سەرکەوتی جیهاز: لێکەوتەکانی کۆڕەو و دەرچون لە بازنەی حیکایەتەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر چی کۆڕەو بۆ خۆی تا ئێستاش پرە لە حیکایەتی تراژیدی کە نمونەیان لە ڕوداوەکانی جیهاندا کەم وێنەیە و دەکرێت دنیایەک ڕۆمان یان شیعر و شانۆ و تابلۆی لێ دروست بکرێت، بەڵام دەبێت چی تر لە بازنەی گێڕانەوەی تەنها حیکایەتەکاندا نەخولێنەوە و ڕەهەندەکانی تری بخوێنرێتەوە.کورد لەم بەشەدا خاوەنی سێ کارەساتی گەورەیە: (هەڵەبجە، ئەنفال، کۆڕەوە )، کە دەکرێت وەک سێ دۆسیە لەسەر ئاستی سیاسی و مرۆیی جیهانی تا ئێستاش کاری لەسەر بکرێت و بەردەوامی هەبێت، چی تر دەبێت لەو حیکایەتانە دەرچین کە هەمومان لەبەرمانە، لەو سەرگوزەشتانە دەرچین کە زۆر لۆکاڵی و لە بازنەیەکی بچوکدا وەک یادنامەیەک بیان گێڕینەوە، ئەم سێ کارەساتە وەک سێ کارگەی بەرهەمهێنی دۆسیەی گەورەن کورد لەسەر ئاستی دەوڵەتداری دەبێت کاریان لەسەر بکات و نەهێڵێت بێ بەرهەم بن و تەنها لە قۆناغی ڕوداوەکەدا بەرهەمی هەبێت و دوای ئەوە کارگەکە بێ بەرهەم بمێنێتەوە، بڵێین ئەمە لە کۆندا ئەم کارگەیەمان هەبو، کورد دەتوانێ لەسەر مێزی جیهانی بەردەوام ئەم دۆسیانە بەکار بهێنێت وەک نەتەوە زیندوەکانی دنیا ( هۆلۆکۆست، ئەرمەنەکان و… هتد).

دەبێت کۆرەو چی تر لە حیکایەت دەرچێت و ڕەهەندەکانی تری بخوێنرێتەوە، وەک ڕەهەندی سیاسی و سەربازی و جوگرافی و مێژویی و کۆمەڵایەتی:
1- سیاسی/ بە درێژایی مێژوی شۆڕش و خوێن هەبوە، ئەگەر چی قوربانی گەورەیان داوە. بەڵام بە هەمو شۆڕشەکان بە قەد کۆڕەو بەرهەمی نەبووە لە ڕوی سیاسیەوە، کۆڕەو نەخێرێکی سیاسی بو بۆ دنیا، بە شێوەیەک نەتەوەیەکگرتوەکانی ناچار بە کۆبونەوە کرد ئەگەر چی زیاتر مرۆیی بو، بەڵام لە دەرئەنجامدا بوە سەرەتای بونی کورد وەک کیانێکی سیاسی و بڕیاری 688 و هێلی دژەفڕینی 36 ی لێ کەوەتوە، کە بوە سەرەتایەکی ناسینی سیاسی بۆ کورد وە کورد بوە کاراکتەری سەرەکی سیاسی عێراق.
2- سەربازی/ وڵاتانی زل هێزی دنیا ی ناچار کرد وەک لایەنی سەربازی ببنە بەشیکی سەربازی کورد و لەبەرامبەردا قەیدی ڕژێمی بەعس بکەن، ئەمە بۆ خۆی سەرەتای ناسینی لایەنی سەربازی کوردی بو کە دوا جار هێزی پێشمەرگەی لێکەوتەوە وەک لایەنی فەرمی سەربازی و تا ئێستا کە پشتیوانی کورد دەکرێت درێژ کراوەی هەمان سودی سەربازی بو.
3- جوگرافی/ کورد بۆ یەکەمین جار توانی تا کەرکوک و خانەقین و جەبەل حەمرین بڕوا و سنوری خۆی لە ڕوی جوگرافیەوە وەربگڕیتەوە.
4- مێژووی/ ئەو لێکەوتانەی کە کۆڕەو توانی لە ئاستی جیهانیدا بەدەستیان بێنێت بونە ناسنامەی کورد وەک کیانێکی سایسی و مرۆیی گەورە، بە شێوەیەکی ئەگەر چی مێژوی کورد پڕە لە بەرخودان و قوربانیدانی شۆڕشەکان، بەڵام بە هەمو شۆڕشەکان بە قەد کۆڕەو قازنجی نەتەوەیی و کیانی سیاسی نەبو، کە ئەمەش دەبێتە سەرەتایی ترین مێژوی خۆ بەڕێوەبردنی کورد لە مێژودا.
5- کۆمەڵایەت/ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر پتەو کردنی گیانی خیزانی لەبەردەم کارەساتەکاندا بو، پەیوەندیەکانی بردە ئاستێکی زیندو تر تا گەشەی کۆمەڵایەتی ئاستی هوشیاری کۆمەڵایەتی هاوکات گرێدراو لە گەڵ هەڵوێستی نەتەوەایەتی یەکانگیر بو بەوەی لە لەحزەیەکدا کورد بە یەک دەنگ قوربانی گەورەی دا کە بە دنیا بڵێ نەخێر، کۆڕەو لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی نەخێرێکی گەورە بو ، توانی لێکەوتە باشەکانی کۆمەڵایەتی دەست بکەوێ.
دەکرێت هەمو ئەم مەلەفانە وەک لێکەوتەی کۆڕەو بناسرێت، بەڵام پریسارەکە لێرەدایە، ئایا لە ئێستا دا کورد توانیویەتی بەردەوام کار لەسەر ئەم دۆسیانە بکات لەسەر ئاستی جیهان وەک قەرەبوی ئەم زیانانە کە بە کورد گەشتوە ئایا کورد توانیویەتی بە گوشیاری نێودەوڵەتی داوای قەرەبوی ماددی و مەعنەوی خۆی بکات و بکاتە کۆمەڵێک کارتی بەهێز و بەرەدوام بیانجولێنێت و سودی گشتی لێ ببینێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت