چۆنیەتی دەستگیرکردنی سەدام حوسێن لە سەر زاری وتەبێژی عەشیرەتی بێجاتەوە/ بەشی چوارەم و کۆتایی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەو کاتەی سەدام حوسێنیان لە ژێر زەمینەکە دەستگیرکرد، لەهەمان کاتدا قەیس نامیق یشیان دەستگیرکرد و پرسیاریان لێیکرد کە ئەم باخە هی کێ یە؟ قەیس وتی هی منە. قەیس ئەی ویست لای ئەمریکیەکان ڕۆڵی پاڵەوان ببینێ.!
دواتر لە ناو خەڵکدا وا بڵاو بوەوە کە گوایە قەیس نامیق 6 مانگ لە بەندیخانەی ئەبو غرێب بەند کراوە.. بەڵام ڕاست نەبوو.
چەند ڕۆژێکی کەم لە لای ئەمریکیەکان دەست بەسەر بوو.mقەیس بە ئەمریکیەکانی وتبوو من هەواڵی جێگاکەی سەدام حوسێنم بە جوتیارێکدا بۆ ئێوە ناردوە. ئەمریکیەکان وتبویان نەخێر تۆ نیت.
قەیس وتبوی بەڵگەم هەیە ئەویش جوتیارەکەیە کە باخەوانە لای من لەو ڕۆژ و بەروارە من بە سەیارەیەك ناردومە بۆ بنکە سەربازیەکەی ئێوە، چونکە من کەسێکی ناسراوم و نەمئەتوانی ئەو باخە بەجێ بهێڵم. ئەگەر باخەکەم بەجێبهێشتایە سەدام هەستی بە ئەمان ناکردو جێگاکەی ئەگۆڕی بۆیە بە جوتیارەکەمدا هەواڵم بۆتان نارد.
ئەمریکیەکان بە قەیسیان وتبوو بۆچی جێگاکەی سەدامت ئاشکرا کرد؟
قەیس وتبوی, چونکە سەدام زۆر زوڵمی لە خەڵك کردوە و خۆمیش پیاوی دەوڵەت بومەو لە گەڵ سەدامدا کارم کردوە و ئەزانم چەندە دڕندەیە.
دوای ئەو زانیاریانە ئەمریکیەکان قەیسیان بردبووە لای کۆمپیوتەرێك کە چەند وێنەیەکی دەستکاری کراوی جوتیارەکەی تێدا ئەبێ و وە پێان وتبوو کام لەم وێنانە وێنەی جوتیارەکەیە؟
قەیس توانی وێنەی جوتیارەکە دەست نیشان بکا و وتی ناوی فڵان کەسەو بەرزی باڵای ئەوەندە ئەبێ و خەڵکی ئەو لادێ یەی نزیك باخەکەمە.
ئەمریکیەکان قەیس چەند ڕۆژێك لە بنکە سەربازیەکە دەس بەسەر ئەکەن بۆ چاوترساندنی و هەستی کردبوو کە ئەمریکیەکان هیچ پاداشتێکی نادەنێ.
ئەمریکیەکان قەیس یان تاوانبارکرد بوو بە شاردنەوەی سەدام بۆ چەند مانگێك. وە پێان وتبوو ئەگەر تۆ ڕاست دەکەی ئەبوایە لە یەکەم ڕۆژەوە هەواڵی جێگاکەی سەدامت بدایە پێمان، واتا تۆ قەناعەتت هەبوە کە لە سەرەتاوە شاردوتەتەوە.
بەو شێوەیە قەیس سەردێنێ و سەر ئەبا نازانێ چۆن خۆی قوتار بکات لە دەست ئەمریکیەکان.
قەیس دەڵێ من هیچ حوجەیەکم نەدۆزیەوە تا بێم هەواڵتان بدەمێ و وە زۆر زەحمەتیش بوو بۆ من کە بێم بۆ بنکە سەربازیەکە، نەمئەتوانی باخەکە بەجێ بهێڵم و من کەسێکی ناسراوم و لە ڕوی عەشایەری یەوە توشی کێشە دەبوم، ئەبوە هۆی کوشتنم بەدەستی عەشرەتەکەی سەدام، لە کۆتایدا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات کە جوتیارەکە بنێرم بۆ لاتان و جێگاکەی سەدامتان پێ بڵێ.
قەیس بەهەر شێوەیەك بوو ئەی ویست قوتاری بێ لە دەست ئەمریکیەکان و چاوەڕێی پاداشتەکەیان نەکا، چونکە بیری لای 6 ملێۆن دۆلارەکەی سەدام بوو.
ئەمریکیەکان قەناعەتیان هێنا کە قەیس و جوتیارەکە ئازاد بکەن، بەڵام هیچ پاداشتێکیانیان نەکرد.
قەیس دوای ئازادکردنی ئەو 6 ملیۆن دۆلارەی بردو پاداشتێکی کەمی دا بەجوتیارەکە و ئێستا لە نێوان وڵاتانی کەندا و هەولێردا هاتوچۆ دەکا و بە دەیان فێلاو باڵەخانەی گەورە گەورەی لە هەولێر و کەنداودا هەیە.
شاهیدەکە ئەڵێ هەرکەسێ توانی ئەم قسانەی من لە سەر دەستگیرکردنی سەدام حوسێن پێچەوانە بکاتەوە، ئامادەم بەسەدان بەڵگە بۆی بسەلمێنم کە ئەوەی وتومە سەد دەر سەد ڕاستە.
وە ئەڵێ لەوانەیە پرسیارم لێ بکەن کە من ئەم ڕاستیانەم لە سەر دەستگیر کردنەکەی سەدام حوسێن چۆن زانیوە. بە ڕێگای تایبەتی خۆم، لە ڕێگەی خزمایەتیەوە.
عەشیرەتەکەی سەدام (بێجات) دانیشتنیان لەگەڵ سەرۆك عەشیرەتەکەی قەیس نامیق کردوە کە (دوری)ین، وە سەرۆکی عەشیرەتەکەی قەیس وتویەتی من نازانم چیتان بێ بڵێم تەنها ئەوەنە نەبێ کە خیانەت لە سروشتی مرۆڤدایەو بەڕاستی نازانم چی بڵێم.. هەروەها عەشیرەتی بێجات دانیشتنی عەشایەریان لە گەڵ پیاو ماقوڵانی ناوچەی (دۆر) کردوە و وتویانە ئەم کێشەیە لەسەر ئێمە حیساب مەکەن و قەیس نوێنەری ئێمە نەبوە و خیانەتیش لە سروشتی مرۆڤدایە. هەروەها عەشیرەتی (بێجات ) ناردویانە بە دوای منداڵی جوتیارەکەو چیرۆکەکەی بۆیان گێڕاوەتەوە.
بۆچی گومانەکان لە سەر قەیس نامیق دوری چڕ بۆتەوە؟ چونکە خاوەن پارەو پوڵ و ئەملاك نەبوە جگە لە باخەکەی هیچی تری نەبوە. کەچی ئێستا لە وڵاتانی کەنداو و هەولێر دەیان کۆشك و باڵەخانەی هەیە وە بەردەوام لە گەشتکردندایە.
شاهیدەکە دەڵێ تەحەدای ئەمریکیەکان ئەکەم ئەگەر بتوانن بە فیدیۆ چۆنیەتی دەستگیرکردنەکەی سەدام حوسێن پیشانی خەڵکی بدەن.
ئەمریکیەکان هەر بەعەمدی بە فیدیۆ دەستگیرکردنەکەی سەدامیان نەگرتوە و تەنها دو وێنەی فۆتوگرافی ناو ژێر زەمینەکەو کونی ژێر زەمینەکەیان گرتوە و هیچی تر.
دوو سەرنج: دوای دەستگیرکردنی سەدام بەناو ڕۆژنامەنوسێکی کورد ئەیوت بە پاڵپشتی هێزێکی کوردی سەدام دەستگیر کراوە.!
شاهیدەکە نیازی وابوو بە زنجیرە چەند نهێنیەکی تر لە سەر ڕوداوە جۆربەجۆرەکان بدرکێنێ، بەڵام بەداخەوە لە بەرنامەکە پاشەکشەی کرد بەهۆی ئەوەی کە زۆر جوێن و قسەی ناشرینیان لە سەر سەدام و عەشیرەتی بێجات کرد بوو.

تێبینی/ گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی دایە لە گەڵ سەباح حەمدانی کە پێشتر ڕائیدی ئەمن بوە لە موسڵ و کەرکوك و نەجەف و سلێمانی. بورهان عەبدوڵا. کردویەتی بە کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت