کاوسێن بابەکر: ئەمریکا لەدوڕیانی بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ تورکیاوپشتیوانی کورد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆش باوەڕی هێندێک کەس بەگۆڕانی سەرۆک کۆمار لەئەمریکا تاڕادەی پاراستن و پشتگیری دۆزی کورد لە خۆراوای کوردستان پێچەوانەی ئەو نیشانەو جموجوڵانەیە کە تورکیاو ئەمریکا پێشانمان دەدەن، ئەمریکا کە لە سەردەمی ترەمپ پشتی لەکوردکردو ڕێگایدا تورکیا شاروگوندەکانی سەر سنور خاپور و داگیر بکات و بەئاشکرا رایگەیاند گوتی ئێمە پۆلیسی نێودەوڵەتی نین و کورد لەڕابردودا هاوکاری ئیمەی نەکردوە! تا ئێستا ئێمە بیکەین، تاقە شتێک کە بەئەرینی باسی کورد بکات ئەوە بوو گوتی کورد جەنگاوەری باشن! دوای فشاریکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆی ئەمریکا بڕیاریدا هێزیک ئەویش بۆ پاراستنی چاڵەنەوتەکان بهێڵێتەوە، کە ئێستا بیستمان حکومەتی نوێ وازی لەوەش هێنا هەرچەند فشارە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بۆ جڵەوکردنی تورکیا و سزادانی بەردەوامن، ئەنجومەنی پیران بەئیمزای 54کەس داوای سزادانی ئەو وولاتەیکردوە. بەڵام تازەترین هێرشی تورکیا بەناوی چەنگی هەڵۆی دووەم زۆر بەخەستی دەستی پێکردووە بۆ سەر چیای گارەو هەولی پێشڕەوی بۆ قەندیل دەدات و ناشی شاریتەوە کە تا پێ کاکایەک مابێ هێڕشەکانیش بەردەوام دەبن بێ ئەوەی هیچ ووڵاتیک بەئەمریکاشەوە ڕێگای پێبگرێ. قسەکەری دەوڵەتی تورک کاڵن لە قسەکردنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی داوای لەئەمریکا کرد بەمەرجێک واز لەکڕینی S400دەهێنن کەئەمریکا پشتیوانی ڕۆژاوای کوردستان نەکات دیارە مەبەستیشی هەموو کوردە لەهەر پارچەیەک، چونکە ئەوە ستراتیژی دەوڵەتی تورکە.
ئێستا ئەمریکا کەوتۆتە دووڕیانی بەرژەوەندیە سەربازی،ئابوریەکانی لەگەڵ تورک لەلایەکو پاراستنی ئابڕووی خۆی و وەفای بۆ جەنگاوەرانی ڕۆژاوا و بانگەشەکانی بۆ مافی مرۆڤ و دیموکراسی لەلایەکی دی، دەرفەتێکی باشیشە بایدن ڕستگۆیی خۆی بسەلمێنێ، نەخشەی گۆڕینی عێڕاق بۆ سێ دەوڵەتی فیدڕال جێبەجیبکات، ڕۆژانی داهاتوو ڕوی راستەقینەی سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر چارەنوسی کورد دەردەکەوێ، کەمن زۆر گەشبین نیم، چونکە هەم کورد تائێستا خۆیان بۆ ئەو ئەگەرانە ئامادە نەکردووە و سەنگەرێکی تۆکمە کەمەرجی یەکەمی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەگەرە خراپەکانە هێشتا نییە، هەم عێراق لەدۆخێکی وادا نییە، هەم تورک سندمی پساندووەو دوورنیە لەپێناو سیاسەتە فاشی و فراوانخوازیەکانی ئاگریکی گەورە لەناوچەکە بکاتەوە. کە خۆی لەخۆیدا هەم ئەو هێرشانە و هەم کڕینی S400 چەدە خواستی ستراتیژین هێندەش تەکتیکین بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەمریکا لەپشتیوانی نەکردنی کورد، واتا هەمان مەبەست کە لێدانی بوونی سیاسی کوردە لەناوچەکە و ڕێگریکردنە لەدروستنەبوونی دەوڵەتێکی کوردی. واتا ئەوەی کە بەهێرشی سەربازی بۆی مەیسەر نەبوو و لەسەر دەستی هێزە کوردیەکان چ لەڕۆژاواو چ لە چیاکانی باشوری کوردستان دۆڕان و شکانێکی ئابروو بەرانە ی چنیەوە سەرەڕای ئەو هێزە زەبەڵاحەو ئەو هەموو تەکنۆلۆژیە سەربازیە نوێیە. بۆیە ئێستا تورکیا لەهەوڵێکی جدیدایە بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا بەهەر نرخێک بێ بەواز هێنان لە کڕینی S400یشەوە، کەپێویستی بە بادانەوەیەکی گەورەیە لە دۆستایەتی ڕوسیاوە بۆ ئەمریکاو ڕەنگە باجێکی قورسیشی بەدواوەبێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت