ئارام قزلەری: هەڵوێستی کۆبونەوەی ئەمجارەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان تا چەند گوێیان لێ دەگیرێت و حسابیان بۆ دەکرێت؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنی …. لـەسلێمانی و لـە تەلاری هونەر بـە بـەشـداری سـەدان ئـەنـدامــی كــۆمــەڵــەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستا ن لەسنوری هەردوو لقەكانی( سلێمانی و شارباژێرـ دوكان و پێنجوێن) بەسەرپەرشتی سەرۆك و ئەنجومەنـی بـاڵاو ئــەنــدامانی ئــەنجومـەنـی ڕاوێـژكاری كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و بـەبـەشـداری
یەكێتی ی نیشتمانی كــوردســتان
حـزبــی شــیوعی كــوردســتان
حزبی سوشیالیستی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان) و بە میوانداری سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبردنی (دەزگای ) گوڵانی پـارتــی دیمـوكــراتی كــوردستان بەڕێوە چوو.

پاشان سەرۆکی کۆمەلەکە بەرێز جەمیل هەورامی نیگەرانی پێشمەرگە دێرینەکان و خراپی بارو دۆخی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیانی ئاراستەی پەرلەمان و دەسەلاتدارانی حکومەت کردو داوای کرد لە زوترین کاتدا ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە چاک بکرێت و چیتر لەوە زیاتر بێرێزی بە خەبات و ماندوبونیانەوە نەکرێت.
پاشان بەرێز حاکم قادر زۆر بوێرانە سەرزەنشتی حکومەت و دەسەسەلاتدارانی حیزبەکانی کرد و باسی لەوە کرد کە رۆژ لە دوای رۆژ مافی تێکۆشەران و خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێشێل ئەکرێت.
دوپاتی کردوەو وتی پێویستە ریزەکانی پێشمەرگەو شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بژار و پاک بکرێتەوە لەو بێسەرو بەرەیەی بە هۆی گەندەلی خۆبەخۆیەوە چاک و خراپ، پێشمەرگەو جاش، شەهیدی راستەقینەو شەهیدی لابەلا، هەر هەموی پێکەوە لە لیستێکدا کۆ کراونەتەوە.
بە هۆی گەندەڵکارانەوە بە جۆرێک مێژوی پەر لە سەروەری و مێژوی خیانەتکاری پێکەوە کرێدراوە، گەر هەوڵی جدی بۆ نەدرێت بۆ پاکردنەوەی. لە داهاتودا پێشمەرگە تێکۆشەرەکان و خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر زۆر بە توندی هەلوێستی خۆیان دەخەنە ڕو لە بەرامبەر ئەم بێسەرو بەریەی کە کراوە لەنێوان خیانەتکاران و تێکۆشەراندا.
وەک باس دەکرێت نوێنەری دەزگای گولانی پارتیش هەمان هەلوێستی توندی حیزبەکانی تری هەبوەو زەرزەنشتی ئەو فەرق و جیاوازیانەی کردوە کە کراوە، لە راستیشدا پشکی شێر بەر حیزبەی بەرێزیان دەکەوێت کە کراوە لە رابردودا.
زۆر بەداخەوە دەسەلاتداران و حکومەتی هەرێم نەیانتوانیوە چارەکە هێندەی بەعس و صەدام ی دیکتاتۆر رێز لە خوێنی شەهیدان و خانەوادەکانیان بگرن.
گەر شەهیدێکی قادسیەی دۆراوت هەبوایە لە سەرانسەری عێراقدا رێزت لێدەگیراو کارو گرفتەکانت بە ڕێزەوە چارەسەر دەکرا. گەر ژمارەی شەهیدەکانیشت لەسەرو دوان و سیانەوە بوایە، ناسنامەیەکی هاورێیەتی سەرۆکت بۆ دەکراو مەدالیای تایبەتی سەرۆک کۆمار دەبەخشرایە خانەوادەکەی و دەبو لە گەورەترین دەسەلاتدارەوە تا بچکوترین دەسەلاتدار دەستی بگرتبایە بە سنگیەوە بۆ سەرجەم خانەوادەی شەهیدان.
تەنانەت هیچ فەرقو جیاوازیەک نەدەکرا لە نێوان پلەی شەهیدەکانیاندا وەک ئەوەی لە کوردستان کراوە شەهیدی سەرکردەیان دە هێندەی شەهیدەکانی تر گەورە تر کردوە لە موچەو ئیمتیازات و تەنانەت بەخشینەوەی پەلەو پۆست بۆ نەوەکانیان. لەم هەرێمە بێ سەرو بەرەیەی خۆشماندا جگەلەوەی سەرۆک کۆمارە کارتۆنیە کوردەکان هیچان نەکرد بۆ شەهیدان و تێکۆشەران، بەڵکو دەسەڵاتدارانی هەرێمیش نە شکۆی شەهیدان! نە شکۆی پێشمەرگەو زیاندانینی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەریان هێشتوە و لە دوژمنانی کورد زیاتر بێڕێزیان کردوە بەوانەی ئەوانیان گەیاندە لوتکەی دەسەڵات!.
نە حکومەتی هەرێم لە خەمی هاولاتیاندایە نە پەرلەمانی کوردستان لە ئاست قوربانی و مێژوی خوێناوی خەڵکی کوردستاندایە. تەنانەت زۆرینەی بەرپرسان و دەسەلاتدارانیش قودسێت و مێژوی رابوردوی خۆیان لەدەست داوە بۆ خۆدەوڵەمندکردن و هەر لە خەمی خۆیان و خانەوادەکانیان.
زۆر بەداخەوە لەم هەرێمە بێسەرو بەرەیەی ئێمەدا ئەوەندەی خێنەتکارو ماستاو چی و کاسە لێسەکان و لەشفرۆشکان لە ڕیزی پێشەوەن و حسابیان بۆ ئەکرێت و خۆش ئەژین و قسەیان ئەخوات.
نیو هێندە خانەوادەی جەرگ سوتاوی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی رۆژانی سەختی خەبات و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر نە رێزیان لێگیراوە نە وەک ئەو حازر خۆرانەش خۆش ژیاون.
لە کۆتایدا لە پێش هەموو هاوڵاتیانەوە داوا لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامان دەکەم.
هیچ سنورێک نەماوە بۆ بەزەیی و ڕێزگرت لە بەرامبەر بەرپرسان و دەسەلاتداراندا چیتر ئەم ناخەقی و بێرێزیانە لەوە زیاتر قبول نەکرێت ئەوەی ئەم هەرێمەی گەیاندۆتە ئەم رۆژە بەرهەمی خوێنی پیرۆزی شەهیدان و خەبات و رنج و ماندو بونی ئێوەیە. بۆ یە چیتر عەیبەو شەرمەزاریە بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەو غەدرو ناحەقیەی دکرێت بەرامبەر هەموو تێکۆشەرانەی قوربانیان داوە بە گیانی خۆیان و خانەوادەکانیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت