ئازاد ئیبراهیم: گەریلا و لێکەوتەکانی چیای گارا!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر هێز و جوڵانەوە و چالاکییەک، لائیرادی و بەبێ ویست و بەبێ دیدی ماددی، لەناوخۆی وڵاتدا پشتیوانی لێکرا، ئەو هێزە یان ئەو جوڵانەوەیە پەیامێکی دروست و ڕاستی هەڵگرتووە، چونکە لەسەردەمی سەرمایەداریدا سروشتی مرۆڤ ئەو تایپ و شێوەیەی وەرگرتووە کە زۆرینەیەکی ڕەها مرۆڤی (دۆنکیشۆتی) بن و وەلاء و پەیوەیوەندی تاک بە حیزب و جوڵانەوە سیاسییەکانەوە بچێتەژێر سەقفی پارە و بەرژەوەندی ماددییەوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان وەک هێزێکی خەباتکار لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەی، لەدوای ساڵی 1984ەوە، لەسەر یەک ڕیتمی خەبات و تێکۆشان دژی داگیرکاری تورکیا خەباتی کردووە، چ خەباتە سەرەتایی و مەدەنییەکەی بێت و چ خەباتە چەکدارییەکەی بێت لەدوای ساڵی 1987ەوە، ئەم هێزە خەباتکارە، لەماوەی تەمەنیدا هیچ گەریلایەکی بە زەبری پارە نەبرۆتە ڕیزەکانی خۆیەوە و سەرمایە ماددیەکەی ئەوەندە نەبووە لەسەرەتادا پارە وەک هێزی کۆنترۆڵکردن بەکاربهێنێت، بەڵکو سەرمایەی ئەم هێزە ئەو پشتیوانییە ناوخۆییەی گەلی کوردە لەتەواوی پارچەکانی دیکەوە بۆ گەریلا هەیە.
لەدوای چالاکییەکەی چیای گارای گەریلاوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لەوێنەی گەریلاو تەرمی چەندرمەکانی تورک، هەر تاکێکی کوردی دڵسۆز بەو چاوە لەچالاکییەکەیان دەڕوانی کە گەریلا لەناو ڕۆح و ئاوەز و جەستەی ئەودایە.
خۆشەویستی هاوڵاتیان بەو ئەندازەیە لینکێکی بەهێزە بە ڕۆحی گەریلاوە، چالاکییەکەی گارایان بە چالاکی خۆیان دەزانی و کە گەریلایەکیش شەهید دەبوو بەشەهیدی خۆیانیان دەزانی و پێیانناخۆش دەبوو.
دەتوانم بڵێم ئەوە خۆشەویستی گەریلایە وایکردووە لە تاکی کورد، هەر هێزێکی سیاسی کورد پشتیوانی داگیرکارێکی وەک تورکیا بێت، بکەوێتەبەر نەفرەتی میللەت و تاکی کورد و مێژووی کورد.
جیاوازی PKK لەگەڵ زۆر حیزبی دیکە ئەوەیە، پەکەکە بڕوای بەهێزی ماددی نییە بۆ دەستەمۆکردنی کادر و شەڕڤان و گەریلاکانی و پەروەردەکردنی گەریلا بەبیری قوڵی فەلسەفی ڕێبەرەکەیان (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) شوێنی ماددە و پارەی بۆ گرتوونەتەوە، بەڵام زۆر حیزبی دیکە جگە لەهێزی ماددە هیچ هێز و فەلسەفەیەکی نییە بۆ پەروەردە و پێگەیاندنی کادر و ئەندامەکانی.
لێکەوتەی چالاکییەکەی گارا، ئەوەی بۆ گەریلا دووپاتکردەوە کە هەر خەباتکارێکی کورد دژی داگیرکارانی کورد بجەنگێت، لای میللەت و هاوڵاتیان خۆشەویستە و ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت