زەبەنگ بەهادین: نامەیەکی کراوە بۆ بەرێزان، ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هونەر یەکێکە لە پایە گرنگەکانی نەتەوەکان، هەموو نەتەوەیەک بۆ ناساندنی کلتور و پێگە و شارستانیەتی هونەر دەکاتە ئامرازێکی سەرەکی، لە ناو نیشتیمانیش هونەر کۆڵەکەی زیندو راگرتنی رۆشنبیری و پێشکەوتنە بە مەرجێک ئەو هوونەرە سوود بەخش و جێگر بێت هەر لە سینەما و دراما و شانۆ و بەرنامە تەنز ئامێزەکان، هەر یەک لە هونەرمەندان ئەحمەد جۆلا و ماهیر حەسەن پێگەیەکی گەورە و دیاریان هەیە لە ناو هونەری کوردیدا، هەم خزمەتی هونەر هەم خزمەتی کۆمەڵگایان کردووە، جێدەستیان بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە ئەویش بە مەرجێک بتوانن پارێزگاری لەو پێگە و رێزە بکەن کە هەمیشە کۆمەلگا هەیبووە بۆیان.
دەبێت هونەرمەند کاتێک کارێک دەکات دیدبینی تەواوی بۆ ئەو کارە هەبێت هەمیشە کاری داهاتو هەڵبژاردنی قورسترە لە کاری پێشتر لەبەر ئەوەی دەبێت سەنگینتر بێت، پێوانەی کاری هونەرمەند بە زۆری نییە زۆر جار زۆری بۆریە، دەبێت دانسقە و هەلبژاردە بێت تا تامی بینین بهێڵێتەوە لای بینەر وە سوودی خۆی بگەیەنێت لە پای ماندووبوونی.
قسەی من لەسەر بەرنامەی پەتریپۆتە، لە بینی چەند ئەلقەیەکی ئەم بەرنامەیە هەستم بە بێزاریەکی زۆر کرد، هەستم ئەکرد لە ساڵانی نەودەکان و دوو هەزارەکانم، هەستم دەکرد بە دیار بەرنامەی بەرنامە و کەشکۆڵەوە دانیشتوم، ئەمە کێشەیە مرۆڤ لە ساڵی 2021 بێت و مێشکی بابەتی کۆنتر ببێنێ بە دووبارەی بە جۆرە دووبارەیەک کە سوودی نییە، هەموو ئەو کێشانەی لەو بەرنامە کۆنانەدا باسکرا بوون، ئێستا هەمان دووبارەی دەکەنەوە بێ ئەوەی سوودی هەبێت. دەسەلاتی ئێستا لەو کێشانەدا نەماوە بگرە گەورەتر بووە، دزی ئێستا لە جاران قەبەتر بووە، گەندەلێ پێکانی زیاتر بوون بەم جۆرە بەرنامانە هیچ لە بابەتەکە ناگۆرێت، ئێستاش بۆ چەندەها جار سەیری ماڵەکەی مەعروف دەکەمەوە درامایەک هەمیشە چێژ لە بینینی دەبینی، کە ئەو درامایە دەبینی لات نەنگە ئەو هەموو توانایەی ئەم دوو هونەرمەندە خەفە بکرێت لە بەرنامەیەکی وەک پەتریپۆت. پێویستە هەر یەک لە ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بیر لە کارێکی وەک ئەو درامایە بکەنەوە کە سوودی زۆرترە بۆ کومەلگا و بۆ هونەر، نەک دووبارەی بابەتە کۆنەکان بکەنەوە. دەبێت بزانین کۆمەڵگای ئەمرۆ پێویستی بە چ بابەتێکە، ئەوە نیشان بدرێت تا گەشە بە هونەر بدرێت و رەنگدانەوەی هەبێت بۆ هەمووان. تەنها دراما لەم ماوەیە بینەری بووم سوودی هەبوو بۆ کۆمەلگا درامای چەرخ و فەلەک بوو بە ستایلێکی تەنز ئامێزیی کۆمەڵێ لایەنی کۆمەلایەتی خستبووە روو کە دەکرێت تاک پەندی لێوەربگرێت.
توانای هەردوو هونەر مەند ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵە زۆر لەوە زیاترە خۆیان سەرقال بکەن بە پەتریپۆتەوە، پێشنیار دەکەم بەو هونەر و نمایشە جوانەیان درامایەک پێشکەش بکەن کێشە کۆمەلایەتیەکانی ئەمرۆ بەرجەستە بکات و ببێتە میوانی هەموو مالێک.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت