ئاودێر لوقمان: ڕۆڵی میدیا لەناساندی مێژوو شوێنەوار.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەکو دەزانین لەم سەردەمەدا میدیا ڕۆڵێکی گەورەو کاریگەری هەیە لەسەر ناساندن و بڵاو کردنەوەی زانیاری و ڕاپۆرت لەسەر مێژوو ناوچە شوێنەواریەکان. وەک دیارە لەم سەردەمەدا باس لەهەر ناوچەیەکی شوێنەواری یان مێژووی ناوچەیەک بکرێت، ئەوا لەڕێگای میدیاوە زیاتر ڕوون دەکرێتەوەو دەناسرێت و خێرا تروو باشتر خەڵکی سوود لەو زانیاریانە وەردەگرن.
هەروەها باشتر تێدەگەن و خەڵکێکی زۆرتر دەیبینن لەچاو بڵاو کراوەکانی تر لەسەر هەر ناوچەیەکی شوێنەواری و مێژووی، ئەمەش ڕۆڵوکاری گەری گەورەی میدیا دەبینین لەسەرشوێنەوارو ناوچە مێژوویەکان. بۆنمونە کاتێک ڕاپۆرتێک لەسەر ناوچەیەکی مێژووی لەڕێگای میدیاوە بڵاو دەکرێتەوەو بەدەیان هەزار کەس دەیبینێت لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا و خەڵکی بەهۆی ئەوەی لە میدیاوە بینییانە حەزدەکەن سەردانی ئەو ناوچە شوێنەواریە بکەن و ئەمەش بەهۆکارێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ سەردانی کردن و بینین و لێکۆڵینەوە لەو جێگایانە. کە ئەمە بەهۆی میدیاوەیە کەخەڵکێکی زۆر دەیبینن.
هەروەها میدیا چەندین ناوچەی شوێنەواری گەلانی دیکەمان پێدەناسێنێت و دەتوانین لەو ڕێگەیوە تا ڕادەیەک شارەزایەکی باش پەیدابکەین لەسەر مێژوو شوێنەوارەکانی گەلانی دیکە هەروەک دەکرێت کاتێک چوینەتە وڵاتێکی دیکە لەبەر ئەوەی پێشتر شوێنەوارێکی کۆنی ئەو وڵاتەمان بینیوە لەڕێگای میدیاوە حەزدەکەین خۆشمان سەردانی ئەو شوێنە بکەین و بەچاوی خۆمان بیبینین، ئەمەش گرنگیەکی تری میدیامان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەسەر مێژوو شوێنەوار.
هەروەها میدیا و سۆشیال میدیا بەخێراترین شێوە زانیاریەکانمان بەدەست دەخات سەبارەت بە دۆزینەوەی ناوچە مێژوویەکان و زانیاری نوێ کە لەکاتی هەڵکۆڵین و کنەو پشکنینەکان دەدۆزرێنەوە لەناوچە شوێنەواریەکان لەم ڕێگەیەوە بەخێراترین شێوە زانیاریەکان بڵاو دەکرێنەوەو ئێمەش دەتوانین هەر لەم ڕێگایەوە بەخێراترین شێوە زانیاریمان سەبارەت بە ئەو لێکۆڵینەوە نوێیاننە دەست بکەوێت کە بەدوای دادەگەڕێین و پێویستمانە بزانین.
هەروەها لە هەر ناوچەیەکی شوێنەواری شوێنەوارێک زیانی پێبگات یان هەوڵی لەناوبردنی بدرێت بەخێرای لە میدیاو سۆشیال میدیا بڵاو دەبێتەوەو بەمەش لایەنە پەیوەندی دارەکانی بەخێرای دەگەنە سەر ناوچە شوێنەواریەکەو ڕێگری لە ڕوخاندن و تێکدان و لەناوبردنی دەکەن، وە ئەوانەشی هەوڵی دزین و تاڵان کردنی شوێنەوارەکان دەدەن دەیانەوێ لەچاوی میدیا بەدووری بگرن چونکە دەزانن ئەگەر بگاتە میدیاو سۆشیال میدیا ئەوا بەخێرایەکی ئەفسوناوی بڵاو دەبێتوەو بکەرانی ئەو کارانە کەشف دەبن و سەرئەنجام ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە لێرەشدا ئەم ڕۆڵە گرنگەی تری میدیامان بۆ دەردەکەوێت.کە بەچاودێرو پارێزەری ناوچە شوێنەواریەکان دادەنرێت کە ترسی لەدڵی ئەوانەدا هەمیشه درووستکردوە کە شوێنە مێژووی و کەلەپووریەکان تێک دەدەن و بیناو باڵەخانەی نوێ لەجێگایان دەکرێنەوە.
هەروەها ئەو ڕاپۆرت و بەرنامانەی لەسەرناوجە شوێنەواریەکان و بابەتێکی مێژووی ئەنجام دەدرێت کەلەئێستادا چەند کەسێکی پسپۆڕو شارەزا قسەی لەسەر دەکەن و ئەمەش دەبێتە بەڵگەیەکی مێژووی و پارێزراو کە دەکرێت بۆ چەندین ساڵ هەڵبگرێت و ئەرشیف بکرێن و بپارێزرێن کە ڕەنگە ناوچە مێژوویەکە لەناوو بچێت بەهەر هۆکارێک بێ سرووشتی یان مرۆیی، بەڵام ئەو ڕاپۆرت و ڤیدۆ و چاوپێکەوتنانەی لەسەر ئەو شوێنە ئەنجام دراون بمێنەوە وەک بەڵگەیەکی مێژووی بۆ نەوەکانی داهاتو تاوەکو بزانن کە مێژوویەکی وا گەورەیان هەبووە باوباپیرانیان. واتە میدیا بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ مانەوەی شوێنەوارێک بە زیندووی کە ئەگەر شوێنەکەش تەنانەت لەناو بچێت دەتوانین لەڕێگەی میدیاوە زانیاری بەدەست بهێنین لەسەری.
هەروەها لەڕێگای میدیاو سۆشیال میدیاوە بەئاسانی ئەو کەسانە دەناسین کە پسپۆڕو شارەزان لەسەر ناوچە مێژوویەکان و بەردەوام لەسەر مێژوو شوێنەوار بەرنامەیان هەیەو ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە دەتوانین بیان ناسین و لەڕێگای سۆشیال میدیاوە بەئاسانی بیان دۆزینەوەو پەیوەندیان پێوە بکەین و زانیاریان لەسەر مێژوو شوێنەوارەکان لێوەر بگرین یاخود هاوکاریمان بکەن بۆ نوسینی ڕاپۆرت و بابەتی مێژووی. وە هەموو گەل و نەتەوەیەک هەوڵ دەدەن مێژوو شوێنەوارەکانی خۆیان بناسێنن بەگەلانی جیهان بۆ ئەم مەبەستەش بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێت و هەوڵ دەدەن لەڕێگای میدیاو سۆشیاڵ میدیاوە بڵاویان بکەنەوە.
هەروەها گرنگی زۆری پێدەدەن و هەوڵ دەدەن سەرجەم تاکەکانی گەلەکەیان شارەزایان هەبێ لەسەر مێژوو و شوێنەکارەکانی پێشینانیان و زانیاریان لەبارەوە وەربگرن .زۆر کات ڤیدۆیەکی دەدەقەیی لەسەر مێژووی ناوچەیەک یان شوێنەوارێک کەبڵاو دەکرێتەوە ڕەنگە بەقەد کتێبێک کەلەسەر ئەو بابەتە نوسراوە زانیاری زیاتر بدات بە بینەرەکەی چونکە لەو ڤیدیۆیەدا کە ڕێک دەخرێت و بڵاو دەکرێتەوە زانیاریە گرنگەکان باس دەکرێت و بە سەوتو سورەوە دادەنرێت بەمەش بینەر بەئاسانی تێدەگات ولەزەینیدا جێگیر دەبێت و لەبیری ناچێتە، لەبەر ئەوەی زانیاریەکی بە کورتی و پوختی بینیوەو گوێی لێیە، وەهەرکاتێ بیەوێ بەئاسانی دەتوانێ سەیریکاتەوە ئەمەش سودێکی زۆر زۆر دەگەیەنێت بەو کەسانەی کە دەیانەوێ لەمێژوو شوێنەوار زانیاری وەربگرن و بکۆڵنەوە.
هەروەها زانیاری ورد دەتوانرێت بڵاو بکرێتەو شتەکان زۆر ئاسانتر دەکات بۆ تاکەکانی میلەت و بۆ تێگەشتنیان و زانیاری پێدانیان لەسەر هەر شوێنێک کە بیانەوێ بەمەش لەهەرکوێ بن دەتوانن زانیاری وەربگرن و پێویست ناکات بچن سەردانی ناوچەکان بکەن و هیلاک ببن وەکاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاسانەی کە دەیانەوێ زانیاریان هەبێ لەسەر مێژووی ناوچەیەک و شوێنەوارێک.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت