ کرد، هاوڕێ و ئاشناکانم پێمیان ئەوت مرلین مونرو… ببورن من پەلەمە ئەبێت برۆم!!
قسەکانم ئێستا تەواو ئەبێت، ئەتوانى کە چاکەیەکم لە بەرامبەردا بکەن؟ تکایە خێراتر، کاتێک ئیدرى هیپیورن بوو بە ڕووخسار ئەبوو منتان ببینیایە، لە پرچە کورتەکانیەوە بیگرە تا دواتر، بۆ خۆم بووم بە هیپیون، بەڵام بە هاتنى جینا لولوبریجدا هەموو شتێک گۆڕا! بەڵێ تێگەشتم وەک ئەوت لێ هاتوو، دواتریش لاسایى سوفیاتان کردەوە! بەڵێ! بەس ئێوە لە کوێوە زانیتان؟ بەڵێ، خۆم وەک گریس کرد، وەک ئەو کڵاوى قورس و ڕەنگى قژم وەک ئەو تا ئەوەى تێکەوتم و گرتمیان. چیتان ووت: گرتیتیان؟! بەڵێ ڕۆژێک لە ناو شەقامدا خەریک بوو ئەڕۆشتم کە منیان گرت، هەرچەند ووتم من مرۆڤم کەس گرنگى پێ نەدا، دواتریش کە منیان ئەهێنا بۆ ئێرە، بریا لە دادگا شکاتان ئەکرد! شکاتم کرد، منیان خستە ژێر لێکۆڵینەوە، چاودێرەکانیش پشتڕاستى مەیمون بوونیان کردم، ئێستا داوایەکم لە بەڕێزتان هەیە، ئەتوانن بڵێن کە کۆتا ئەستێرەى جیهان کێە؟ ڕەنگى پرچى؟ ئارایشتکردنى؟ جلەکانى؟ چۆنێتى قسە کردنى؟ لەم کاتەدا بوو کە ڕاهێنەرى مەیمونەکان بە پەلەو بە توڕەیەوە بەرەو مەیمونەکە ڕۆشت و، ووتى: دووبارە؟ دووبارە؟ لە مەیمون نەبوونت قسە دەکەیت؟ بە دارێک کە بەدەستیەوە بوو دەستى کرد بە لێدانى مەیمونە داماوەکە. دەستى ڕاهێنەرەکەم گرتوو پێم ووت ئەوەى کەتۆ ئەیکەیت لە گەڵ مافى مرۆڤ ناگونجێت. ڕاهێنەرى مەیمونەکان وەڵامى دایەوە ووتى: کاکى بەڕێز تۆ بە قسەى مەیمونەکە بڕوا دەکەیت؟
تکاتان لێ ئەکەم سەیرى ڕوخسارى بکەن، سەیرى چاو برۆی بکەن، شتێکى لە مەیمون زیاترە؟ لە ناو ڕوخسارى ئەتوانی وێنەى مرۆڤ بدۆزیتەوە؟ هیچ پەیوەندیەکى بە مرۆڤەوە هەیە؟ بە ژنێک کە لە ناو قەفەسەکە بوو سەیرێکم کرد، ڕاهێنەرى مەیمونەکان ڕاستى دەووت، ووتم: بەڵێ بەڕاستى مەیمونە!
بەڵێ وایە هەموو دکتۆرو پرۆفیسۆرو چاودێر و لێکۆڵەرەوەکان کە تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام داوە لە مەیمون بوونى هیچ گومانیان نەبووە، خەریک بوو لەوێ دوور ئەکەوتمەوە کە خانمە مەیمونەکە هاوارى ئەکرد: تکاتان لێ ئەکەم ئێستا پێم بڵێن کە کامە ئەکتەرى ژنە، کە ئەستێرەیە تکایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت