كەمال محەمەد: پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە و عێراق وەك ئەندامێكی رێكەوتنەكە.

ئەگەر كێشەكانی عێراق لەڕووی زهنییەوە شیكار نەكرێن ئەوا لەڕوی بونیادیشەوە بەچارەسەری ناگەن، سەبارەت بە ئێستای عێراق كە هەمو كاتێك پۆتانسێلێكی گونجاوی دابەشبون و پارچەبونی هەیە كەلەلایەن هەندێك لایەنەوە وا لێك ئەدرێتەوە پێیان وایە ئەم وڵاتە دەتوانێت لە تەنگەژە دەربكەوێت و پێهەڵگرتنێكی سەركەوتوانە ئەنجام بدات، بەڵام وێڕای ململانێ وشەڕە ڕواڵەتییەكانیان، بەڵام لە ڕواڵەتدا بونەكەیان لەمیانەی هەژمونگەری وڵاتەنەوە بەدیدێت و ماوەتەوە و نەیانتوانیوە دۆخی ویلایەتی ئەو سیستەمە سیاسی و ئابوری و مەزهەبییە دەرباز بكەن كە بۆیان دانراوە، عێراقی ئێستا لەرەوشی گۆڕستانی دەوڵەت نەتەوەیە، وەك چۆن دەوڵەت نەتەوەیەكی نوێ لەجێگای كۆنەكە ئاوا نەكراوە لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە، ئێستای نەتەوەكانی عێراق و بەدیاری كراوی عەرەبی سوننەو شیعەو كوردان بون بە شانۆی ڕوداوە سیاسی و ئیتنیكی و مەزهەبی و بازرگانییەكان كە وڵاتانی زلهێز بۆیان دائەنێن.
پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە كە لەنێوان بەغداو قاهیرەو عەممان گرێدراوەو بەرێوە ئەچێت دەتوانێت تا ڕادەیەكی زۆر چەمكەكانی سیاسی و ئابوری هەرسێ وڵات بونیادبكرێتەوە و لەلایەكیش ڕێگری لەبەهەدەردانی ئەو سەرمایەو دەستكەوتانە بگرێت هێزەكانی دراوسێی عێراق ئەیانەوێت بەهەدەری بدەن، پڕۆژەكە بونیادی بۆرییەكی نەوتە لەبەسرەوە بۆ كەنداوی عەقەبەی ئوردون بەمەش عێراق لەبەرهەمهێنان و گەشەپێدانی سیاسەت و بازرگانی ئەتوانێت خۆی زیاترو زیاتر بەدەڵەمەندترو سەربەخۆتر بكات و بیكاتە چارەسەر بۆ تەنگەژە سیاسی و ئابورییەكانی تا هاوسەنگی هێزی خۆی لەناوچەكەو لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوری ڕابگرێت.
پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە لەچوارچێوەی ئەو هاندانەی ئەمریكایە كەئەیەوێت عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بەهێز بكات. ئەم پڕۆژەیە بەتەنها لەبواری سیاسەتی نەوتیدا نییە، بەڵكو سەرمایەگوزاری هاوبەش و گەشەپێدانی وزە یەكێكی دیكەیە لە ڕێكەوتن و پلانەكانیان، پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە دەرفەت و ڕێگایەكی نوێیە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو بۆ ئەوەی وزەو سەرمایەو سیاسەتەكانی خۆیانی تێدا بەگەڕ بخەن ئامانج لەم پڕۆژەیە گەڕانەوەی عێراقە لەژێر هەژمونی ئێران و رەوایەتیدانە بەو ستراتیژییەی كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئیسرائیل زیاتر پارێزراو ئەكات و دژبەرەكانیشیان زیاتر لاواز.
عێراق ئەو وڵاتەی زلهێزەكان خستویانەتە ژێر باڵادەستی خۆیان و كێشەكانی لە بۆشاییدا ماونەتەوە ئێستای عێراق لە دۆخێكدایە ئەنجامی هاوسەنگی لەدژێتی و لە بەرژەوەندی وڵاتان یەكلابۆتەوە بەتایبەت ئێران و توركیا كە لەسیاسەت و رێكەوتنە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی ڕۆڵ و كاریگەری دیاریكەریان هەیە و تادەچێت ئەم هەژمونە كاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەكی عێراق هەیە، بەم جۆرەش ئەم كۆمارەی كەلەسەر بنامەی پلانگێڕی و بەرژەوەندی هاوسەنگییەكەی و بەرەوپێشچونەكەی بەلارێدا براوە ئەتوانرێ سەرلەنوێ سیاسەت و ئابورییەكەی بۆ سیستەمێك وەرچەرخێنێت كەلەبەرژەوەندی خۆیدا بشكێتەوەو لەداهاتوشدا لەچوارچێوەی پلاتفۆرمی یەكێتی وڵاتانی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرلەنوێ یەكێتی و هاوكاری و لەگەڵیان بەرەوپێش و فەراهەم ببێت.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies