لاوک کونجرینی: بێدەنگی یەکێتی لەبەرامبەر تیرۆری دکتۆر غالب.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێوارەی ڕۆژی 26- 02- 2021 دکتۆر غالب پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبیلەکەی دادەبەزێت لەبەردەم ماڵەکەی خۆی { حەمیدە سوور } کە کەسێکی بەکارهاتووی پاراستنی پارتیە لە ڕێی چەقۆوە هێرش دەکرێتە سەریی بەمەبەستی کوشتنی، بەڵام بەهۆی هاوار لێکردن لەلایەن کەسێک و خێزانەکەی تەنها برینداریی دەکات و هەڵدێت. پاش دوورکەوتنەوەی لەبەر دەم ماڵەکەی دکتۆر غالب، ڕووەو کۆڵانێکی پشتی ئەو شوێنە دەڕوات و تەکسییەکی ئامادەکراو لەوێ دەبێت و ماوەی کیلۆمەترێک دووری دەخاتەوەو، پاشان سواری ئۆتۆمبیلێکی تر دەبێت، ئیتر شەو لە سلێمانی و لەماڵی فازیلی مەلیح دەمێنیتەوەو، هەر ئەو شەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر. دکتۆر غالبیش ڕووەو نەخۆشخانەو چارەسەرکردنی دەبرێت.

دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ، دەزگای زانیاری یەکێتی و ئاسایش و دژە تیرۆر و پۆلیس دەکەونە لێۆکۆڵینەوە، لەپاڵ ئەمشدا بەلێدوان سەرانی یەکێتی و گۆڕان ڕووداوەکەیان سەرکۆنەکرد، هەروەها خەڵك لەڕێی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نارەزاییەتییەکی زۆریان دەربڕیی.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان جگە لە حەمیدە سوور” لیوا فازیلی مەلیح بەرپرسی پاراستن لە سلێمانی و ئاری ئەحمەد سەلام بەرپرسی داتاو زانیاری لە لقی چواری پارتی و ڕاشێر محەمەد بەرپرسی کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوە لە لقی چواری پارتی بەشداریی سەرەکی پیلانەکە بوون. ئەمە جگە لەوەی سێ کەسی تر بە پلەی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی هاوکار و سەرپەرشتی حەمیدە سوور و ئاسانکاری و دوور خستنەوەی لەبەردەم ماڵی دکتۆر غالب، بوون.

پاش لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەدۆسییەکە، بۆیان دەردەکەوێت ئەو کەسەی هێرشی کردۆتە سەر دکتۆر غالب، حەمیدە سوورە، بەڵام جێگاو پێگەی ونی نادیارەو، دەستگیر ناکرێت. ئەوەی دەستگیریان کردووە سێ کەسە پلەدارەکەیە کەڕاستەو خۆ سەرپەرشت و هاوکاری حەمیدە سوور بوون، لەوانە { عەقیدێک و نەقیبێک و ملازمێک} پاش لیکۆڵینەوە لەگەڵیان تەواوی پلان و جۆری هێرشەکەو ئەو کەسانەی لە داڕشتنی پلانەکەدا هەبوون دەیدرکێنن و. ئەو سێ کەسە تەنها 24 کاژمێر لەدەستی دەزگای زانیاری یەکێتی دا دەمێننەوە. دواتر لە ڕێی تەلەفوونەوە “مەسعوود بەرزانی” قسە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دەکات، هەڕەشەی لێدەکات و، پێی ڕادەگەیەنێت: گەر لەگەڕانەوەیدا بۆ هەولێر ئەو سێ کەسە لەگەڵ خۆی نەهێنێتەوەو بە رێزەوە ڕادەستی پارتی نەکرێت، پارتی تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی دەپچرێنێت.

بۆ یەکێتی سێ تیرۆریستەکەی پارتی بەردا؟

پارتی بەو ئاقارەدا ڕەوشی سیاسی تێدەپەڕێت، هاوشێوەی ئاشبەتاڵی 1975 بێت، چوونکە لەسەر ئاستی عێراق زۆربەی هێزەکانی شیعەو تا سوونە نارێکن لەگەڵی. لەسەر ئاستی هەرێم هەموو هێزەکان جگە لەوەی بە وریایی سیاسیەوە مامەڵە لەگەڵی دەکەن، نارێکن. ئەمریکا زۆر ناڕازییە لە پارتی بەهۆی دۆسییەی گیراوانی سیاسی لە بادینان ئەدای کارکردنیان لەگەڵ هێزەکانی تری هەرێم، ئەم ناڕازییە ئەوروپاشی گرتۆتەوە بەرامبەر بە پارتی. ئەوەی تائێستا کۆکە لەگەڵ پارتی تورکیا، ئەویش بەرژەوەندی و هاو دژەکان بەردەوامی دەدات بەم پەیوەندییە.

هەڵبژاردن لەبەردەمی عێراق دایە، پارتی لەوە گەیشتووە، لەم هەڵبژاردنەدا ناتوانێت هەمان پێگەو توانای سیاسی بەدەست بهێنێت، بۆیە بەدوای دەرەچەیەکەدا دەگرێت، تا بتوانێت لەهەڵبژرادنی داهاتوودا لانی کەم بگات بە دەروازەی سیاسی ئەمڕۆی، ئەگەر هەندێک دەسەڵاتیشی لەدەست بدات. بۆیە دوو ئیداری باشترین سینارۆی سیاسییە بۆ پارتی، تا هێزەکانی عێراق و کوردستان دابماڵێنێت لەسەرپەرشتی سەرسندوقەکانی ناوچەی زەرد و توانای سیاسیشیان کەم بکاتەوە. چوونکە یەکێتی و هێزەکانی تر تا ئەم چرکە ساتە دژن بۆ هەر هاوپەیمانییەک لەگەڵ پارتی بەخشتەو توانای دەسەڵاتی پارتی بەسەر کۆمیسیۆن و دابەشکردنی دەسەڵاتی دوای هەڵبژرادنەوە هەیبێت. هەر ئەمەشە وەفد لەدوای وەفد پارتی ڕووەو بەغداد دەینێرێت تا لەگەڵ هێزەکانی شیعەو سوونە بە تەنازولی زۆرە ڕێک بکەوێت.

پارتی لەوە گەیشتووە هەڵبژاردنی داهاتووە چارەنوسدارەو، زۆر بەئاسانی لێی دەرناچێت و، توشی شکستی سیاسی دەکات. دەزانێت دکتۆر بەرهەم بە لیستێکی گەورەو پانوپۆڕ بە هاوبەشی مستەفا کازمی هەندێک لە هێزە شیعەکان و  محەمەد حەلبووسی کە زۆرینەی سوونەکانی لەگەڵەو یەکێتی و کۆمەڵێک هێزی سیاسی هەرێم کوردستان، پێک دەهێننێت. لەو دەرەچەیەوە ناتوانێت بە پلان و هێزی سەربازی سەر سندووقەکان بۆ خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و وەک هەڵبژاردنی ڕابردوو چۆنی بوێ بڕیاری لەسەر بدات. ئەوا دەخوازێت و بەدوای بیانوییەکی سیاسی دا دەگەرێت، ناوچەی زەرد و دوو ئیداری بنیاد بنێتەوە.

یەکێتی ئەمریکاییەکان و عێراقی لە پلانی پارتی ئاگادار کردۆتەوە، پلانی پەراوێز خستنی هێزەکان لە کابینەکەی مەسرور بەرزانی و شەبەحی دوو ئیداریی. هاتنی باڵوێزی ئەمریکا و بەریتانیاو … هتد، بۆلای سەرانی پارتی و ئامۆژگاریی کردنیان بۆ ئەوەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەگەڵ هەرێمێکی بەهێزو دیموکراسی ئازادی ڕادەربیندایە.

گوێ پێدان بەهەڕەشەکەی مەسعوود بەرزانی بۆ قوباد تاڵەبانی لەلایەن سەرانی یەکێتییەوە، بۆ بنبڕکردنی بیانووی پارتییە بۆ دوو ئیداریی. هەروەها سەرانی یەکێتی لەوەش گەیشتون خودی کردە تیرۆریستییەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەسعود بەرزانی بووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پلانی لامەرکەزییەو دوورخستنەوەی یەکێتی و گۆران لەو ئامانجە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت