ئیمان مستەفا: نوسین شۆڕشە نوسەر شۆڕشگێڕ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوسەر و ڕوناکبیر و دکتۆر نەوال زینەب، ژنێک لەوپەڕی بوێریدا. لەسەڵی 1931 لە گوندی کەفەر لە تحلەی شاری قلیوبیەی مسر لە دایک بووە، لە ساڵی 1955 بڕوانامەی بەکالوریوسی لە کۆلێژی پزیشکی بەدەستهێناوە، بەهۆی کارەکانیەوە خاوەن چەندان خەڵات و ڕێزلێنانە لە وڵاتانی جیهان، پێی خۆش بووە بە نەوال زەینەب، نازناوەکەی لەسەر ناوی دایکی بێت، بناسرێت.
لە بیرەوەریە سەرەتاییەکانی نوسەر لە کتێبی (قضایا المرٲة المصریة) دا دەڵێ: کاتێ فێری نوسینی ناوی خۆم بووم بە دوایدا ناوی دایکم زینەب م دەنوسی، ڕۆژێک باوکم ئەو نوسینەی منی بینیووەو هاتوو نازناویی دایکمی سڕیەوەتەوە و ناوی سعداوی خستە پاڵ ناوەکەم. ئەم کردوەوەی باوکی بۆتە هۆکاری ڕقبوونەوە لە نازناویی سعداویی.
نەوال لە بنەماڵەیەکی پارێزەر لە دابوو نەریت و کۆمەڵگایەکی پیاوسالاریی گەورە بوو، ئازارەکانی ژن و کچانی کۆمەڵگاکەی هەمیشە ئازاری داون و بۆتە هۆکاریی ئەوەی ببێتە داکۆکیکار لە ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ بەگشتی و ژن بە تایبەتی. خۆی و هزری کراوەی و قەڵەمەکەی شۆڕشێکی گەورەیان لە کۆمەڵگای مسڕی و جیهانی عەرەبی بەرپا کرد، بیرو هزری ئەو هەمیشە بۆ ئازادی ژنان بوەو، پێی وابوە نیشتیمان کاتێک ئازاد و وشیارە کە خانمانی ئازاد و بەهێز بن. دەڵێ: ئازادی ژن و ئازادی نیشتیمان لێک جیا ناکرێتەوە.
نوسەر هەمیشە جەنگاوە بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگاکەی و داکۆکارێکی سەرسەختی مافەکانی ئافرەتان بووە بە نوسینەکانی خزمەتێکی گەورەی کردووە بەو بوارە. هیچ بەرهەڵستکارییەک نەیتوانیوە بیوەستێنێ، هەڕەشەی کوشت و خستنە زیندانی و سانسۆرکردن و قەدەغەکردنی نوسیین و سوتاندنی کتێبەکانی، تەنانەت گۆشەی زیندانیش نەیتوانی بەر بە شۆڕشە فکری و ئەندێشەکەی بۆ بواری هۆشیاریی کۆمەڵگا کە خۆی دەبینێتەوە لە ئازادی ژنان بگرێت. کتێبی (بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان) یەکێکە لەو چەندین پەرتوکی دانسقەیەی ئەم خانمە، کە زۆرینەیان وەرگێڕدراونەتە سەر چەندان زمانی تر.
نەوال ی بوێر ژنێکە هاوشێوەی ئەستەمە، خۆی تەنیا بوو، بەڵام بە نوسینەکانی لە کۆمەلگایەکی چەندین ملوێن کەسیدا جەنگی دژی دواکەوتویی و چەقبەستویی بەرپاکرد و بە نوسینەکانی هۆشیارکردنەوەیەکی بەهێزی کۆمەڵگای عربی بوو، بەرامبەر بیریی پیاوسالاری و خەتەنەکردنی کچان و دژ بە سومبل کردنی ژنان بوە بە شەڕەف و شەرمە و عیبەوە. ژیانی هەمیشە لە نێو ناسۆریی و ئازاردا بوە. بێگومان ژنانی وشیار و شۆڕشگێڕی لە شێوەی نەوال جێگەی ترس و تۆقینی کۆمەڵگای پیاو سالاریە، بۆیە هەمیشە وانەکانی نەوال بە بەردەوام لە سانسۆرکردن و کپکردندایە. ئەو شۆڕش بوو، گەر خۆشی بەجەستە لەناوماندا نەمێنێت، بەڵام شۆڕشەکەی  وانەکانی بەردەوامە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت