چیرۆکی ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی سەدام حوسێن لە سەر زاری وتەبێژی عەشیرەتی بێجاتەوە/ بەشی سێیەم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

محەمەد ئیبراهیم لە وەڵامی پرسیاری ئەمریکیەکاندا بەردەوام ئەی وت: فەرموو بڕۆن باخەکە بپشکنن بزانن سەدام حوسێن لەو جێگایەدایە.!
چونکە محەمەد دەست بەسەر بوو نەی ئەتوانی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی بگەیەنێتە سەدام …..
جوتیارەکەش لە ماڵەکەی خۆیدا بە بێ دەنگی دانیشتبوو چاوەڕێی دەستگیرکردنی سەدامی دەکرد تا پاداشت وەرگرێ.!
قەیس نامیق هەواڵی بیستبوو کە سێ سەیارە گەمارۆی سەیارەیەکیان لە ناو شارۆچکەکە داوەو کەسێکیان دەستگیرکردووە، چونکە شارۆچکەکە بچوکەو هەواڵ بە ئاسانی تێیدا بڵاو دەبێتەوە. بەڵام خەڵکی تر نەیانزانیبوو کە ئەو سەیارەیەی سێ سەیارە مەدەنیەکە گەمارۆیان دابوو سەیارەی محەمەدی پاسەوانی سەدامە. بەڵام قەیس نامیق کە هەواڵەکەی بیستبوو بەمەزەنە زانی بووی کە ئەو سەیارەیە محەمەدی تێدا بوە.
بە دڵنیای یەوە قەیس نامیق هەواڵی دەستگیرکردنی محەمەد نادات بە سەدام، چونکە یاریەکە لە سەرەتاوە خۆی دەستی پێکردوە.
قەیس هەواڵ بۆ جوتیارەکە دەنێرێ کە دڵنیابێ و هیچ مەترسیەك و گومانێك لە لایەن سەدامەوە لە سەریان نیە. چونکە گومانەکان و ئاشکراکردنی جێگاکەی سەدام بە مل محەمەد دا دەشکێتەوە و بە خائین لە قەڵەم دەدرێ..
جوتیارەکە تێ دەگا کە قەیس فلیمی پێدەرکردوە و ناردویەتی بۆ لای ئەمریکیەکان و خۆشی دوری گرتوە.
محەمەد ئیبراهیم بڕیار دەدات کە ئەگەر لە ژێر تەعزیبیشدا بیکوژن نهێنی جێگاکەی سەدام ئاشکرا نەکا. بەڵام ئەمریکیەکان ئسلوبێکی تری لە گەڵدا بەکار ئەهێنن. شەربەتێکیان دابوو بە محەمەد کە جۆرە مادەیەکی تێدا دەبێ (ئەمریکیەکان ئەو مادەیە بەزۆری بەکار ئەهێنن لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ئەگەر کەسەکە ئیعتیراف نەکات). ئەو مادەیە وا لە کەسەکە دەکا کە کۆنترۆڵی عەقڵی لە دەست بدات و تەرکیزی نەمینێ بە شێوەیەك کە هەر پرسیارێکی لێبکەی بە بێ ئەوەی بزانێ وەڵامەکەی باشە یان خراپ وەڵام دەداتەوە.
دوای ئەوەی محەمەد لە خەو هەستابوو بارودۆخی خراپ دەبێ و بێهێزی و بێتاقەتی پێوە دیار ئەبێ و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن و ئیعتیراف لە سەر جێگاکەی سەدام دەکات.
قەیس نامیق دائەمینێ نازانێ جێگاکەی خۆی بەجێ بێڵێ یان بمینێتەوە (ڕونکردنەوەو مەزەنەی شاهیدەکەیە کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە لە سەر قەیس نامیق ).
(شاهیدەکە ئەڵێ قەیس وا بیری کردۆتەوە کە ئەگەر ئەمریکیەکان دەستگیری بکەن ئەوا شاهیدی هەیە کە جوتیارەکەیە و خۆی ڕۆژ و سەعات و بەرواری بۆ ڕۆیشتن بۆ بنکە ئەمریکیەکە دیاری کردوە.
جونکە ئەمریکیەکان بە دڵنیایەوە قەیس تاوانبار دەکەن بە شاردنەوەی سەدام حوسێن. بەو شێوەیە قەیس خۆی ڕزگار دەکات. ئەگەر قەیس باخەکەو سەدام بەجێ بێڵێ ئەوا ئەبێتە جێگای گومانی زیاتر بۆ سەدام و عەشرەتەکەی و یاریەکەی ئاشکرا دەبێ )…
دوای ئەوەی محەمەد ئیبراهیم ناگەڕێتەوە بۆ باخەکە، سەدام حوسێن گومانی لە لای دروست دەبێ و دەڵێ تەواو محیمەد ڕۆێ و خیانەتی کرد و زۆر گومانی تریش …….
شاهیدەکە ئەڵێ شتێکم لەبیرچوو با باسی بکەم.
کاتێ ئەمریکیەکان شەربەتەکەیان دابو بە محەمەد زۆر پرسیاری وردیان لێکردبوو وەك داوای خاڵی لاوازی سەدام حوسێنیان کردبوو… وە لە چ کاتێکدا مەشغوڵ ئەبێ… محەمەد وتبوی لە کاتی نوێژکردندا… وە لە چ کاتێکدا لە باخەکە بونی ئەبێت… گەورەیی باخەکە و وردەکاری ناو باخەکە و شێوەو گەورەیی خانوەکەی کە سەدامی تێدایە ڕێگاکانی… بەدورودرێژی باسی شێوەو گەورەیی باخەکەو چی تێدایەو چۆنە بۆ ئەمریکیەکانی باس کردبو….
پێش ئەوەی ئەمریکیەکان محەمەد لەگەڵ خۆیاندا بەرەو باخەکە بەرن نەخشەیەکی تەواوی باخەکەیان دروست کردبوو بۆ ئەوەی بتوانن لە هەرچوارلای باخەکەوە بچنە ژورەوە.
کاتەکە شەوەو ئەمریکیەکان لەگەڵ محەمەد دا بەرەو باخەکە دەڕۆن، لەو کاتەدا قەیس نامیق لە ماڵەکەی خۆیدا دەبێ کە زۆر نزیکە لە باخەکەوە وە کاتێ گوێی لە دەنگە دەنگی ئەمریکیەکان ئەبێ دێتە دەرەوەو بەرەو ڕویان دەڕوا، بەڵام پاسەوانە ئەمریکیەکان هاوار ئەکەن بەسەریاو داوای لێکەن کە بگەڕێتەوە، بەڵام ناگەڕێتەوەو بەهەر شێوەیەك بێ خۆی ئەگەیەنێتە لای پاسەوانەکان و پرسیاری لێئەکەن کە تۆ کێی؟ ئەویش خۆی پێیان ئەناسێنێ کە قەیس نامیقە و خاوەن باخەکەیە….
ئەمریکیەکان و محەمەد لەو کاتەدا لە ناو باخەکە ئەبن کە قەیس نامیق لەدەرگاکە لەگەڵ پاسەوانەکاندایە.
محەمەد ژێرزەمینەکەی سەدامیان پێنیشان ئەداو بەرەو ڕوی دەڕۆن. ژێرزەمینەکە هەموو پێداویستیەکی تێدایە وەك جێگاو بەتانی خاوێن و چەرپایەو ساحیبە و دەرگای ژێرزەمینەکەش سڵایدە و بە پەیژەیەك دەچیتە خوارەوە. (بەو شێوەیە نەبوو کە کونێکی بچوکی بۆ چونە ژورەوە هەبوو کە ئەمریکیەکان پیشانی خەڵکیان دا ) سەدام دەمانچەو کڵاشینکۆف و ڕومانەشی پێ بوو.
سەدام بە زۆری ڕۆژانە لە دەرەوەی ژێرزەمینەکە بوو، بەڵام دوای نەهاتنەوەی محەمەد بۆ باخەکە درەنگانی شەو سەدام بۆ دڵنیایی زیاتر تا بەرەبەیان ئەچوە ژێرزەمینەکەوە.
ئەمریکیەکان ئەیان ویست سەدام حوسێن بەزیندویی دەستگیر بکەن بۆ ئەوەی وەك کەسایەتیەکی لاواز پیشانی عەرەبی بدەن، بۆیە نەیان ئەویست بکوژرێ یان نەوەك خۆی بکوژێ.
یەکەمجار بۆمبێکی دەنگی فڕێ ئەدەنە ناو ژێرزەمینەکەوە و بەدوایدا بۆمبێکی تایبەتی فرمێسك ڕێژ کە زۆر بەهێزە و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا کەسەکە ناتوانێ نیو مەتر بجوڵێتەوە.
ئەمریکیەکان بە عەمدی وێنەی فیدیۆیی دەستگیرکردنەکەی سەدامیان نەگرتبوو.! بەڵکو تەنها بە کامیرای فۆتو دو وێنەی ناو ژێرزەمینەکەو کونی چونە ژورەوەکەی ژێرزەمینەکەیان گرتبوو.
ئەمریکیەکان بۆ هەر هێرشێکی بچوك بۆ سەر گروپە چەکدارەکان کامیرەمانی تایبەتی خۆیان لەگەڵەو بەتەواوی وێنەی چالاکیەکە ئەگرن.!
ماویەتی

 

تێبینی/ گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی دایە لە گەڵ سەباح حەمدانی کە پێشتر ڕائیدی ئەمن بوە لە موسڵ و کەرکوك و نەجەف و سلێمانی. بورهان عەبدوڵا. کردویەتی بە کوردی.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت