عوسمان عومەر: ژن، هاوسەر لە نیمچەدورگەى عەرەب پێش هاتنى ئیسلام/ بەشى یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرۆسەى هاوسەرگیرى کۆنەو هاوبەشە لەنێوان مرۆڤەکان دا. لەسەردەمى جەهالەتیش دا هەر هاوسەرگێرییان کردوە,شتێکى نامۆ نەبوە لایان. بەلام کۆمەلگاى سەردەمى جاهیلیەت وەک کۆمەلگاکانى دیکە بەردەوام ئاژاوەى خێزانى تێدا بووە، ئەویش بەهۆى جۆرەکانى هاوسەرگیریەوە بووە.
بەپشتبەستن بەمێژووى عەرەب پێش ئیسلام ى(محەمەد قطوشى)لوبنانى جۆرەکانى هاوسەرگیرى لەکۆمەلگاى جاهیلیەت دەخەینە ڕوو، بەلام پێش ئەوە پێویستە سەرنجى خوێنەرى بەرێز بۆسیماو رۆڵ و شوینى ژن یا هاوسەر لەکۆمەلگاى جاهیلیەت بەرچاو ڕونیەکى هەبێ.
پێش ئەوەی کور بەناوى باوکیەوە بناسرێ لە نیمچە دورگەى عەرەب، پێش هاتنى ئیسلام نزیکایەتى بەهۆى بەکوردیەکەى خۆمان سیلەى رەحم واتە کور بەناوى دایکیەوە بانگ دەکرا. ئەوێ ڕۆژێ ژن چەند هاوسەرێکى هەبوو،کەسیان خاوەنی نەبوون. واتە پیاو لەگەل یەکێ هاوسەرگیرى دەکرد و دواتر بەجێى دەهێشت و یەکێکى ترى دەهێنا.گەر رێک بکەوتایە پیاو ژنێکى ئاوسى بهێنایە و لاى ئەو منالەکەى ببوایە، ئەوا بەناوى دایکیەوە دەبوو. ئەوە بەکوردیەکە بەڕەلایی خێزانیە قورەکەى زیاتر خەست دەکردەوە بەلۆژیکى پەلاماردان، سەرکەوتو بەئارەزوى خۆى خراپەکارى و دەست درێژى کردنە سەرژنان و… هتد.
ژنان زاوزێی زۆریان دەکرد، منداڵەکانیان باوکیان نەدەناسرایەوە، بۆیە بەناوى خۆیانەوە ناودەنران. زۆرێک لەهۆزەکانى نیمچەدورگەى عەرب بەناوى دایکیانەوە بون وەک بەنو خندف، بەنومەزینە، بەنو بەجیلە، بەنو روقیە و… هتد، بەرە بەرە سیستەمى دایکایەتى بەرەونەمان رۆیشت. سیستەمى باوکایەتى جێی گرتەوە. دەتوانم بلێم لەناو کوردانیش هەندێ جار بەناوى دایکیانەوە بانگ کراون، بەلام بەو سیستەمەى جاهیلیەت و بەرەڵاییە نا بەرێکەوت مندالێک باوکى هەر لەمنالیەوە وەفاتى کردوە و دایکى لەسەرى دانیشتوە، بۆیە هەر لەناو هاورێکانى بەناوى دایکیەوە بانگکراوە، وەک: خولە ئامێ، خولە پیزە. بەلام وەکو تر باوکى دیاربووە و شوناس نامە بەناوى ئەوەوەبوە.
ژن لەسەردەمى جاهیلیەت جۆرێک لە ئازادى هەبووە لەڕووى پیگەو پایەو خاوەن سەرمایە و زۆر کارىکردوە و هەندێ جاریش مشورەتى پێکراوە لە کاروبارەکان دا، خەدیجەى کچى خویلد پێش ئیسلام گەورە بازرگانێک بووە، ئەوەش هۆکارەکەى دەگەرێتەوە ئەو کات پیاو بەکاروبارى هۆزەکەی،کارەکۆمەلایەتیەکانەوە سەرقال دەبوو، هەروەک مێژونوسى لوبنانى محەمەد طقوش لە کتێبى میژوى عەرەب پێش ئیسلام ئاماژەى پێداوە.
لەسیستەمى باوکایەتى نوێ، باوک دەسەلاتى ڕەهاى بەسەر خێزانەوە هەبوو. لەبەرامبەردا مانەوەى ژن لەماڵ و کارى ماڵداریى، بۆیە گوتراوە الرجال قوامین على النساء..
بەگشتى کۆمەڵگاى جاهیلیەت دو جۆر ژن هەبووە (ئازادەکان بەعەربى پێى دەگوترێ الحرائر) جۆرى دووەم دەگوترێ (إماء)دژى ئازادە و واتە کۆیلە کەنیزەیە, ژنە ئازادەکە شوین پێگەى تایبەتى هەبوە لەکاتى جەنگ و لەئاشتی دا, جێگەى رێزبوە لەلایەن پیاوانەوە تەنانەت پادشاکانیش وەک مونزیرى کورى ماء السماءپادشاى حیرە پێى نەنگى نەبوە کە بەناوى دایکیەوە بانگى بکەن.
کارى ژنە ئازادەکان لەئاشتى دا بریتى بووە لە هاوکارى کردنى هاوسەرەکەى لەکاروبارى کشتوکاڵ گەر خەریکى کشتوکال بونایەو، کارى ناوماڵ وەک خواردن دروستکردن و دۆشینى مەرومالات و حوشترو برینەوەى ئاژەلەکان و تەشى رشتن و چنین و هەندێ جاریش کارى بازرگانى و دایەندارى و دروستکردنى رم بەوکارانەى دەبوە خاوەن سەروەت و پارەى خۆى بۆبژێوی ژیانی بەکاریی دەهێنایەوە. بەلام لەکاتى جەنگ,جەنگاوەران هاوسەرەکانیان لەگەل خۆیان دەبرد تاکو پاسەوانى ئەو شوینە بکەن کە خوداوەندەکانیانى تیایدا دادەنرا و ئالاى جەنگیش بەسەریەوە دەشەکایەوە. هانى جەنگاوەرانیان دەدا بۆ هەلمەت بردن و سرودى حەماسە خۆلقینیان دەگوتەوە. ئاویان پێدەدان و تیمارى زامدارنیان دەکرد و تەنانەت هەندێجار بەشدارى جەنگیشیان دەکرد. بۆنمونە هاوسەر گرنگى زیاترى پێدەدرا و ئاگادارى دەبوو، گەر بکوژرایە، خەمبارو پیایدا هەلدەگوت، زیاتر لەخزم و کەسەکانى ترى بۆى غەمباردەبوو. نمونەش بۆ ئەوەکاتێ ئاگادارى حیمنەى کچى جەحش کرا کە همزەى خالى کورى مامى پێغەمبەر کوژراوە, دواتر کوژرانى براکەى عەبدولا لەهەردوو بارو دۆخ، گوتویەتى إنا للە وإناالیە راجعون، خوا لێىخۆش بێت و شەهادەى پیرۆز کرد، بەلام کاتێ هەوالى کوژرانى هاوسەرەکەى موسعەبى کورى عومەیری پێگەیشت، گوتى ئاى خەمبار خۆم. ئەوێ رۆژى پێغەمبەر فەرموى إن للزوج من المرأة مكانا ما هو لأحد… واتە هاوسەر پیگەى کەسى تر نایگرێتەوە.
سەبارەت بە جۆرى دوەمی ژنانیش کە کەنیزەو کویلە جۆرى زۆربوە، هەندێکیان تەنها کاریان سێکس بووە، هەندێکیان کارەکەریى مالان بون، بەپێى کتیبى مێژووى عەرەب پێش هاتنى ئیسلام، واتە ئەوانە دانراون. هەندێ ژنیش هەبون دواى مردن یا کوژرانى هاوسەرەکەى وەفاداربوە بوى و، دواى ئەو هاوسەرگیرى نەکردۆتەوە وەک هیندى کچى نوعمانى کورى مونزیر، کە بەبیوەژنى مایەوە دواى کوژرانى هاوسەرەکەى بەناوى عودەى کورى زەید لە دێریک خۆى هێشتەوەو هەرگیز شوى نەکردەوە.
لەکۆمەڵگاى جاهیلیەت دا لەپاڵ ژنە ئازادەکان, ژنە ئازادە ئابرودارەکان هەبون کە شوین و پێگەى بەرزبوە، خۆى هاوسەرى بۆخۆى هەلدەبژارد، هەرخۆشى گەر هاوسەرەکەى مامەڵەى خراپى لەگەڵ بکردایە جێى دەهێشت و بەویستى خۆى دەیهیناو دەیبرد. هەندێجاریش مشورەتیان پێدەکرد. ئەوە پایەى بەرزبوو هەرکەسى پەناى ببردایەتە بەر پارێزگارى لێدەکرد و ئازادى دەکردەوە گەر داواى شەفاعەتى لێبکردایە.
لەکۆتایی ئەم بەشە دەگەینە ئەوەى ژنە ئازادەکان لەسەردەمى جەهالەت پێگەو پایەیەکى باشیان هەبووەو پشتگوێ نەخراون، زۆر ئازادى هەبوە و زۆرجار مشورەتى پێکراوە و بەشدارو هاوبەشى پیاوان بوە لەکارو چالاکى و زۆر بابەت دا، بەپێچەوانەوە ژنە کۆیلەو کەنیزەو کارەکەر ئەوانە مالەگەورەکانیان خزمەت دەکرد، هەندێکیان وەک پێشتر گوترا کاریان هەر لەش فرۆشى بووە تەنانەت ئالاى تایبەتى خۆیان هەبوە. عەرەب گەر منالیان لەو جۆرە ژنانە ببوایە نەیادەکرد بەناوى خۆیانەوە تەنها لە حالەتێک کە ئازایەتیەکى باشى بنواندایە وەک عەنترەى کورى شەداد باوکى نەیدەکرد بەناوى خۆیە تا ئەوکاتەى ئازایەتیەکى بێ وینەى لێبینیى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت