کەژاڵ نوری: گەلێک نیە بەناوی گەلی کورد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەنێوان بەرداشەکاندا‌‌

جەستە رووت و دەستکاریی کراوەکانی ژنان کە بەناوی ئازادی و کرانەوەوە، ئەتکی ئازادی دەکەن!
جەستە هەڵپێچراو و داپۆشراوەکانی ژنان کە بەناوی ئازادیی ئاینییەوە، ئەتکی ئازادی دەکەن!
هەبوونی ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیی و سۆشیال و ماس – میدیا زۆر و زەوەندەی دەسەڵات کە لەسەربودجەی گشتی، بەرەڵایی خانەیەکییان دروستکردووەو ناوییان ناوە ئازادی و کۆمەڵگەی لە ژێرەوە پێ گێل ئەکەن تا نەیپەرژێتە سەردەسەڵات و دۆزەخێکیان بۆ کۆمەڵگەی کوردی تاوداوە.
هەبوونی ئەوکەناڵە تەلەفزیۆنیی و سۆشیال و ماس- میدیاو مزگەوتە زۆر و زەوەندەی ئیسلامی سیاسی و خێڵەکیی کە دۆزەخێکیان بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی تاوداوە.
هەبوونی ئەو هەموو هێزە ملیشیاییەی دەسەڵات کە بەناوی کوردایەتیەوە دەستیان بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە.
هەبوونی ئەو هەموو هێزە داگیرکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەی کە بەناوی پاراستنی سەروەری خاکی داگیرکەرانەوە خاکییان داگیرکردووین و بەردەوامیشن
سەرەنجام:
جەهلی بەرەڵایی لەپێناو دژایەتی کردنی جەهلی دینییدا، جەهلی دیینی لە پێناو دژایەتی کردنی جەهلی بەرەڵاییدا.
میلیشاگەرایی بەناوی پاراستن و سەروەری خاکەوە، داگیرکاری بەناوی پاراستنی سەروەری خاکەوە :
هەموو ئەمانە گەلی کوردییان لەناوبرد و شتێک نەمایەوە بەناوی کورد، کورد تیاچوو، تەواو بوو تەواو. بڕۆنەوە ماڵەوە و، دەستکەن بەخۆرێکخستن بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی گەورە کە دیسانەوە نەسیجی کۆمەڵایەتی ئێمەی بەشێوەیەکیی تەندروست لەسەر بنیات بنرێتەوە، ئێمە ئێستەکۆمەڵگە نین! کۆمەڵگەبوونی خۆمان لەدەستداوەو هیچ شەرعیەتێکمان نەماوە، پێویستە وەک کۆمەڵگە خۆمان دروستکەینەوە تا ببینەوە بەگەل، کەی ئەمەمان کرد و شتەکان چوونەوە شوێنی خۆیان، ئەو کاتە ئەتوانین بڵێین گەلێک هەیە بەناوی کورد.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت