عیماد عه‌لی: په‌رله‌مانێك، مێیینه‌ وه‌ك جوێن به‌كاربێنێت!

له‌ لایه‌ك ده‌بێت ئه‌و مێینه‌یه‌ی له‌ باڵاترین داموده‌زگای حكومه‌تی هه‌رێم وا بیر له‌ خۆی بكاته‌ وه‌ و وشه‌ی مێینه‌ به‌ جوێن بزانێت، چۆن هه‌ست و بیرێكی هه‌بێت و پاشخانی رۆشنبیریی چی بێت وخۆی له‌ چ ئاستێكدا داده‌نێت، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ مێینه‌ بزانێت و وه‌كو كه‌موكورتیه‌كی سیفه‌تی خراپی دانێت، چۆن عه‌قڵیه‌تێكی هه‌بێت؟
ئایا ئه‌م ره‌فتار و جموجوڵانه‌ به‌ مه‌به‌ست و به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌كرێت، یان به‌ پیلانی حزبه‌كان و جێبه‌جێكردنی خه‌ڵكی نه‌زانی نێو داموده‌زگاكانه‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی زۆرێك و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بابه‌تی تایبه‌تی و پێویستی قۆناغه‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌ داماوه‌كه‌ وداپۆشینی ئه‌و ئاریشانه‌ی پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و و قسه‌كردن و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، یان بۆ زیاتر كپكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیه‌ به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆن بون و داواكاری خه‌ڵكه‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری كپكردنی ده‌نگه‌ نارازیه‌ كه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌فتارێكی نابه‌جێ و له‌ پێناو مشته‌ ده‌نگێك چی قازانجێك به‌ میله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ به‌رژوه‌ندی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆران نه‌بێت بۆ چیه‌. ئایا ناكرێت قسه‌ له‌سه‌ر پێویستیه‌كانی خه‌ڵك و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ب و قه‌یرانی دارایی ه‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و دوور له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ لایكه‌كانی سۆشیال میدیا و موزایه‌ده‌ بكرێت، ئایا سودی ره‌فتاری جوان و قسه‌ی پێویست و ڕێكوپێك و له‌ شوێن و كاتی پێویست له‌م چه‌له‌حانێ و بێ ئومێد كردنه‌ی خه‌ڵك زۆرتر نیه‌؟
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ رۆژانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ خۆیان ئاستی نزمی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ده‌یسه‌لمێنین كه‌ شایسته‌ی ئه‌و شوێنه‌ پر له‌ به‌رپرسیارێتیه‌ هه‌ستیاره‌ نین و به‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی هیچ مه‌به‌ستێكیان نیه‌ و ئیدعای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ خۆیان رای گشتی ده‌وروژێین و بیر له‌ خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه‌. ئه‌گینا تۆیه‌ك له‌ نێو خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی بێ ماف و ژیانی پر له‌ نه‌هامه‌تی زۆرینه‌ نه‌بیت و تۆیه‌ك ئاگات له‌ كه‌س نه‌بێت و بیركردنه‌وه‌ و عه‌قڵیه‌تت له ئاستی ‌ قۆناغه‌كه‌ نه‌بێت پێویستت به‌ ئامۆژگاری بێت، پێویسته‌ له‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ و ره‌فتاری نه‌رێنی ناخ هه‌ژێن سزای مێژوویی خۆت وه‌رگریت.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies