عوسمان عومەر: ژن، هاوسەر لە نیمچەدورگەى عەرەب پێش هاتنى ئیسلام/ بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ژن هێنان لاى عەرەب پێش هاتنى ئاینى ئیسلام واتە سەردەمى جەهالەت زۆر جۆرى سەیرو سەمەرەى هەبوە، بەلام بەهاتنى ئاینى ئیسلام نەمان و قەدەغە کرا. بەپشت بەستن بە مێژوونوسى لوبنانى لە کتێبى تارخ العرب قبل الاسلام کە جۆرەکانى ئەمانەن:

1- نیکاحى فرە هاوسەر- نكاح تعدد الأزواج للزوجة الواحدة
هەر لەناوەکەى واتاکەى دیارە ئەویش دەکرێ بەدوو بەشەوە> یەکەمیان/ بونى چەند هاوسەریک بۆ یەک ژن، واتە ئەو پیاوانە سیکس لەگەل ئەو ژنە دەکەن بەڕەزامەندى خۆى و رێککەوتنى نێوان پیاوەکان کاتێ دوو گیان دەبوو منالەکەى دەبوو، هەموانى بانگهێشت دەکرد نەدەبوایە کەسیان نەیەن و پێى دەگوتن دەزانن لە ئەنجامى کارى ئیوە مندالێکم بووە، ناوی یەکێکیانى دەبرد گەر مندالەکە کوڕ بوایە، ئەوە کوڕی تۆیە. بەلام گەرکچ بوایە بانگى نەدەکردن، چونکە زۆر ڕقیان لەکچ بوو.
جۆرى دووەم/ ئەوەیە کە پێى دەگوترێ خاوەن ئالاکان, ئەوانە ئالاى سۆزانیەتیان هەلکردبوو رێگە گیرى نەبوو هەر پیاوێک بچێتەلایان و سیکسیان لەگەل بکات، بەلام کاتێ ئاوس دەبوو، مندالەکەى دەبوو هەموو ئەوانە بانگ دەکران کە چونەتە لاى بۆ سێکس کردن، ئەو مندالە بەناوى ئەوەوە دەکرا.

2- نیکاحى داواکارى، واتە نكاح الاستبضاع
جۆرێک بووە لە جۆرەکانى نیکاحى هاوبەشى هەرکاتێ ژن لە سوڕى مانگانە پاک دەبۆوە هاوسەرەکەى یا کچەکەى و… هتد، بنێرە بەدواى خانەدانێ یا سەرۆک هۆزێ یا پیاوماقولێک استبضعى منە، واتە داواى جیماعى لێبکە تا مندالت لێى ببێ.

3- نیکاحى مارەبڕانە – نکاح الصداق
ئەمجۆرە نیکاحە لەسەربنەماى ئابورى واتە پارێزگارى خاوەنداریەتى کەسى مولکداریەتى ئەم جۆرە نیکاحە بریتى بوو لەوەى یەکجار دەچوە لاى تا دلنیا دەبوو کە ئاوسە, مەبەستیش لەم کردارە تەنها بونى کوڕێکە بۆ ئەوەى وەک پشت و پەناى و هاوکارى بێ لەکاروبارەکانى و خزمەتى بکات لەمالەکەى دا یا گۆرینەوەى بە یەکێکى دیکە بەمەبەستى دەسکەوتى باشتر لەوەشەوە کۆیلایەتى کرین و فرۆشتن بەمرۆڤەوە داکەوتوە.

4- نیکاحى شوکردن بەعەرەبى بعولە
ئەم جۆرە نیکاحە بریتى بوە لە داخوازى کردن، مارەیی و قبول و ئیجاب واتە هاوسەرگیریەکى رێک و پێک و رێکخستنى خێزانى و دیارى کردنى ئەرکى باوکانەو دایکانە واتە هاوسەرىەتى تەواو لە هەموو شتێ هاوژینەکەى دەپارێزێ ئەویش دوو جۆرە یەکەمیان، واتە یەک هاوسەرى دەبێ و پیاو مافى ئەوەشى دەدرایە کەلێى جیابێتەوە جۆرى دووەم بریتیىە لەوەى پیاو چەند هاوسەرێکى دەبێ ئەم جۆرەیان لە سەردەمى جەهالەت بلاو بوو لەلایەن دەولەمەندان و سەرۆک هۆزەکان خانە دانەکانەوە سەحابە غیلانى ثقفى دواى رزگار کردنى تایف 10 ژنى هەبووە.

5- نیکاحى ضیزن
ئەم جۆرە نیکاحە بریتى بوو لەوەى باوک هاوسەرەکەى جێ دەهێشت بۆ کوڕە گەورەکە دواى مردنى ئەوەى لەم جۆرە مندالى ببوایە پێى دەگوترا مقیت، واتە بێزراو هەروەها ژنەکەش بێزراو بوو لە عەرەبە جاهلیەکان ئەم جۆرەیان زۆر بەربڵاو نەبوو. دەشى توانى نەیهێنێ و رێگەشى پێنەدات شوبکاتەوە تا دەمرێ.

6- نیکاحى موتعە
ئەم جۆرە نیکاحە ئیستا لاى شیعەکان رێگە پێدراوە، ئەم جۆرە هاوسەرگێریە لەکاتى شەڕەکان و زۆر گەران بووە و مارەى دەکرد بەکاتى و کەى کاتەکە تەواو ببوایە لێى جیا دەبۆوە. ئەو ژنانەى لەم جۆرە هاوسەرگیریە مندالیان دەبوو زۆرکات بەناوى دایکەکەوە دەبوو، چونکە پیاوەکە ژنەکەى جێدەهێشت.

7- نیکاحى دیلکراو سەبى
ئەم جۆرە هاوسەرگیریە لاى عەرەبەکان زۆر بلاو بوو، ئەوە ئامانجى بنەرەتى جەنگەکانیان بوو، ئەو جۆرە ژنانە پێیان دەگوترا بەزۆربردراو بە عەرەبى نزیعە.بێگومان سەروک هۆز جوانترین سەبایا بۆ خۆى دەبوو، تەنانەت پەیامبەرى ئیسلامیش جوانترین سەبایاى بۆخۆى داناوە.گەر پیاوێک ژنێکى بەدیل بگرتایە دەیتوانى بیهێنێ و بۆى نەبوو بلێ نەخێر، وەک دەستکەوت و مولکى خۆى دەزانى دەیتوانى بیفرۆشێ بیگۆرێتەوە و… هتد، لەم جۆرە هاوسەرگیریە نەمارەیی نە داواکردن نەبووە وەکو سەرکەوتن وابوو تەنها لە حالەتێکدا ئازاد دەبۆوە گەر هۆزەکەى رزگاریان بکردایەتەوە.

8- نیکاحى ئالوگۆرکراو – بدل
هەر لەناوەکەیەوە دەزانرێ ماناورونە بەواتاى ژن گۆڕینەوە بۆنمونە پیاوێک بە پیاوێکى دیکە دەلێ تۆ ژنەکەى خۆتم بدەیە منیش ئەوەى خۆم ئەوەش بێ مارەیی و هیچ مەرجێک.

9- نیکاحى ئیماء
مەبەست لەمجۆرە نیکاحە هاوسەرگیرى لەگەل کویلەیەکى خۆى, گەر مندالى لێى بوو ئەو منالانەى لێى دەبن بە کۆیلەیی دەمێننەوە و بە ویستى خۆى وازی لێدێنێ, منالەکانى گەر لەحالەتێک دا ئازایەتى یا خزمەتێکى گەورەى پێشکەش هۆزەکەیان کرد ئینجا دەیخاتە سەر ناوى خۆى نمونەى ئەوە عەنترەى کوڕى شدادە, ئەو مندالانە پێیان دەگوترا هجین واتە چەند سیفەتێکى تێدا دێتە دى کە لەدایک و باوک دا نییە، بەتایبەت قولەرەشەکانیان لەدایکیانەوە بوو عەرەبە جاهیلیەکان زۆر رقیان لەوە ئیمائەکانیان مندالیان ببێ.

10- نیکاحى خدن واتە دۆست
مەبەست لەم جۆرە نیکاحە ئەوەیە کە پیاوێک دۆستێکى هەبێ یا ژنەکە دۆستى هەبێ هیچ مارەیی و پەیمانێک لەنێوانیان دا نییە تەنها ڕابواردنە. ئەمجۆرە نیکاحە زۆرجار پیاوان ئەوەیان بۆ هاوڕێەتى کەنیزەکانى بوە بۆئەوەى هەست بە بێتاقەتى نەکات.

11- نیکاحى موضامەدە
ئەم جۆرە نیکاحە بەواتاى ئەوەى ژنێک لەگەل پیاوێکى دیکە سێکس بکات یا دۆستایەتى بکات، ئەم جۆرە نیکاحە لەلایەن ژنانى هەندێ هۆزەوە ئەنجام دەدرا بەتایەت کاتى هەژارى و نەبونى و قات و قڕى دا، لەوحالەتەدا ئەو ژنانە دەچونە بازارە گشتیەکان بەدواى پێاوێک دا دەگەڕان بۆ ئەوەى پارەو خواردنیان دەستکەوێ دواتر دەگەڕایەوە لاى هاوسەری یەکەمێ لەڕۆژگارى ئەمرۆدا بەسۆزانى ناودەبرێن.

12- نیکاحى ژن بەژن بەعەرەبى واتە شغار
ئەو جۆرە نیکاحەیە کە پیاوێک کچەکەى خۆى دەدات بەپیاوێک و ئەویشیان کچەکەى خۆى دەدات بەو.

لەکۆتایی ئەم بابەتەدا هاوسەرگیرى لەسەردەمى جەهالەت وابوە کە پیاو چەند ژنێکى هەبێ بە تایبەت گەر سەرۆک هۆز بوایە ولەچەند هۆزێکى دیکە ژنى دەهێنا لەبەر ئەوەى خۆى لەشەڕى ئەوان دەپارست بەهۆى ئەو هاوسەرگیریەوە و هەندێ لەو هاوسەرگیریانەى سەردەمى جەهالەت لەسەردەمى ئیسلامیش هەر بەردەوام بوو لاى عەرەبەکان و بەهۆى سورەتە قورئانیەکانەوە شێوازێکى فەرمى پێداراوە وەک ( النساء4: 3) فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ
شەریعەتى ئیسلامى ڕیگەى داوە کە 4 هاوسەرت هەبێ بەمەرجێ بەیەکسانى لەگەلیان بجولێتەوە، بەلام مرۆڤ ناتوانێ لەگەڵ خۆى یەکسان بێ چۆن دەتوانێ لەگەل 4 مرۆڤ چوار سروشتى جیاواز هەلسوکەوت بکات؟ وەک لە سورەتى نساء ئایەتى 129 هاتوە وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ.
لە ئاینى ئیسلام دا هەندێ کار ناخرێتە چوارچیوەى زیناوە، چونکە اللمم وقورئاندا هاتوە “الذين يجتنبون كبائر الإثم والفواحش إلا اللمم، أن ربك واسع المغفرة” ئیبن جریر لە ئەبى هورەیرەوە دەگێرێتەوە إ اللمم واتە ماچ، چاوداگرتن، سەیرکردن دەستەگەمە گەر گەیشتە رەحەت بون ئەوا دەبێ وسل لەخۆت دەرکەى، چونکە دەچێتە چوار چیوەى زیناوە بەلام قورطبى دەلێت ئەوانە کارى ئاسایین مرۆڤ هەر تێى دەکەوێ گەر بیرى لاى خودا نەمێنێ ئەوانەش ماچ و چاوداگرتن و چاوتێبڕین.
دیسان لەسورەتى نساء ئایەتى 27 لە قورئاندا هاتوە “وَالله يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَن تَمِيلُواْ مَيْلاً عَظِيمًا ” لەدەقى ئەو ئایەتە ئەوپیاوانەى ئارەزودارن واتە شهوانىن و بەدواى ئارەزوەکانیانەوەن ئارەزوى گەورەو زۆریان هەیە واتە ئەو شەریعەتەى داهێنراوە بەپێى ئاوەز رێزى لێبگرێ و پێش هەموو شتێ بەسەرخوى دا جێبەجێى بکات، واتە پێغەمبەرمان جێبەجێى نەکردوە ئەى چۆن خەلکى تر جێبەجێ دەکات.
پەیامبەر یەکەم کەس بووە ئەم یاسایەى شکاندوە کاتێ وەفاتى کردوە 9 ژنى هەبووە هەموو بیروهزرمان لە سەر ئەوەیە کە ئەو پێغەمبەرى خودا بوە, ئەوەى بۆ ئەو حەڵال بوە بۆ هاوەلەکانیشى نەبوە و تەنانەت ژنى ئەو هاوەلانەشى هێناوە کە شەهید بون، چونکە شەڕو شۆر فتوحات هەبوە ولكم في رسول الله الأسوة الحسنة ئایە هاوسەرەکانى پێغەمبەر هەرهەمویان ژنى هاوەکانى بون؟ کە لەپێناو ئیسلام دا بە شەهادەت گەیشتون؟
جارێکى تر دەگەرێینەوە سەریەکسانى نێوان ژنان قورئان لە سورەتى ئەحزاب ئایەتى 51 دەفەرموێ تُرْجِي مَن تَشَاء مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَن تَشَاء وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلا جُنَاحَ عَلَيْكَ….واتە ناتوانرێ یەکسانى بکرێ دەتوانى لایەنى یەکێکیان بگرێ و ئەوەى ئەوەشى نەیەوێ ناچێتەلاى وەک ئارەزوى پێغەمبرمان بکەن چونکە ئەو قدوەیە بەپێى دەقى ئەو ئایەتە ولكم في رسول الله القدوة الحسنة ئایا ئارەزوو هەر ئارەزوو نییە؟

تێبینى:بۆ نوسینى ئەم بابەتە سودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوە :
• /marayana.com
• alkalema.net/magho
• ویکپیدیا
• مێژونوسى لوبنانى/ محمد طقوش / کتێبى میژوى عەرەب پێش ئیسلام
• رصیف ٢٢
• سورەتى نساء/قورئانى پیرۆز/ ئایەتى ٣, ١٢٩, ٢٧
• سورەتى ئەحزاب / قورئانى پیرۆز

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت