زیا باجەڵانی: مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداریی یان سەرمایەداری دەوڵەتداری.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو ئامانجەکانی مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداری گەیشتنە بە لوتکەی دەسەڵات، کۆمەڵگەش دەبێت لە ژێر فەرمانی ئەو دەسەڵاتەدا بێت. دەسەڵات خۆی بە خاوەنی هەموو بڕیارەکان دادەنێت ،گەلیش پێویستە بڕیاری تاکە کەسی دەسەڵات جێبەجی بکات بەبێ گوێدانە هەر بڕیاریکی گەل، لە هەمانکاتدا بڕیاری دەسەڵات لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیشی نەبێت بڕیاری لە سەر نادات گەر لە قازانجی کۆمەڵگەش دابێت. کەواتا لێرەدا کۆمەڵگە چ ڕۆلێکی هەیە لە نێو مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداریدا؟ بێگومان هیچ ڕۆلێکی نیە و نامێنی، تەنها پێویستە ئەو بریارانە جێ بە جی بکات کە دراوە، جا چی لە قازانجی کۆمەڵگابێت یانە نا.

لە چی دا دەسەڵات و گەل یەک دەگرن لە مۆدیرنیەتی دەسەڵاتداریی؟
هیچ یەک گردنێک لە نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگەدا نیە، کۆمەڵگە لە دەسەلاتدا خاوەنی بڕیاریش نابێت تاک و کۆمەڵگە وەکو بەکاربەر دەبینرێت.
لە مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداریدا لە هەموو بوارەکاندا ئامانجی دەسەڵات کۆنترۆل کردنی هەموو جومگەکانی گۆمەڵگەیە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا، هەرگیز تاک یان کۆمەڵگەی ئازاد لە نێو مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداریدا بوونی نیە. دەسەڵات لە ژیر ناوی ( لیبرالیزمدا)(ئازادی تاك) خۆی بە فریاد رەسی کۆمەڵگە دادەنیت، بەڵام گەر بەشێوەیەکی باش و ئازادانە بیری لێ بکەینەوە ئەمە تەنها (درۆیەکی شاخ دارە)و هیچی تر لەچی جێگایەکی ئەم دەسەڵاتە تاک و کۆمەڵگە ئازادە بیگومان ئازاد نیە یان لە چی جیگایەک گۆمەلگە خاوەن بڕیارە بیگومان نا.

ئامانجی مۆدیرنیەتی دەسەڵات بەرامبەر بە تاک.
هەمیشە هەنگاوەکانی دەسەڵات و هەدەفی دەسەڵات دوورخستنەوەی کۆمەڵگەیە لە یەکتری و، دروست کردنی ناکۆکی لە نێوان نەتەوەکاندا، دروست کردنی کێشە لە نێوان تاکەکاندا، رۆڵ نەدان بە گەنج و ژن سەرکوت کردنی گەنجان بەهەموو شێوازێک مودمین کردن و سڕکردنی گەنجان بەشێوازی جۆراو جۆر. ئیستا دەتوانیین تەماشای ڕەوشی گەنجانی باشوری کوردستان و تەواوی گەنجان بکەین لە چی ئاستێکدا دەژین. ئەم جۆرە کارانەش هەمووی لە لایەن دەسەڵاتەوە ئاراستەی گەنجان دەکرێت. گەر باسی رۆلی ژن بکەین لە مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداریدا هیچ رۆلێک بە ژنان نەداراوە، لە ئەساسدا سیستەمی دەسەڵاتداری لە سەر بنەمای پیاو سالاری بونیاد نراوە، بۆیە ژن هەمیشە لە دەرەوەی دەسەڵات دەبینرێت بۆیە ژن و گەنج جێگای نابێتەوە لە نێو ئەم سیستەمەدا.

ئەم بابەتە زۆر شت هەڵدەگریت بەلام من بەشیوەیەکی کورت باسم کردووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت